Red Purple Black

تارا جاف به‌چه‌نگه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێكی كۆنسێرتێكی داریوش

PDFPrintE-mail

خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف، له‌ده‌ستپێكی كۆنسێرتێكی هه‌ردوو گۆرانیبێژی فارس درایوش و فه‌رامه‌رزی ئه‌سڵانی، به‌چه‌نگه‌كه‌یه‌وه‌ موزیك له‌شاری بۆنی ئه‌ڵمانی ده‌ژنێت.

تارا جاف له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی "له‌تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ر 2011، له‌شاری بۆنی ئه‌ڵمانی كۆنسێرتی هه‌ردوو گۆرانیبێژی فارس داریوش و فه‌رامه‌رزی ئه‌سڵانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، من به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كۆنسێرته‌كه‌، به‌ئامێری چه‌نگ چه‌ند پارچه‌ موزیكێك بۆ ئاماده‌بووان ده‌ژه‌نم".

گوتیشی "هه‌ر له‌ئه‌م مانگه‌، به‌مه‌به‌ستی سازكردنی زنجیره‌كۆنسێرتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌م، بڕیاروایه‌ دوو كۆنسێرت له‌شاری ئه‌ستانبۆڵ پێشكه‌ش بكه‌م، كۆنسێرته‌كانی دیكه‌ش له‌چه‌ند شارێكی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه‌ ئامه‌د و ماردین و چه‌ند شارێكی دیكه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "له‌م زنجیره‌ كۆنسێرته‌دا گۆرانی و موزیك به‌ده‌نگی خۆم و به‌ئامێری چه‌نگ پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ره‌نگه‌ له‌هه‌ندێك له‌كۆنسێرته‌كاندا هونه‌رمه‌ندی دیكه‌، به‌ئامێری ده‌ڤ و ریتم هاوكارم بن".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو "كۆنسێرته‌كان له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێت".


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.