Red Purple Black

ســۆزێـــــك بــۆمــه‌رگی هاوڕئ گۆنــا ... هادی كوڵكنی

PDFPrintE-mail

 هاورێم ئه‌ی مرۆفه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵات وتێكۆشه‌ره‌ بوێرووماندونه‌ناس وله‌خۆبردوه‌كه‌ی بواری جالاكی مه‌ده‌نی وبزووتنه‌وه‌ی ژنانی هه‌ڵبجه‌

ئه‌ی هاورئ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاورئ یان وقوتابخانه‌وخۆشه‌ویستی هه‌موان

واچل ڕۆژبه‌سه‌رمه‌رگی تۆی خوشكو هاوڕئ وئازیزماندا تێده‌په‌ڕێت

واچل ڕۆژبه‌سه‌ركۆتاماڵ ئاواو كۆتاسه‌فه‌روكۆتاگوئ بیستن وچاوولێبڕینی هاوسه‌روودوجگه‌رگۆشه‌كه‌ت وهاوڕێیانتداتێده‌ په‌ڕێت ئاههههه چی كۆج ومال َ ئاوایه‌كی سه‌خت بووبۆخێزان وخزمان وئێمه‌ی هاوڕێیانت. . .

واجل ڕۆژه‌ ئازارێكی به‌سوێت به‌كۆجت به‌رداوه‌ته‌ هه‌ناوی هه‌موان. . . واجل ڕۆژه‌ برینێكی قوڵبه‌جه‌سته‌ی هه‌مواندا ڕۆده‌جێت. . . واجل ڕۆژه‌ ئازارووخه‌م به‌دڵ ونێوچاوانی هه‌موانه‌وه‌ به‌دی ده‌كرێت ئه‌وخه‌مه‌ی كه‌قه‌ت ناتوانرێت له‌بیربكرێت. . . واچل ڕۆژه‌ به‌جێت هێشتوین به‌ڵام هێشتابرینی پڕئازاری هه‌ناومان پڕله‌سوئ یه‌وكۆتای نه‌هاتوه‌وناشیه‌ت. . . واچل ڕۆژه‌ ده‌ست له‌سه‌رسنگ له‌چاوه‌ڕوانی چله‌ی كۆچت ڕاوه‌ستاوین

 هاوڕئ گۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ریادێكت یه‌كه‌م هاتنت له‌شاری سنه‌ی منداڵیته‌وه‌بۆشاره‌پڕله‌ژانه‌كه‌ی هه‌ڵبجه‌وله‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هاتنت بۆنێوڕیزه‌كانی حزبه‌كه‌ت بۆده‌ست پێكردنی تێكۆشانت بۆداكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی ژنانی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌وبۆبه‌دی هێنانی دونیایه‌كی یه‌كسان وبێ چه‌وسانه‌وه‌. . دیمه‌نی پڕله‌بوێری وپڕتوانایی ولێوه‌شاوه‌یتم وه‌یاد

دێته‌وه‌كه‌ له‌م ده‌فه‌ره‌وله‌وساته‌وه‌خته‌داسیاسه‌ت بۆپیاوانیش ئاسان نه‌بوو. . به‌ڵام مل ملانێت له‌گه‌ڵ ئه‌ووه‌زعه‌سیاسیه‌ وناحه‌زانی حزبه‌كه‌ت وناحه‌زانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان هێنده‌ی ترگه‌وره‌ی وبوێریتی بۆمان سه‌لماند

 به‌ڵام ئه‌فسوس كه‌قه‌ده‌رێگه‌ی گرتی له‌به‌رده‌وام بون له‌ به‌دی هێنانی ئاوات وخۆزگه‌كانت. ئاواتی به‌مه‌نزڵ گه‌یاندنی تێكۆشانت له‌نێووبزوتنه‌وه‌ی ژنان وبه‌رده‌وام بون له‌تێكۆشانت له‌ڕیزی حزبه‌كه‌ت. . . خۆزگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنێكی خۆت ئاسای منداڵی دووكۆرپه‌كه‌ت. . . خۆزگه‌ی پێكه‌وه‌ژیانێكی بێ ئازاری هه‌تاهه‌تات له‌گه‌ڵ هاورئ وهاوسه‌ره‌كه‌ت به‌سه‌رببردایه‌. . هه‌موئه‌مانه‌ڕۆژگاربێ به‌زه‌ییانه‌ ڕێی پێگرتی هاوڕئ. . ته‌نانه‌ته‌ له‌كۆتاچاولێكنان وسه‌فه‌رت دوورله‌دیداروهاوڕئ ئه‌رسه‌لان ی هاوسه‌رت وهاوڕیانی حزبه‌كه‌ت وهاوڕێیانی قوتابخانه‌ت بوو. . . بمانبوره‌ منیش وهاوڕئ وهاوسه‌روهاوڕێیانی كۆمیته‌كه‌یشت ببوره‌ كه‌نه‌مانتوانی له‌كۆتاسه‌فه‌رت له‌لات بین وراِسپارده‌ی كاری داهاتوتمان بۆباس بكه‌یت بمانبوره‌ وه‌ك هه‌میشه‌ت به‌گه‌وره‌ی ودڵ فراوانیت بمانبوره‌

له‌م ڕۆژه‌داوله‌چله‌ی كۆچتداده‌ست له‌سه‌رسنگ له‌ئاستت ڕاده‌وه‌ستین وبه‌ڵێنی درێژه‌دان به‌ڕێبازووڕگاكه‌ت دووپات ده‌كه‌ینه‌وبه‌یاده‌وه‌ریه‌جوانه‌كانت هه‌رلامانیت بنوخۆشه‌ویستی هه‌موان بنووئاسوده‌بنوو

 جارێكی ترووسه‌دان جاریادت به‌خێر



ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.