Red Purple Black

له‌ پێنجه‌مین ساڵیادی به‌ردبارانكردنی دوعادا، هه‌موومان ده‌ڵین ئیتربه‌سه‌ بۆ كۆمه‌ڵكوژی ژنان

PDFPrintE-mail

عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری به‌هه‌موو دڕندایه‌تی خۆی كه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕۆحی ژن ده‌خوێنێت هه‌موو كونجێكی ئه‌م جیهانه‌ی گرتۆته‌وه‌و به‌ هه‌موو شێوازه‌كان توندوتیژی كوشتن و به‌رده‌باران وله‌سێداره‌دان و به‌كاڵاكردن په‌ره‌ به‌سیسته‌مه‌ دڕنده‌كه‌ی ده‌دات.

پێنج ساڵ پێش ئێستاو له‌به‌رواری (7-4-2006) كچه‌ كوردی ئێزیدی به‌بێتاوان و له‌ ژێر په‌رده‌ی عه‌قڵیه‌تی ناموسپه‌رستی به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ به‌ردباران كراو زۆر تراژیدیایانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ وه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوزه‌دكرا، به‌ڵام ده‌ستی سیاسیش له‌ پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ هه‌بوو.به‌تایبه‌تی هێزی ده‌ره‌كی به‌ پشتیوانی هێزی ناوخۆی ئیراق كاریان ده‌كرد بۆ ناوزڕاندنی كوردی ئێزیدی تاناچاری ده‌ركردنیان بكه‌ن.ئه‌م سیاسه‌ته‌ تاڕۆژی ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه‌.بێگومان ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ له‌ته‌واوی كێشه‌كاندا ژنان قوربانی یه‌كه‌مه‌.بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و دیارده‌یه‌ و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران چه‌ندین چالاكی ناره‌زای وكه‌مپین و كۆنفرانس و داوا پێش كه‌ش كران له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ژنان و كه‌سایه‌تی دیموكراتخوازو یاساناسه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ دابێـت كه‌سانی تاوانبار نه‌گیران و سزانه‌دران.

رَێكخراوه‌ كانی ژنان و كه‌سانی ئازادیخواز

له‌باشوری كوردستان و ئێراقدا ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ ڕوبه‌روی ده‌بنه‌وه‌ زیادبوونی ژماره‌ی دوعاكانه‌و به‌كوشتن و سوتاندن و له‌سێداره‌دان جا چ له‌ناو كونجی ماڵدا یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارێك بێت ڕۆژنییه‌ ژنێك نه‌بێـه‌قوربانی عه‌قڵیه‌تی ناموسپه‌رستی.له‌ساڵی پاردا دووخوشك و سێ خوشك و دایك و كچ و به‌یه‌كه‌وه‌ كوژران.تائێستا نه‌مانبینی ژنكوژێك بگیرێت و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ دادگای بكرێـت و به‌سزای خۆی بگات.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاسای كۆنه‌پارێزین كه‌ته‌واو له‌خزمه‌تی عه‌قڵیه‌تێكی كۆنگیردان.ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا بڕیاری له‌سه‌ر یه‌ك یاس نه‌داوه‌ كه‌ بكه‌وێتَـه‌خزمه‌تی ماف و ئازادی ژنانه‌وه‌و كه‌مێك ڕێگربێت بۆ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌ زیاد بووندایه‌.ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ ده‌نگه‌ ناڕزاكانی ژنان بكات به‌به‌رده‌وامی له‌جیاتی سنوردانان بۆ ئه‌م دیارده‌ی كوشتنی ژنان.ژنكوژان ئازاد ده‌كه‌ن به‌به‌رتیل و ره‌شوه‌.

ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازاد و رَێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان له‌كاتی كوشتنی به‌خویندنه‌وه‌ی قوڵمان بۆ ئه‌م ره‌وشه‌و رَیگه‌گرتن له‌ هه‌مووشێوازه‌كانی كوشتنی ژنان له‌كاتی كوشتنی دوعاو هه‌ر ژنێك له‌ژێر ناوی هه‌ربیانویه‌كدا بووبێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووینه‌و بۆ به‌رفراوانكردن و چڕكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانمان هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵیك زنجیره‌چالاكی و كه‌مپین ڕاده‌گه‌یه‌نین.له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌ناوی ئێمه‌ی ژنان ناموسی كه‌س نین ناموسمان ئازادیمانه‌، له‌پێناوی تێپه‌ڕاندنی كه‌لتوری ده‌ستدرێژی باتێكۆشانی ئازادیمان بڵند بكه‌ین، نابۆ بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه‌.له‌8ی مارسی ئه‌مساڵیشدا كه‌مپینێكمان رڕگه‌یاندووه‌ به‌ناوی "نابۆ كۆمه‌ڵكوژی ژنان".داوا له‌هه‌موو ژنانیش ده‌كه‌ین له‌ده‌وری ئه‌م كه‌مپینه‌ كۆببنه‌وه‌و باهه‌موومان ده‌نگه‌ ناڕه‌زایه‌كانمان بگه‌یه‌نینه‌ لای یه‌كتری و بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی به‌بێ تاوان ده‌كوژرێن و هه‌ڵده‌درێنه‌ ناو زبڵدانه‌كان.بۆ رَیگه‌گرتن له‌هه‌موو شێوازه‌كانی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی دژبه‌ژنان با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی ژنان بڵند بكه‌ین و سیسته‌می پیاوسالاری له‌ناو سیسته‌می ده‌سه‌لات و خیزان و كۆمه‌ڵگادا ڕیسواو شه‌رمه‌زار بكه‌ین.له‌ پێنجه‌مین ساڵیادی به‌ردبارانكردن و كوشتنه‌ تراژیدیاكه‌ی كچه‌كوردی ئێزیدیدا ده‌ڵێین ئیتربه‌سه‌ بۆ كۆمه‌ڵكوژی ژنان.و پێشمانوایه‌ ته‌واوی كێشه‌ و گه‌نده‌ڵی و جیاوازی چینایه‌تی و زۆردارییه‌كان سه‌رچاوه‌ی خۆی له‌و عه‌قڵیتی جیاكاری رَه‌گه‌زییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ ڕۆژانه‌ ژن ده‌كاته‌ كۆیله‌ و موڵك و كاڵا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگا ئیفلیج ده‌كات.هه‌ربۆیه‌ جیگیركردنی سیسته‌می دیموكراتی و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

نا بۆ كۆمه‌ڵكوژی ژنان

بژی تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی ژنان له‌پێناوی ئازادی كۆمه‌ڵگا

 (ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان) و (ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازاد)

8-4-2011


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.