Red Purple Black

گۆته‌نیای ... شیرین کافیڕستانی

PDFPrintE-mail

وه‌ره‌ بۆ جارێکی تر له‌سه‌ر سینگت بملاوێنه‌

با به‌ شه‌ڕابی ڕۆحت مه‌ست بم

وه‌ره‌ مه‌هێڵه‌ په‌رداخی هه‌ستم له‌ هه‌ستت به‌تاڵ بێ

با به‌ بونی سینگت مه‌ست بم

تۆ که‌ دووری، ئه‌ی بۆچ ئازاری دووری نازانی

دیاره‌ نامۆی به‌ غه‌ریبی

گه‌ر باوه‌شی سۆزت ناسیبا

قه‌ت له‌ئامێزی دڵ ڕه‌قی، نامۆ نه‌ده‌بوی

تۆ ده‌زانی له‌ ته‌نیاییم، فرمێسکی چــــاو تـاساوه‌

هێنده‌ چاوه‌ڕوان بووم، ئیتر سۆما له‌ دیده‌م تۆراوه

گڕی مۆمیش له‌ شه‌وانی ته‌نیایم بێزار بووه‌

هێنده‌ مه‌ستی ته‌نیای بووم، مه‌ی له‌ مه‌ستی تۆراوه

گوڵی شه‌ونه‌میش چـــاو به‌ گریان، مۆمی شه‌ویش چاوه‌ڕی سوتان

جه‌سته‌ی بێ ڕۆحیش له‌ده‌وری هه‌ردووکیان مه‌ست و حه‌یران

بۆیه‌ هه‌رشه‌و له‌گۆڕستانی ته‌نیای دا، چاوه‌ڕێی مردنی ووشه‌کانی ده‌رونم

تا کفن و دفنیان بکه‌م، به‌ گوڵی خه‌میش بڕازێته‌وه‌ سیمام

شیرین کافیڕستانی


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.