Red Purple Black

له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌لمهویی سیمبوڵی به‌رخودانی و یه‌كبو و نی ژنانی ئازادن

PDFPrintE-mail

له‌ 37هه‌مین ساڵیادی شه‌هید بو و نی له‌یلا قاسم و یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هید بو و نی شیرین ئه‌لمهویی سه‌ری رێز و و نه‌ و ازش له‌ به‌رده‌م رۆحی بێگه‌ردی هه‌رد و و ژنه‌ قاره‌مان و ته‌ و ا و ی شه‌هیدانی ژنان داده‌نه‌ و ێنین.

ژن به‌هۆكاری په‌یوه‌ندی توند و تۆڵی له‌گه‌ڵ گه‌رد و و ندا، خا و ه‌ن به‌هێزترین هه‌ستیاریه‌ له‌ به‌رامبه‌رئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هه‌ر و ه‌ك چۆن له‌ كۆمه‌ڵگای سر و شتیدا دایك به‌ خوڵقكاری و به‌رهه‌مه‌ پیرۆزه‌كانی یه‌كه‌مین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی بنیادنا و بو و ه‌ پێشه‌نگی ئا و اكه‌ری ژیان بۆ هه‌مو و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. له‌ و رۆژه‌ و ه‌ی سیسته‌می پیا و سالاری و ده‌ و ڵه‌تگه‌راش پێشكه‌وت تا رۆژی ئه‌مڕۆ ژنان و ه‌ك قوربانی یه‌كه‌می هه‌مو و ز و ڵم و سته‌مكاریه‌كانی ئه‌م سیته‌مه‌، له‌گه‌ڵ هه‌بو و نی هه‌مو و ئاسته‌نگیه‌كان له‌كات و ساته‌ هه‌ستیاره‌كاندا و ه‌ك به‌هێزترین ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌مو و بێده‌نگیه‌كانی شكاند و و ه‌، هه‌مو و و یژدانه‌ نو و ستو و ه‌كانی به‌ خه‌به‌ر هێنا و ه‌ته‌ و ه‌. سیسته‌مه‌ باڵاده‌سته‌كانیش له‌ ده‌ره‌نجامی بێچاره‌ییه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بوێری و فیداكاری هێزی شارا و ه‌ی ژنان یان به‌ گولله‌ ژه‌نگ گرتو و ه‌كانیان یان به‌ په‌ته‌ رزیوه‌كانی سێداره‌ و ه‌ڵامیان دا و ه‌ته‌ و ه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ جگه‌ له‌ڕاگه‌یاندنی بێ چاره‌ی و ترسنۆكی خۆیان هیچ كاتێك نه‌یانتوانیوه‌ ئازادی و بوێری ژنان له‌سێداره‌ بده‌ن.

له‌یلاقاسم و شیرین ئه‌لمهویی د و و نمو و نه‌ی زیند و و، له‌یه‌ك و ه‌رز و له‌یه‌ك مانگدا له‌ د و و ساڵ وسه‌ده‌ی جیا و ازدا به‌ده‌ستی د و و داگیركه‌ری له‌ سه‌ریه‌ك خاك له‌د و و چالاكی ها و شێوه‌دا له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیاندا. له‌به‌رچا و ی رای گشتی جیهانه‌وه‌ له‌سێداره‌ ده‌درێن. له‌یلاقاسم له‌ ساڵی 1952 له‌ گوندی بانیمێڵی سه‌ر به‌شاری خانه‌قین له‌ دایك بو و ه‌، له‌ ساڵی 1970 له‌ به‌ر كوردبو و نی خۆی و خانه‌ و اده‌كه‌ی راگوێزی به‌غداد ده‌كرێن، له‌ و كاته‌ی كه‌ قوتابییه‌ له‌ كۆلیژی ئاداب به‌شی كۆمه‌ڵناسی به‌شداری نا و رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی لا و انی ماركسی لینینی. هه‌ و ڵده‌دات چالاكیه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ئه‌نجام بدا. به‌ڵام له‌ 28/ 4/ 1974 له‌لایه‌ن رژێمی فاشستی عێراقه‌ و ه‌ ده‌گیرێ و له‌ 13/ 5/ 1974 له‌گه‌ڵ چوار هه‌ڤاڵی خۆیدا له‌سێداره‌ ده‌درێت.

شیرین ئه‌لمهویی له‌ 1982 له‌ گوندی دیمقشڵاقی سه‌ر به‌شاری ماكۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بو و ه‌، له‌ ساڵی 2006 به‌شداری نا و ره‌فی تێكۆشان ده‌بێت و ده‌بێته‌ ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان. پاش مانه‌ و ه‌ی له‌نا و هه‌مو و گۆڕه‌پانه‌كانی خه‌باتدا، له‌ رۆژی 26/5/2008 له‌ دژی سوپای ئێران چالاكیه‌ك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ته‌هران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌ و توانه‌ ئه‌نجامده‌دات. له‌كاتی گه‌ڕانه‌ و ه‌یدا له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌ و ه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت. د و ای به‌رخودانیه‌كی بێ وێنه‌ له‌ زینداندا له‌ رۆژی جیهانی دایكدا و له‌ 9/5/ 2010 له‌گه‌ڵ چوار هه‌ڤاڵی خۆی له‌سێداره‌ ده‌درێت.

ئه‌م د و و ژنه‌ قاره‌مانه‌ له‌ به‌رده‌م په‌تی سێداره‌دا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێویان بانگی ئازادی ده‌ده‌ن بۆ هه‌مو و ژنان، به‌سر و دی ئه‌ی ره‌قیب بانگ له‌یه‌كێتی كوردان ده‌كه‌ن.

ژنانی ئازادیخواز و دایكانی خۆشه‌ و یست:

چۆن سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ پیا و سالاره‌كان بێ جیا و ازی د و ژمنایه‌تی ژنانی ئازاد ده‌كه‌ن. چۆن ده‌ و ڵه‌تانی سه‌رده‌ست له‌ كوردستاندا هه‌مو و تاكێكی كوردی ئازاد سه‌ركوت ده‌كه‌ن. ئه‌ و ا هه‌ڵوێستی به‌رخودانی ئازادیخوازانیش بێ ئه‌ و ه‌ی سنوره‌ ده‌ستكرده‌كانی نا و كوردستان بناسن بێ جیا و ازی نێوان گوند و شاره‌كان و ه‌ك ئه‌ و ه‌ی سر و شتی ئازادی ها و په‌یمان بن، و ه‌ك چۆن هه‌مو و بونه‌ و ه‌ره‌كانی گه‌رد و و ن له‌یه‌ك دانه‌بڕا و ن، شیرین و له‌یلاش و ه‌ك د و و ده‌سته‌ خوشك د و و ئه‌ستێره‌ی گه‌ش د و و به‌رما و ه‌ی دایكه‌ خودا و ه‌ندی سر و شتی له‌ باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دژی هه‌مو و ز و ڵم و چه‌ و سانه‌ و ه‌ی نه‌ته‌ و ه‌یی و ره‌گه‌زی ژن به‌ره‌ و زه‌ و ی ده‌كشێن و ئیراده‌ی پۆڵاینی ژنان و ه‌ك كۆلاره‌ به‌ره‌ و ئاسمان هه‌ڵده‌فڕێنن.

 ئێمه‌ و ه‌كو رێكخرا و ی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان له‌گه‌ڵ گرێدانمان به‌ره‌نج و تێكۆشانی هه‌مو و ژنانه‌ و ه‌ له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌لمهویی و ه‌ك سیمبولی به‌رخودانی ویه‌كبوونی ژنانی ئازاد به‌رزده‌نرخێنین. ئه‌مڕۆش بز و تنه‌ و ه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ژنان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار به‌شی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیف له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی (سه‌ربازی، سیاسی، ئایدیۆلۆژی و چالاكی دیموكراتیدا) پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات. رۆژانه‌ ژنانی كورد له‌ به‌ره‌ی جه‌نگدا ر و و به‌ڕ و و ی ده‌ و ڵه‌تانی سه‌رده‌ست له‌ كوردستاندا ده‌بنه‌ و ه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ جوانترین داستانی قاره‌مانێتیانه‌ ده‌نو و سن. بۆخا و ه‌ن ده‌ركه‌ و تن له‌ هه‌موونرخی ئازادی كه‌ شه‌هیدانی و ه‌ك (له‌یلاقاسم وشیرین ئه‌لمهویی، ڤیان جاف، بێریتان، سه‌مایوجه‌، زیلان، شیلان. زه‌كیه‌ئه‌لكان. . . هتد. ) بۆیان ئافراند و ین، وبڵند كردنی تێكۆشانی ئازادی ژنان ویه‌كێتی ڕیزه‌كانمان ده‌بێته‌ ئه‌ركی هه‌نوكه‌ی و مێژویمان. گرێدرا و به‌م راستیانه‌ و ه‌ بانگه‌ و ازی له‌ هه‌مو و ژنان به‌گشتی و ژنانی باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین با ئێمه‌ی ژنان به‌هه‌مو و ره‌نگه‌ جیا و ازه‌كان و بیر و ڕاهه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانمانه‌ و ه‌ بێینه‌ لای یه‌كتری و بۆ به‌ره‌نگاربو و نه‌ و ه‌ی هه‌مو و ز و ڵم و زۆردارییه‌ك له‌سه‌ر ژنان و پێشێلكردنی مافه‌ نه‌ته‌ و ه‌یی و دیموكراتیه‌كانمان به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان شۆڕشی دیموكراتیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ به‌رپا بكه‌ین.

بژی تێكۆشان و به‌رخودانی بێ وێنه‌ی ژنان.

نابۆ سزای له‌سێداره‌دان.

رێكخرا و ی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان

   (RJAK  )

9/ 5/ 2011


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.