Red Purple Black

سه‌عدی پیره‌: مێژووله‌و كاته‌وه‌ ده‌ست پێناكات كه‌ خۆپیشاندان بووه‌ ... دیمانه‌ی: ئاسۆعوسمان.

PDFPrintE-mail

*من پێم باشه‌كه‌س خۆی به‌خاوه‌نی خۆپیشانده‌ران نه‌زانێت ئه‌وان ووته‌بێژی خۆیان هه‌یه‌

*له‌م قۆناغه‌ی ئێستاداهاوپه‌یمانی ئه‌وسێ لایه‌نه‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتو، هیچ بناغه‌یه‌كی فكری نیه‌، جیهان بینینێكی هاوبه‌شیان نیه‌، ڕێككه‌وتێك كۆی كردوونه‌ته‌وه‌

* ئێمه‌له‌دانیشتنی یه‌كه‌م دابڕیارمانداكه‌پرۆژه‌ی هیچ لایه‌ك نابێ به‌ بنه‌ما، به‌ڵكوهه‌رلایه‌نه‌و پڕۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، له‌سه‌رخاڵه‌ناكۆكه‌كانی ناوپڕۆژه‌كان دانوستاندن ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامدا به‌پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی یه‌كگرتووده‌ربێین

دیمانه‌ی: ئاسۆعوسمان.

سه‌عدی ئه‌حمدپیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانه‌كانی كۆبۆنه‌وه‌ پێنج قۆلی له‌ڕێگای ئه‌م دیمانه‌ تایبه‌ته‌وه‌گه‌شبینی خۆی بۆده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان نیشان ده‌داوپێی وایه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌رپرۆژه‌یه‌ك ڕێك بكه‌ون وه‌به‌یه‌كیشه‌وه‌ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جی به‌جی بكه‌ن. پیره‌ هه‌ر له‌مدیمانه‌یه‌دا له‌سه‌رپرۆژه‌هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئۆپۆزیسیۆن وده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌دانیشتنی یه‌كه‌م دابڕیارمانداكه‌پرۆژه‌ی هیچ لایه‌ك نابێ به‌ بنه‌ما، به‌ڵكوهه‌رلایه‌نه‌و پڕۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، له‌سه‌رخاڵه‌ناكۆكه‌كانی ناوپڕۆژه‌كان دانوستاندن ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامدا به‌پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی یه‌كگرتووده‌ربێین كه‌ پێی ده‌ووترێ (پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان) ".

ئاسۆ: پێتان وایه‌ هه‌رسی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆكان.

سه‌عدی پیره‌: ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن قۆناغێكی باشی بڕیوه‌له‌گفتووگۆ، له‌كاتی هه‌ڵواسینی (هه‌ڵپه‌ساردنی) گفتووگۆ تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش شوكورشتێك ڕووینه‌داوه‌به‌ته‌واوی لێی بتۆرێین، پێوست ده‌كات به‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتووگۆوگه‌یاندنی به‌ئه‌نجامێكی ئیجابی زه‌رووره‌تێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌له‌ باروودۆخێكی ئاڵۆزی وه‌كوئه‌مڕۆ له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ بۆیه‌ تێرۆانینی من ده‌ڵێ به‌ڵێ.

ئاسۆ: بۆدجه‌، ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌ كه‌ران داوای ئۆپۆزیسیۆنه‌بۆده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ تائێستا لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی ئه‌م داواكاریانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌؟

سه‌عدی پیره‌: مه‌سه‌له‌ی بوودجه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ له‌ كاتی بڕینی هۆكاری خۆی هه‌بووه‌، ڕاسته‌ یاناڕاست جێگای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌بڕوای من ئه‌وێ ڕۆژێ له‌ جێی خۆی بوو، ئیستاكه‌ ئۆپۆزسیۆن چالاك له‌پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداری بكات هیج هۆیه‌ك نه‌ماوه‌ ڕێگربێت له‌نه‌دانه‌وه‌ی بودجه‌ بۆیه‌ده‌ڵێم چاره‌سه‌ربووه‌. ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌ده‌رچوون له‌یاساكانه‌وه‌هه‌یه‌پێم وایه‌حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كابه‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌كانی (دادوه‌ری، پۆلیس) كه‌سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكات وه‌كوشه‌ڕله‌نێوان دووبه‌ره‌دابه‌ره‌ی ئێمه‌وبه‌ره‌ی ئه‌وان، من پێم وایه‌ هه‌موومان ئێمه‌ین، له‌مبه‌ربێت یائه‌وبه‌ربێت هه‌رهی ئێمه‌یه‌ بۆیه‌ ته‌قه‌كه‌ر، فتواده‌ر، به‌ردهاوێژ زه‌مینه‌ خۆشكه‌ری ده‌رچوون له‌ یاسا هه‌موویان به‌رپرسیارن، هه‌موویان ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت هه‌ریه‌كه‌وبه‌پێی گوناهه‌كه‌ی خۆی، بۆیه‌ من پێم باشه‌كه‌س خۆی به‌خاوه‌نی خۆپیشانده‌ران نه‌زانێ، ئه‌وان ووته‌بێژی خۆیان هه‌یه‌، هه‌موومان هاووڵاتی یه‌كسانین له‌م پێگه‌ جوگرافیه‌دا، هه‌موو لایه‌كمان پێكه‌وه‌كارێك بكه‌ین مافی كه‌سمان به‌فیڕۆنه‌ڕوات باشتره‌ له‌وه‌ی خه‌ركی ئه‌وه‌ بین به‌به‌نزین ئاگر بكوژێنینه‌وه‌. (ی. ن. ك) و (پ. د. ك) بۆ لێپرسینه‌وه‌ی له‌ هه‌مووئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ئاماده‌یه‌و هاوكاری ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دارئه‌م كاره‌جێ به‌جێ ده‌كات.

ئاسۆ: تێروانینی هه‌رسی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن هاوبه‌شه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كان یان جیاوازیان هه‌یه‌؟

سه‌عدی پیره‌: هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن یه‌ك پڕژه‌ی هاوبه‌شیان كردووه‌، هه‌ر سێ لایه‌ن به‌رگری له‌ پڕۆژه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن وه‌كویه‌ك ئه‌گه‌رله‌ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌گه‌ڵیه‌كترله‌ فێڵ دابن من نازانم.

ئاسۆ: سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاكسازی بكات ته‌نیا كات ده‌كوژێت ئه‌مه‌ تاچه‌ندڕاسته‌؟

سه‌عدی پیره‌: ئێمه‌تائێستاچواركۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێك دووپڕۆژه‌پێشكه‌ش كراوه‌، هه‌رلایه‌نه‌و پڕۆژه‌یه‌ك، هه‌موو پڕۆژه‌كان دیراسه‌كراوه‌، له‌یه‌كتر زۆرنزیكن ئه‌گه‌ركۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌م ببووایه‌ وابزانم كۆتایی ده‌هات و پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌رده‌چوو، ده‌مێنێته‌وه‌بڵێین هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌كان وهۆكاره‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ باس ده‌كرێت له‌ناوپڕۆژه‌كاندانیه‌، هه‌ڵبه‌ته‌پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌وكاته‌به‌ته‌واوی جێ به‌جێ ده‌كرێ وجێگای خۆی ده‌گرێ كه‌له‌جێ به‌ جێكردنیشدابه‌یه‌كه‌وه‌ بین، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ بایی ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تی تیایه‌ پاشقوول له‌یه‌كتربگرین هه‌تائه‌گه‌رپڕۆژه‌كه‌ش وه‌كو خۆی جێ به‌جێ بكرێت.

ئاسۆ: دوای خۆپیشاندانه‌كان هه‌رسی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ هه‌رێم، په‌ڕله‌مان، حكومه‌ت ڕایان گه‌یاندكه‌ده‌ست به‌پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن پرسیاره‌كه‌م له‌سه‌رهه‌ڵویسَتی شه‌خسی خۆته‌ له‌وكاته‌وه‌تائێستا پرۆسه‌ی چاكسازی چۆن چۆته‌ پێش تۆچۆن هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنت؟

سه‌عدی پیره‌: مێژووله‌و كاته‌وه‌ ده‌ست پێناكات كه‌ خۆپیشاندان بووه‌، پرۆسه‌ی چاكسازیش به‌رده‌وامه‌، ئه‌گه‌رجیاوازی له‌ ئه‌وله‌ویات هه‌بێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌له‌ئه‌نجامی لێكدانه‌وه‌ی جیا جیاوه‌ ده‌بێ، به‌رای من خۆپیشاندان له‌م زه‌مینه‌یه‌دا بێ كاریگه‌ری نه‌بووه‌، چاكسازیش له‌شه‌ووڕۆژێكدا ناكرێ وئالیه‌تی تایبه‌تی به‌چاكسازی پێویسته‌ به‌لای كه‌می بۆبه‌دواداچوون. سێ لایه‌ن هه‌ن پێویستیان به‌ چالاك كردن هه‌یه‌ (1) چاودێری دارایی (2) داواكاری گشتی (3) په‌رله‌مان

هه‌رسێ لایه‌ن وه‌كو پێویست به‌ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون.

ئاسۆ: زۆرجارباس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو نه‌رمترن له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئایا ئێوه‌هه‌ست به‌ نه‌رمی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌ئیسلامیه‌كانه‌وه‌؟

سه‌عدی پیره‌: دوورنیه‌له‌ عه‌مه‌لدا له‌مه‌سه‌له‌ نیستیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانداكۆمه‌ڵ ویه‌گگرتووله‌په‌رله‌مانی عیراق هاوكاری ئیجابیان زۆرتربێت له‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستان پێش وپاش دروست بوونی گۆڕان. به‌ڵام هێزه‌ئیسلامیه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی جیان له‌هێزه‌ عه‌لمانیه‌كان ئه‌وه‌ی به‌دڵی ئه‌وان كوردستان حكومڕانی بكرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ زۆر جیاوازه‌ له‌ هی گۆڕان، له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا هاوپه‌یمانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌هیچ بناغه‌یه‌كی فكری نیه‌، جیهان بینینێكی هاوبه‌شیان نیه‌، ڕێككه‌وتێك كۆی كردوونه‌ته‌وه‌بۆیه‌من ناتوانم لێره‌ باسی جیاوازی بكه‌م له‌كۆبوونه‌وه‌كانماندا.

ئاسۆ: ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی ئۆپۆزیسیۆن نیه‌ به‌ڵام به‌شێك له‌كادری باڵاومیدیای ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌هه‌ر له‌بنه‌ماشه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا ته‌زویری كردووه‌ ئێوه‌ چ خۆێندنه‌وه‌ یه‌كتان بۆئه‌وده‌نگانه‌ی ناوئۆپۆزیسیۆن هه‌یه‌.

سه‌عدی پیره‌: به‌ڕه‌سمی شتی وامان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ وه‌ك تاكه‌كه‌سیس زێده‌ڕۆیی له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه‌به‌ یه‌كێتیشه‌وه‌.

ئاسۆ: وه‌ك ده‌سه‌ڵات بۆچی پرۆژه‌تان پێشكه‌ش به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ركردخۆتان بۆجی به‌جی ناكه‌ن؟

سه‌عدی پیره‌: ئێمه‌له‌دانیشتنی یه‌كه‌م دابڕیارمانداكه‌پرۆژه‌ی هیچ لایه‌ك نابێ به‌ بنه‌ما، به‌ڵكوهه‌رلایه‌نه‌و پڕۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، له‌سه‌رخاڵه‌ناكۆكه‌كانی ناوپڕۆژه‌كان دانوستاندن ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامدا به‌پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی یه‌كگرتووده‌ربێین كه‌ پێی ده‌ووترێ (پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان) له‌زه‌مینه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌شدا، له‌ناوئه‌م پڕۆژه‌یه‌كگرتووه‌داموساهه‌مه‌وجێ په‌نجه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش دیاره‌بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌په‌راوێزخستن نه‌كات.

ئاسۆ: نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵات خواسته‌كانی خه‌ڵك جی به‌جی نه‌كات ئه‌واخۆپیشاندانه‌كان به‌فراوانترسه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ده‌مه‌وێت بپرسم ئه‌گه‌رخوپیشاندان له‌سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت هه‌مان گه‌مه‌ی سلێمانی له‌هه‌ولێریش دووباره‌بكاته‌وه‌؟.

سه‌عدی پیره‌: دیمانه‌كه‌ی من بۆوڵام دانه‌وه‌ی هیج كه‌سایه‌تیه‌ك نیه‌، من به‌دروستی نازانم له‌ دیمانه‌كانمانداهه‌ڕه‌شه‌ بكه‌ینه‌ ناواخنی ڕسته‌كانمان.

ئاسۆ: نه‌وشیروان مسته‌فاسه‌ردانی پرسه‌ی دایكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كرد له‌به‌رامبه‌ریشداوه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرات سه‌ردانی ماڵی نه‌وشییروان مسته‌فایان كرد ده‌مه‌وێت بپرسم ئێوه‌چۆن ده‌ڕواننه‌ نزیك بونه‌وه‌ی پارتی وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟

سه‌عدی پیره‌: ئه‌مه‌ نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پیرۆزه‌، ده‌بێ پارێزراومێنێته‌وه‌ دوورله‌ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كان ودنیاله‌شه‌ووڕۆژێكدا پێك نه‌هاتووه‌، هه‌ركه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له‌ كوردستان بیگری چه‌ندین ساڵ هاوسه‌نگه‌ری یه‌ك بووینه‌، خه‌باتی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ ئێمه‌له‌ناویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مه‌به‌ كارێكی باش ده‌زانین.

ئاسۆ: ئێستا یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی ناوڕاگه‌یاندنی كوردستان بابه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ له‌یه‌كێتی ئایایه‌كێتی ئه‌وپۆسته‌ده‌داته‌وه‌به‌پارتی؟

سه‌عدی پیره‌: ته‌نها ڕۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌كان ئه‌مه‌ ده‌وروژێنن به‌ چ مه‌به‌ستێك من نازانم!! ئه‌گیناله‌ناو پارتی، یه‌كێتی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌هیچ شوێنێكی ترئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ باس نه‌كراوه‌.



 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.