Red Purple Black

چۆپی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ سۆمه‌رییه‌ یه‌كه‌مه‌ ... زانا دڵشاد دزه‌یی

PDFPrintE-mail

به‌رنامه‌ی (تۆپ تێن)، كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری پێشبڕكێیه‌ و رۆژانی هه‌ینی له‌ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ پێشكه‌ش ده‌كری، دوو هه‌فته‌یه‌ چۆپی فه‌تاح به‌ كلیپی (هه‌وڵ مه‌ده‌) پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌ به‌ده‌ستدێنی.

 (تۆپ تێن) به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌رییه‌ له‌ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی ناسراوی عێراق "به‌سام عه‌بدولمه‌هدی و سۆما دزه‌یی) پێشكه‌ش ده‌كری، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر هه‌فته‌ی 10 هونه‌رمه‌ندی عێراقی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ كلیپ ده‌كه‌ونه‌ پێشبڕكێیه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا به‌ده‌نگدان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، هونه‌رمه‌ندێك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستدێنی. كلیپ و گۆرانییه‌كه‌ی ده‌بێته‌ باشترین به‌رهه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌.

دوو هه‌فته‌یه‌ هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به‌ كلیپی گۆرانی (هه‌وڵ مه‌ده‌) ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و تێكستی ئه‌كره‌م ئه‌مین پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌ به‌ده‌ستدێنی، كه‌ له‌ رۆژانی هه‌ینی له‌ به‌رنامه‌ی "تۆپ تێن" پیرۆزبایی لێده‌كه‌ن و گه‌شتێك به‌نێو ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌نده‌ براوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا وێرای پیرۆزبایمان له‌ هونه‌رمه‌ند چۆپی، پرسیاری ئه‌وه‌شمان لێكرد چه‌ند دڵخۆشی به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ به‌ده‌ستت هێناوه‌، له‌وه‌ڵامدا گوتی "ئه‌م كلیپه‌ له‌لایه‌ن ستافێكی هۆڵه‌ندی كراوه‌، كه‌ هه‌ر له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا وێنه‌ی گیرا، كه‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی خۆم ئه‌نجامم دا". هه‌روه‌ها گوتیشی "خۆشحاڵم به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه‌، زۆر سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م ده‌نگیان بۆم داوه‌، به‌ڵێن ده‌ده‌م كاری زۆر جوانتریان پێشكه‌ش بكه‌م".

دوای چۆپی فه‌تاح، هه‌ریه‌ك له‌ ره‌حمه‌ و نه‌سره‌ت به‌در و قائید حلمی به‌ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م هاتن.

هه‌موو رۆژانی هه‌ینی كاتژمێر 17: 30 به‌كاتی هه‌ولێر ئه‌نجامی پێشبڕكێكه‌ له‌ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ له‌به‌رنامه‌ی "تۆپ تێن" راده‌گه‌یه‌ندرێت.

 http://www.alsumaria. tv/ar/Entertainment-programs-iraq/1274-Top-10.html  


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.