Red Purple Black

سیناریوی فیلمی نوێی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له‌ فیستیڤاڵی پوسان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا

PDFPrintE-mail

سیناریوی پروژه‌ی فیلمی نوێی (شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی) له‌ به‌شی "پروژه‌كانی ئاسیا"ی شازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان له‌ كۆریای باشوور خه‌ڵاتی گوتێبیرگی سویدی به‌ده‌ستهێنا.

"بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories on Stone   ناوی فیلمه‌ تازه‌كه‌ی (شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی) یه‌ كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی ئاماده‌كارییه‌ و بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوودا كاری وێنه‌گرتنی ئه‌نجام بدرێت. سیناریوی ئه‌م پروژه‌یه‌ كه‌ نووسینی هاوبه‌شی (شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی) و (مه‌ممه‌د ئه‌كتاش) ه‌ له‌ به‌شی "پروژه‌كانی ئاسیا"ی شازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوور وه‌رگیرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریوی فیستیڤاڵی گوتێبێرگ به‌ده‌ستبهێنێت.

فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان یه‌كێكه‌ له‌ 22 فیستیڤاڵی گرینگی سینه‌مای جیهان كه‌ جێگای متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلمه‌ به‌ ناوی"فیاپ" FIAPF   كه‌ به‌ یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆریا ئه‌ژماده‌كرێت و له‌ ساڵی 1996 هاتۆته‌ دامه‌زراندن. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد"ه‌ كه‌ پێش وێنه‌گرتن وه‌ریده‌گرێت.

له‌ به‌شی پروژه‌كانی ئاسیای ئه‌مسالدا له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان 30 پروژه‌ هه‌لبژێردرابوو. پروژه‌ی فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" به‌ ناوی كوردستانی عێراق له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداربوو.

فیستیڤاڵی فیلمی "پووسان"، به‌ نمایشی زیاتر له‌ 300 فیلم له‌ 11 به‌شی جیاواز، له‌وانه‌: "ره‌وتی نوێ"، "ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا"، "دیاری فیستیڤاڵ"، به‌شی "فله‌ش فۆروارد"، "سینه‌مای ئه‌مڕۆی كۆریا"، به‌شی تایبه‌ت "سینه‌مای كوردستان ـ رۆحی فه‌تح نه‌كراو"، به‌شی "سینه‌مای كۆماری چیك"، به‌شی "گۆشه‌ی كراوه‌"، به‌شی "سینه‌مای كراوه‌" و به‌شی "نیوه‌ شه‌و" له‌ رۆژانی 6 تا 14 ئۆكتۆبری 2011 له‌ شاری به‌نده‌ری پووسان له‌ كۆریای باكوور به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://apm.  asianfilmmarket.  org/artyboard/Mboard.  asp?Action=View&strBoardID=9638_02&intSeq=16739

http://apm.  asianfilmmarket.  org/eng/database/list_ppp_history.  asp?this_year=2011  


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.