Red Purple Black

به‌ڕێز حاجی: ده‌یانه‌وی كێشه‌ی سیاسیم بۆ دروست بكه‌ن ... زانا دڵشاد دزه‌یی

PDFPrintE-mail

به‌ڕێز حاجی، بێژه‌ری ناسراوی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، به‌بی ئاگاداری خۆی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو فه‌یسبووكێكی به‌ناو دروستكراوه‌ (barez haji  ) " به‌ڕێز پێیوایه‌ "مه‌رامێكی سیاسیی له‌ پشتیه‌وه‌ هه‌یه‌".

به‌ڕێز حاجی به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ئێستا فه‌یسبووكێك به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ دروستكراوه‌ و بابه‌تی سیاسی ده‌وروژێنی، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌منه‌وه‌ نییه‌ "له‌به‌رئه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌م، كه‌ لای ئه‌و كه‌سه‌ هاوڕێن و واده‌زانن منم، ئه‌وه‌ من نیم، فه‌یسبووكی من به‌ ناوی (barez haci  ) ـه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ساخته‌یه‌ (barez haji ) ـه‌، له‌و بڕوایه‌دام به‌ هه‌زاران كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه‌ خۆی داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كات بۆ هاوڕێتیكردن، لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌م ئه‌و فه‌یسبووكه‌ هاك بكرێت". به‌ڕێز حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و فه‌یسبووكه‌ی به‌ناوی دروستكراوه‌ بۆچوونی سیاسیی بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ دووره‌ له‌ بۆچوونی ئه‌و، "ئیشی من ئه‌وه‌ نییه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك قسه‌ بكه‌م و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانكردنی سنووری هه‌رێم سه‌رۆك به‌ به‌رپرسیار بزانم، ئه‌وه‌ بۆچوونی من نییه‌، مادام شتێكی سیاسیی باس ده‌كات دڵنیام مه‌رامێكی سیاسیی له‌پشتیه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌یه‌وی كێشه‌ی سیاسیم بۆ دروست بكات".

به‌ڕێز حاجی گوتیشی "من ناتوانم ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزمه‌وه‌، به‌س لێره‌وه‌ خه‌ڵك ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ من نیم و كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات و بلۆك بكری".


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.