Red Purple Black

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ... ژیان عه‌زیز

PDFPrintE-mail

له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ كوردستان به‌ره‌و ئاوه‌دانی و ئازادی خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاوی خێراو له‌باری ده‌نا، به‌جۆری كه‌ زۆر به‌زه‌قی ره‌نگی دایه‌وه‌ له‌ كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ حیهانیشدا هه‌نگاوه‌كانی جێگای شانازی بوو ده‌ركه‌وتنی بازوی له‌باری له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا گه‌یشتبووه‌ ئاستی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌خوێی چێشتیشی كوردایه‌تی له‌بنه‌ماڵه‌یاندا هه‌بوو خۆیان به‌كورد و كوردستانیه‌ت دابنێن. له‌كوردستانیشدا لاوان وگه‌نجان زۆر یاكه‌م هه‌مووی به‌كاركردنه‌وه‌ یاخود خوێندنه‌وه‌ خه‌ریك بوون ماڵی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژیانی رۆژانه‌ خۆیان رازی بوون و هه‌ریه‌ك به‌جۆرێكی ژیانی ئابووری خۆی ده‌گوزه‌راند سوپاس گوزاری حكومه‌تی هه‌رێم وهه‌ردوو  حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پاش گوڕانی كابینه‌ی پێنجه‌م و دانای كابینه‌ی شه‌شه‌م دوژمنانی هه‌ردوو حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ توانیان به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ بچنه‌ ناو حكومه‌تی كوردستانه‌وه‌ وكێشه‌ی ناوخۆیی بۆ كورد دروست بكه‌ن و لاوانی كورد له‌ناو به‌رن و هێمنی و ئاسایشی كوردستان بشێوێنن به‌جۆری كه‌ حكومه‌تی كوردستان خه‌ریكه‌ن به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ و كاتی ئه‌وه‌یان لێببڕن كه‌ نه‌توانن سنوره‌كانی كوردستان به‌فه‌رمی نه‌خشه‌كێشی بكه‌ن، تا گه‌یشته‌ ئه‌م كاته‌ی كه‌ ئێستا له‌ناوچه‌ دابراوه‌كان و كه‌ركوكدا ژیانی كورد كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌ده‌ست دوژمنانی كورده‌وه‌ به‌جۆری له‌ناوچه‌كانیان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون ماڵیان لێشیوێنراوه‌. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌جدی كار نه‌كات ئه‌وا له‌و ناوچه‌ دابراوانه‌ ماڵه‌ كورد ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن، پاشان به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ركوكیش ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كه‌ن وده‌بی بۆ جارێكی تر كورد ماڵ كاوڵ و سه‌رگه‌ردان بێت، چونكه‌ ئه‌م دوژمنانه‌ ناوه‌ستن به‌گرتنی كه‌ركوكیشه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ریمی كوردستان گه‌وره‌تر مه‌ترسی دێته‌ پێشی.

ئه‌م پلان و نه‌خشه‌یه‌ی دوژمنی كورد له‌سه‌ره‌تای داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ به‌رواری 17 شوباته‌وه‌ بوو ده‌ستی پێكردووه‌ به‌ناوی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ئازادییه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ناو بیرو هزری لاوانی كوردستانه‌وه‌ و كوردستانیان به‌م كێشانه‌ خه‌ریك كردووه‌ تاكو نه‌په‌رژێنه‌ سه‌ر سنوره‌كانی خۆیان و پاكیان بكه‌نه‌وه‌ له‌ دوژمنان. زۆر به‌روون ئاشكرا دیاره‌ كه‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ 17 ی شوباتی 2011 ته‌نها كارده‌كات بۆ وته‌ پوچه‌كانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ هه‌ر رۆژه‌و بیانویه‌ك ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی پێی خه‌ریك بكه‌ن، تاكو نه‌توانی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بڕۆن. بۆیه‌ داواكارم له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌موو بخه‌نه‌ پشت گوی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ن دوژمنانی كورد و كوردستان پێش ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ئازاد بكری شه‌ڕی پاره‌ و كورسی ده‌كه‌ن بۆ روخاندنی حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌بی ئه‌مانه‌ سنۆرێكیان بۆ دانری، نه‌خشه‌یه‌كی نوی دابڕێژنه‌وه‌ بۆ ئازاد كردنی ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ وپاك كردنه‌وه‌یان له‌ دوژمنان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیری ئه‌وا كه‌ركوكیش ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌وكات كوردستان به‌گشتی له‌ مه‌ترسیدا ده‌بێت، بۆیه‌ داواكاریه‌م ته‌نها بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردێكی به‌شه‌رفی كوردستانه‌، داواكارم گوی گری ئۆپۆزسیۆن نه‌بن، چونكه‌ ئه‌وانن دوژمنانی كورد وكوردستان خه‌ریك ده‌كه‌ن به‌داواكاری پوچه‌وه‌ و بی ئاگایی ده‌كه‌ن له‌دانای سنوری فه‌رمی بۆ كوردستان. جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه‌ وتكایه‌ دووربینی بن و بۆ كاری كاتی هه‌وڵ مه‌ده‌ن به‌ڵكو لاوان له‌باوه‌ش بگرن و بیرۆكه‌ی ناپه‌سه‌ندی ئۆپۆزسیۆن له‌ مێشكیاندا بسڕنه‌وه‌ بیر كوردایه‌تی بخه‌نه‌ هزریانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێز و بازوی لاوێیتیان نه‌دۆرێنن وبه‌چه‌پۆكی پۆڵایین لاوییتان دوژمنان ببه‌زێنن.



ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.