Red Purple Black

جیهاد ده‌لۆیی - نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس : له‌ فێستڤاڵی كه‌لتووری گه‌لان له كه‌لار گروپی سلێمانی ,له‌بری گه‌رمیان به‌شداری پێكرا , كه‌ نه‌جل وبه‌گ و نه‌سه‌ماكردنیان ره‌سه‌نایه‌تی كوردی پێوه‌دیار نه‌بوو … دیدار : لاوان ئه‌حمه‌د

PDFPrintE-mail

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ( جیهاد ده‌لۆیی) له‌م دیداره‌دا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌م و كورتی و سلبیاتانه‌ی هه‌بوون له‌ فێسڤاڵی كه‌لتووی گه‌لان له‌شاری كه‌لار له‌ ساڵی پار به‌رێوه‌چوو به‌ به‌شداری چه‌ند وڵاتێك و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌ به‌رپرسان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و فێسڤاڵه‌ ده‌گرێت كه‌ رێگه‌یان به‌ گروپی گه‌رمیانی نه‌داوه‌ به‌شداری بكات , هاوكات بۆ فێسڤاڵی ئه‌مساڵێش كه‌ بڕیاری لێدراوه‌ سازبكرێ‌ كۆمه‌ڵێك پیشنیار ده‌خاته‌ پێش چاو :

لاوان ئه‌حمه‌د: فێسڤاڵی كه‌لتووری گه‌لان , بۆ كوردستان به‌گشتی و گه‌رمیان به‌ تایبه‌تی بایه‌خ و گرنگی له‌ چی دا بوو ؟

جیهاد ده‌لۆيى : هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌لتوور و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوو و هه‌روه‌ها خالی بوو له‌ ئه‌دیبان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و پیاوانی سیاسی ئه‌وا مێژووی نییه‌! مێژووش ناسنامه‌ی گه‌لانه‌ , وه‌ له‌میانه‌ی ئه‌و فێستڤاڵه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكی كوردستان به‌رێوه‌چوو , بۆیه‌كه‌م جار بووه‌ ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد بۆ جیهانی بسه‌لمێنێت كه‌ خاوه‌نی مێژوو و كه‌له‌پوو و شارستانیه‌ته‌ وه‌كو باقی نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا.

سه‌باره‌ت به‌گرنگیه‌كه‌شی به‌نیسبه‌ت ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌تایبه‌ت شاری كه‌لار و قه‌ڵا به‌ ناوبانگه‌كه‌ی ( قه‌ڵای شێروانه‌)كه‌ تادوێنی بریتی بوو له‌ گوندێك به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ شاره‌ دێرینه‌كانی وه‌ك ( هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و خانه‌قی ن و كفری كه‌لار بووه‌ ركابه‌ری ئه‌و شارانه‌.

لاوان ئه‌حمه‌د: فێسڤاڵی ساڵی پار چۆ هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟

جیهاد ده‌لۆيى : هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر چی گه‌وره‌و به‌رفراوانیش بێت , هه‌ر به‌ده‌ر نییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌لێن و كه‌مو كوڕی , به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌م جاریش بێت سازبكرێت , وه‌زۆربه‌ی كه‌م و كورتیه‌كان ده‌رئه‌نجامی كه‌می شاره‌زایی بوو , به‌ڵام له‌ دواجاردا ئه‌و فێستڤاڵه‌ مه‌دالیایه‌كی فه‌خر و شانازییه‌ به‌ سنگی هه‌مووانه‌وه‌.

لاوان ئه‌حمه‌د: ده‌كرێ‌ بزانین ئه‌و كه‌م وكورتیانه‌ چی بوون ؟

جیهاد ده‌لۆيى : كاتێك تیشك ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ هیوام وایه‌ به‌رپرسان ئه‌وره‌خنانه‌ به‌ نه‌فه‌سێكی وه‌رشیه‌وه‌ لێمان وه‌ربگرن , چوون ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتیه‌كانه‌ بۆ فێسڤاڵی داهاتوو , مه‌به‌ستم ته‌شهیركردن نییه‌.

یه‌كێك له‌و سلبیاتانه‌ , نه‌بوون یاخود ئاماده‌نه‌كردنی ئوتێل و جێگای پشوودان و گه‌رماو كردن له‌بری ئه‌و گروپه‌كان له‌ هاتووچۆكردن بوون له‌ نێوان سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان ده‌كرا له‌ نزیك شوێنی نمایشكردنه‌كان ئوتیلیان بۆ دابین بكرایه‌ ,به‌ رۆژیش به‌ شه‌قام و شاره‌كانی گه‌رمیان بسوڕیانه‌وه‌ تا به‌ چاوی خۆیان شوێنه‌واره‌ مێژوویی و شارستانیه‌ته‌كانی گه‌رمیانیان ده‌بینی و دواتر بێ‌ گومان ئه‌مه‌ ده‌گواسترایه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان و له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ پیشانده‌دار.

یه‌كێكی تر له‌و سلبیاتانه‌ كه‌ زۆر شه‌رمابه‌ر بوو ئه‌ویش نه‌بوونی (مه‌رافق الصحیه‌) واتا نه‌بوونی شوێنی سه‌رئاو و ته‌والیت. , هه‌روه‌ها نه‌بوونی كرڤانات و جێگایه‌ك بۆ شت فرۆشت له‌ نزیك شوێنی نمایشكردنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مۆدێرن تا سه‌رنجی میوانه‌كان رابكێشێت , هه‌روه‌ها نه‌بوونی گۆره‌پان بۆ پارك كردنی ئۆتۆمبیله‌كان , ئه‌مه‌ش ئاڵۆزی و خنكانی هاتووچۆی دروستكردبوو هه‌روه‌ها بوو بووه‌ هۆی ئاژاوه‌ دروستكردن له‌ نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌یانویست بۆ گرده‌كه‌ سه‌ركه‌ون.

لاوان ئه‌حمه‌د: شیكردنه‌وه‌ت چییه‌ بۆ به‌شداری نه‌كردنی گروپی هونه‌ری كه‌ گوزارشت بكات له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌ سیفه‌تی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كه‌ میوانداری ئه‌و ڤێستڤاڵه‌ ده‌كات ؟

جیهاد دلۆيى : به‌پێی زانیاریه‌كانم كۆده‌نگییه‌ك هه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوینَه‌واری گه‌رمیان بۆ ئاماده‌كردنی قه‌ڵاكه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی له‌ كاری پاك و خاوێ، ی و روناكی..تد فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش درغیان كرد, هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی گروپێكی میللی وه‌ له‌ دروشمه‌كانی ئه‌م فێسڤاڵه‌ وه‌ك ده‌رده‌كه‌وت تایبه‌ت بوو به‌ فۆلكلۆر وه‌ فۆلكۆر واتا ره‌سه‌نایه‌ت و كه‌له‌پوور , گۆرانی و سه‌ما و كه‌لوپه‌ل و ئیكسسواراتیش له‌م چوارچیوه‌یه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ كه‌ مێژوویان بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌رێوه‌به‌ری شوینه‌واری گه‌رمیان به‌ سیفه‌تی ئیداری و دواتر وه‌ك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كه‌ركوك راسپێردار به‌ ئاماده‌كردنی گروپێ: ی هونه‌ری كه‌ ئه‌ندامه‌كانی پێك بێت له‌ خه‌ڵكی كفری و كه‌لار هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كچانی قوتابخانه‌كان به‌ جل و به‌رگی میللی فۆلكۆرییه‌وه‌ ئه‌مه‌و هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات و گروپی ته‌پڵ و زۆرنا.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ میانه‌ی به‌رێوه‌ رۆرشتنی گروپه‌كان له‌به‌رده‌م مه‌نه‌سه‌ی نمایش ئه‌م گروپه‌ی گه‌رمیانیان مه‌حروم كرد له‌ سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌شكردنی چالاكیه‌كانیان , ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو بۆ بینه‌ران و ئاماده‌بووان , له‌بری ئه‌وان گروپی سلێمانی بۆ هونه‌ری میللی بینرا , كه‌ نه‌ جل و به‌رگیان نه‌ سماكردنیان په‌یوه‌ندی به‌ فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری كوردییه‌وه‌ نه‌بوو , كه‌پێویست بوو گه‌رمیانیه‌كان به‌شدابوونایه‌ له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی فێسڤاڵ به‌ سیفه‌تی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و میوانداری فێسڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

لاوان ئه‌حمه‌د: به‌دوای هۆكاره‌كاندا نه‌گه‌ڕایت ؟

جیهاد ده‌لۆيى : زانینی هۆكاركان لای كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك جێگیر نابێت له‌به‌رده‌م رای گشتی دا , جابۆیه‌ ده‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌ پاشای فێستڤاڵه‌كه‌ رێكبخرا كه‌ تیایدا ره‌نخنه‌گران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران ئاماده‌بوونایه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تێكڕای پرسیاره‌كان , باشتریش وایه‌ وه‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستڤاڵ و به‌رێز شكور حمه‌ی هه‌یه‌ر به‌رێوه‌به‌ری شوینَه‌واری گه‌رمیانه‌وه‌ بێـت.كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌ڵامی تایبه‌ت به‌خۆیان پێی بێت.

لاوان ئه‌حمه‌د: ئایا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند په‌یوه‌ست به‌ فێسڤاڵی گه‌لان له‌ گه‌رمیان به‌ رۆڵێ‌ خۆیان هه‌ڵسان؟

جیهاد ده‌لۆيى : نه‌ك فێستڤاڵی هونه‌ری و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی ئیعتماد ده‌كاته‌ سه‌ر ریلام , به‌ڵكو مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژارنیش ریكلام رۆڵی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنیدا , به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌كاری ده‌زگاكانی راگه‌یاند به‌پێی پێویست نه‌بوو, به‌ چه‌ند رۆژێك پێش فێسڤاڵه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ ریكلام كردن كرد بۆ ئه‌و رووداوه‌ مێژووییه‌ ئه‌وه‌ش زۆر كه‌مه‌ بۆ فێسڤاڵێك له‌و چه‌شنه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاریش بێت له‌ مێژووی گه‌لی كوردا سازبكرێت ,كه‌ پێویست بووله‌ كۆی شه‌قامه‌كانی شاری كه‌لار لافیته‌ی به‌خێهێنان به‌هه‌رسێ‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌ڵبوسرایه‌ و شه‌قامه‌كان به‌ كه‌ره‌سته‌ی زینه‌و جوانكاری جوانتر بكرایه‌ , یه‌ك لافیته‌ نه‌نووسرابوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بزانێت كێ‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م فێستڤاڵه‌ ده‌كات , جگه‌ له‌ دوو لافیته‌ نه‌بێت له‌ سه‌ر بینایه‌كی به‌جێهێڵراو هه‌ڵواسرابوو له‌ خوارووی گرده‌كه‌ ئه‌مه‌و دوو لافیته‌ به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیریه‌وه‌ نووسرابوو له‌ پێش سه‌كۆی نمایشكردنه‌.

دیاربوو هه‌ماهه‌نگی نه‌بوو له‌ نێوان لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان , ئه‌مه‌ش زیاتر له‌و كاتانه‌دا ده‌رده‌كه‌وت له‌ كاتی په‌خش و له‌و شریتی تایتله‌ی له‌ژێره‌وه‌ی شاشه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ناوی گروپه‌كان و وڵاته‌كانیان نه‌ده‌نووسرا.

لاوان ئه‌حمه‌د: ئه‌مه‌ی تۆ باست كرد له‌وانه‌یه‌ له‌ئه‌ستۆی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی پێكهێنراو له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه‌ بێت , به‌ڵام پرسیاری من ده‌رباره‌ی رۆڵێ‌ رۆژنامه‌ی لۆكاڵێ‌ بوو

جیهاد ده‌لۆيى : به‌داخه‌وه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ هه‌رسێ‌ به‌شه‌كه‌یه‌وه‌ , به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌ مانشێتی درێژ له‌ لاپه‌ره‌ی به‌رگ وێنه‌ی سه‌رۆك حزب و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان هێرسیان ده‌كرده‌ سه‌ر یه‌كتر به‌ جۆره‌ها ده‌سته‌واژه‌ یه‌كتریان ده‌شۆرد به‌به‌رچاوی دۆست و دۆژمن , به‌ڵام ئه‌م رۆژنامانه‌ یه‌ك وێنه‌ی قه‌ڵای شێروانه‌یان به‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ به‌رگه‌كانیاندا بڵاو نه‌كرده‌وه‌ , دیاره‌ لێداوانی ئه‌و سیاسیانه‌ زۆر گرنگتره‌ له‌ مێژوو و كه‌له‌پوور و شارستانیه‌تی گه‌ل به‌گشتی راستیان وتووه‌ ((قتل امر‌ء في غابة جريمة لاتغتفر وقتل شعب امن مسألة فيها نظر))

لاوان ئه‌حمه‌د: دوا پرسیار : پێشنیارت بۆ به‌رپرسان و سه‌رپه‌رشتیارانی فێستڤاڵی ئه‌مساڵ چییه‌ ؟

جیهاد ده‌لۆیی : ده‌لێم ئێمه‌ی كورد قه‌رزداری شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردین به‌بێ‌ جیاوازی به‌ تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌وكاته‌ی یه‌كه‌م فیشه‌كی( بڕنه‌و) ته‌قێنراوه‌ , وه‌ئه‌گه‌ر خوێ، ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ نه‌بوایه‌ گه‌لی كور به‌م رۆژگاره‌و ئه‌م ئاسایشه‌ نه‌ده‌گه‌شت , ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ژێر ئاڵای ئه‌واندا و له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیداندا ئه‌و فێستڤاڵه‌ سازده‌كه‌ین , وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌وان پێشنیار ده‌كه‌م یه‌كێك له‌و پیشمه‌رگه‌دێریننانه‌ بۆ شوێنی فێسڤاڵه‌كه‌ ئاماده‌ بكرێت , جل و به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ربكات و به‌ چه‌كی برنه‌و فیشه‌كێك بته‌قێنێت وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردن به‌ فێستڤاڵه‌كه‌ , هه‌روه‌ها دروستكردنی په‌یكه‌رێك به‌قه‌باره‌ی بچووك له‌ شێوه‌ی په‌یكه‌ری ئۆسكار وینه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بێت به‌ ده‌ستێكی بڕنه‌وی هه‌ڵگرتبێت و ده‌سته‌كه‌ی تریشی كۆتری ئاشتی , پێشكه‌ش به‌ گروپه‌ به‌شدابووه‌كان بكرێت له‌ گه‌ڵ بڕوانامه‌ی رێزڵینان , یه‌كه‌م هێمایه‌ك بۆ هێز و پاڵه‌وانی گه‌لی كوردو رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر , دووه‌میش ئاشتی خوازی گه‌لی كورد و خۆشه‌ویستی بۆ ئاشتی و ته‌ناهی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ( ئاشتی خوازین له‌گه‌ڵ ئاشتیخوازاند و ده‌جه‌نگین له‌گه‌ڵئه‌وانه‌ی شه‌ڕمان ده‌كه‌ن ).


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.