Red Purple Black

دوا وته‌ی دوعایه‌کی زیندوو ... باریکان ئیسماعلی

PDFPrintE-mail

ناموسی من ئازایه‌

ئازادی من سه‌ربه‌ستیه‌

له‌ت له‌تم که‌ن ده‌ری بێنن دڵه‌که‌م

هاوار ناکام ناڵیم کوانێ خاکه‌که‌م

هه‌رگیز ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ وه‌ڵاته‌که‌م

به‌رگه‌ی من ناگرێت چاوی شاره‌که‌م

وه‌ڵاته‌که‌ی من بڵینگۆی درۆی مه‌لایه‌‌

مزگه‌وتی بوختان و باسی عاشورایه‌

ژنی ڕاستگۆ و زانای لا پێ قه‌حبه‌یه‌

ئه‌وه‌ی دوو روو و درۆزنه‌ فریشته‌یه‌

که‌ هێنیانم به‌ زۆری بۆ ئه‌م دوونیا

پێش ئه‌وه‌ی چاو هه‌ڵێنم زانیم بێوه‌فایه‌

یه‌که‌م خه‌نجه‌ریان کرد به‌ دڵمدا

زانیان کچم به‌ چه‌پۆک‌ له‌ خۆیان دا

هاتن و چوون به‌ شوێن ناوێک بۆم

له‌ " قوز به‌س" ژیاتر هیچیان نه‌دۆزیه‌وه‌ بۆم

ناموس و شه‌ره‌ف له‌ مێشک دایه‌

هه‌ر نه‌زانن پێتان وایه‌ له‌ ناو گه‌ڵی ژن دایه‌

باریکان ئیسماعلی

  7.04.2011

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.