Red Purple Black

هه‌ڵكه‌وت زاهیر و كچه‌ ده‌نگ ناسازه‌كان هونه‌ری كوردی به‌ره‌و كوێ ئه‌به‌ن؟ ... سواره‌ سلێمانی

PDFPrintE-mail

هونه‌ر به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا وهه‌موو گه‌لانی دنیا كۆكن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هونه‌ر به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ په‌یامێكی ئاشتیانه‌ و زمانێكی نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌، تاوه‌كو خه‌ڵكی له‌ ڕێگه‌ی سیمبڵه‌كانیه‌وه‌ له‌واقیعی ژیان تێبگه‌ن.

هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری خۆیه‌وه‌ ده‌كات و له‌ هه‌وڵی پاراستنی دایه‌، ئه‌گه‌ررونتر بڵێم مه‌به‌ستم له‌ به‌شێكی گرنگی هونه‌ره‌ كه‌ ئه‌ویش هونه‌ری موزیكه‌.

 بێگومان گه‌لی كوردیش وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌م دنیایه‌ خاوه‌نی ڕسه‌نایه‌تی خۆیه‌تی له‌ هونه‌ری موزیكدا و له‌ڕابردوودا گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی مه‌زنمان هه‌بووه‌ كه‌ خاخزمه‌تیان به‌ هونه‌ری كوردی كردووه‌، ئێستاش له‌ كه‌م تا زۆر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دانسقه‌ ماون كه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ن ستایش بكرێن نموونه‌ی ناسری ڕزازی و نه‌جمه‌دینی غوڵامی و شڤان په‌روه‌ر و عه‌دنان كه‌ریم و به‌هجه‌ت یه‌حیا.... هتد.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ ئێستا چه‌ند كوڕو كچێكی كۆلكه‌ هونه‌رمه‌ند په‌یدا بوون كه‌ به‌ ته‌واوی هونه‌ری كوردیان شێواندووه‌ وهه‌رچی ئاوازی سه‌قه‌تی عه‌ره‌ب و تورك و خۆرئاوایه‌ ئاوێته‌ی هونه‌ری كوردیان كردووه‌. به‌ جۆرێك كه‌ نه‌ ئاوازو نه‌تێكست و نه‌سیناریۆكه‌ی مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردی تێدا یه‌ و نه‌ خودی كۆلكه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش سیمای كوردی پێوه‌ دیاره‌،

نامه‌وێت زیاتر له‌م بابه‌ته‌ بدوێم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ڕاڤه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌م،

ئه‌بێت كتێبێك له‌ باره‌یه‌وه‌ بنوسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ چمكێكی بچوكی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌گرم و باسی چه‌ند كیژۆڵه‌یه‌كی ده‌نگ ناسازی هه‌ڵخه‌له‌تاوتان بۆ ئه‌كه‌م كه‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ ستران بێژ.

لۆكه‌ و ناسلی و كریستاڵ وه‌ك سێ نموونه‌ی دیاری ئه‌و بواره‌.

ئه‌م كیژۆڵه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوانه‌ فه‌قیه‌ی ته‌كیه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیرن، ئه‌مانه‌ به‌ جۆرێك په‌روه‌رده‌ بوون كه‌ گاڵته‌یان به‌ ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی دێت.

ئه‌م كیژۆڵانه‌ هه‌میشه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا ئه‌وه‌ دوپات ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ناتوانن له‌ گه‌ڵ كه‌سی دیكه‌دا كار بكه‌ن، ناهه‌قیشیان نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئاواز دانه‌ریك نیه‌ له‌ كوردستاندا گوێی له‌و ده‌نگه‌ ناسازانه‌ بێت و بتوانێت ئاوازیان بۆ دا بنێت.

ئه‌وان ته‌نها په‌نا و پشتیوانیان كاكه‌ هه‌ڵكه‌وته‌، هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م كامێرادا ڕوتیان ئه‌كاته‌وه‌ و ئاوازی ئاخ و ئۆف و وویش ویشیان ئه‌دا به‌ گوێدا و ئابڕوی بردوون.

لۆكه‌ و ناسلی و كریستاڵ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆیان بكه‌ن له‌ به‌های هونه‌ریدا سفرن،

ئه‌وان به‌ بێ هیچ بنه‌مایه‌ك هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان ناو ناوه‌ پاشای میلۆدی، باشه‌ كامه‌ ده‌زگا كامه‌ كۆڕ كامه‌ ده‌سته‌ی هونه‌ری ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی به‌و به‌خشیوه‌. ئێ خۆ نابێت هه‌ر كات كه‌رێكت بینی تاجی له‌سه‌ردا بوو بڵێی ئه‌مه‌ پاشای دارستانه‌.

ناشكرێت هه‌رچی خۆی روتكرده‌وه‌ و كه‌مێك كه‌مه‌ری له‌رزاند ئیدی هه‌رچی بێژێ بڵێیت براڤۆ.

خۆئه‌كه‌ر به‌وه‌ بێت ملیۆنه‌ها سۆزانی له‌ نایت كڵه‌په‌كاندا سه‌ما ئه‌كه‌ن و گۆرانی سێكسی ئه‌ڵێن ئایا به‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌ژمار ئه‌كرێن؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ئه‌م سێ كیژۆڵه‌ ده‌نگ ناسازه‌ ده‌ست به‌رداری هونه‌ری گۆرانی ووتن بن و له‌ بری ئه‌وه‌ كارێكی شیاوتر بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن كه‌ له‌گه‌ڵ روخسار و به‌ژن و باڵا نیمچه‌ ڕوته‌كه‌یاندا بگونجێت.

نوسینی: سواره‌ سلێمانی

ئیمه‌یل: swarasul@yahoo. com


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.