Red Purple Black

نازی عه‌زیزی قه‌ره‌باڵغترین ئاهه‌نگی چوارچرای تۆمار كرد

PDFPrintE-mail

شه‌وی هه‌ینی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش نازی عه‌زیزی، شه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی له‌ هوتێل چوارچار سازكرد و 500 كه‌س تێیدا ئاماده‌بوون كه‌ بووه‌ قه‌ره‌باڵغترین ئاهه‌نگی هوتێل چوارچرا.

ئه‌م ئانگه‌ به‌ به‌شداری دوو گۆرانیبێژی دیكه‌ ئه‌نجامدرا و ئاهه‌نگی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند نازی عه‌زیزی بوو، به‌بی ریكلامكردن 500 كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون نازی عه‌زیزی گۆرانیان بۆ بڵێت، كه‌ له‌ سلێمانی و دهۆك خه‌ڵك هاتبوون، به‌مه‌ش نازی عه‌زیزی بووه‌ هونه‌رمه‌نده‌ی خاوه‌ن قه‌ره‌باڵغترین ئاهه‌نگی هوتێل چوارچرا.

كه‌سێكی به‌شداربوو له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ گوتی "ئه‌وانه‌ی ئه‌مشه‌وه‌ ئاماده‌بوون زیاتر خانه‌واده‌ دیاره‌كانی شاری هه‌ولێر و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان بوون، كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ به‌هاوكاری دیاكۆ ده‌سكۆ ئه‌نجامدرا".


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.