Red Purple Black

بەم نزیکانە نوێ ترین ڤیدیۆکلیپی هونەرمەند چۆپی لە کەناڵە جیهانێکان پەخش دەکرێت ... زانا دلشاد دزەيى

PDFPrintE-mail

بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی هونەرمەند چۆپی لە کەناڵە جیهانێکان بڵاو دەبێتەوە، لە کەناڵی بەناوبانگی ئاسمانی   'Melody'   بە (exclusive  ) ئەو ڤیدیۆکلیپە پەخش دەکرێت.

بە گوێرەی ڕێککەوتنێك لە نێوان هونەرمەند چۆپی و   'Melody'   دا وا بڕیارە لە ناوەراستی مانگی ئوکتۆبەردا ڕۆژانە بۆ چەندین جار ئەو کلیپە پەخش بکرێت و دوابەدوای ماوەی دیاری کراو، لە چەندین کەناڵی تر ئەو کلیپە دەکەوێتە بەر دیدی بینەران.

هونەرمەند چۆپی سەرەڕای دڵخۆشی خۆی بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە وەڵامی چەند پرسیارێکی ئێمەی دایەوە

بۆچی بۆ فیلمبەرداری ئەم کلیپە لوبنانت هەڵبژارد؟

چۆپی: کاتێك بڕیارمدا کە گۆرانی بە ئینگلیزی بڵێم، پێویستبوو کلیپێکی جوانی بۆ بکەم کە شایستەی ئەوە بێت دەنگم بگاتە دەرەوەی کوردستان، دەبوایە کلیپێکی پرۆفیشیناڵ بێت تاکوو لە میدیای جیهانیدا جێگەی ببێتەوە، بۆیە بەیروتم هەڵبژارد بۆ ئەو مەبەستە، خۆشحاڵم بەوەی کە توانیم لەو کارەدا سەربکەوم.

لە کلیپەکەتدا دیسان بە ستایلێکی تر دەرکەوتووی ڕاستە داپۆشراوی و لە نەریتی کوردەواری خۆمان دەرنەچوویت، بەڵام چۆنبوو قژت زەرد کردووە؟

چۆپی: هەردەم پێم خۆشبووە ستایلی قژم و ڕوخسارم بگۆڕم، تازە دەستم کردبوو بە کاری هونەری بۆ ماوەیەك قژم زەرد کردبوو، ئەوە سێهەم جارە بە قژی زەردەوە دەردەکەوم، نامەوێت هەموو کات بە یەك جل و یەك ڕوخسارەوە دەربکەوم حەزم لە گۆڕانکارییە.

هەستت چییە وا یەکەم هەنگاوت هاویشت، بەرەو بە جیهانی بوون؟

ئەوە ئامانجی منە لە ژیانمدا، ئەم هەنگاوەش بە هەنگاوێکی پۆزەتیفی دەبینم ودەستپێکێکی زۆر باشە.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.