Red Purple Black

‌دیجه‌ی رۆبێرتۆ: له‌به‌ر دابه‌زینی گۆرانی کوردی توشی گه‌لێک گرف هاتووم له‌ هۆڵه‌کانی دیسکۆ دا … شاخه‌وان ئه‌کره‌م

PDFPrintE-mail

دوای ئه‌وه‌ی که‌بیستمان گه‌نجێکی کورد کاری دیجه‌ی بۆ هۆڵه‌کانی دیسکۆی هۆڵندا ده‌کات ئێمه‌ش سه‌ردانمان کردو پێخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی، سه‌روه‌ر نانه‌که‌لی"ناسراو به‌(دیجه‌ی ڕۆبێرتۆ) ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و ماوه‌ی 17 ساڵه‌ دانیشتوی وولآتی هۆڵندایه‌ و هه‌شت ساڵه کاری موزیکی دیجه‌ی ده‌کات هه‌ر له‌ بۆنه‌کان تا هۆڵه‌کانی دیسکۆ.

دیجه‌ی رۆبێرتۆ ' ووتی: من نه‌به‌شداری ده‌ووره‌م کردوه‌ نه‌که‌سیش فێری کردوم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ حه‌زو خولیای خۆمه‌ بۆیه‌ کاره‌که‌مم خۆشده‌وێت، ئێستاش له‌هۆڵی دیسکۆی (یوز)له‌ شاری ڤینلۆ کاری دیجه‌ی ده‌کات که‌ هه‌فتانه‌ به‌ده‌ست و په‌نجه‌ ره‌نگینه‌کانی کچان و کوران دڵ خۆش ده‌کات، شایانی وتنه‌ بێ وه‌ستانی ده‌ست و په‌نجه‌کانی به‌رده‌وام خه‌ریکی چرینی ئاوازو گۆرانیه‌ راپ و پڕجوڵه‌کانه‌"‌ به‌مه‌ گه‌نجان تێکه‌ڵ ده‌کات به‌دنیای حه‌زوو گه‌یشتن به‌چێژی عاشقانه‌و رۆمانسیانه‌، سه‌رنج راکێشترین دیمه‌نیش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ستانی ده‌ست و په‌نجه‌کانی (کاکه‌سه‌روه‌ر)به‌ پێک هێنانی گۆرانی حه‌زین کچان و کورانی ئاماده‌بوش ناوه‌ستن به‌رده‌وام له‌جولآندان و گۆرانیه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌.

لێمان پرسی تۆ کوردیت و به‌رده‌وام به‌ریه‌ککه‌وتنت له‌گه‌ل گه‌نجی ولاتانی دنیادایه‌ به‌هۆلندیشه‌وه‌ تا ئێستا گرفتت بۆ دروست نه‌بوه‌؟

هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکیشاو ووتی: بێگومان جاری وایه‌ گۆرانی کوردی داده‌به‌زێنم له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئاماده‌بووی تورکه‌وه‌ ته‌شه‌نوجات دروست ده‌بێت که‌هه‌ست ده‌که‌م پێیان ناخۆشه‌ و ده‌چن به‌ به‌رێوه‌به‌ری دیسکۆکه‌ ده‌ڵێن ئه‌وگۆرانیه‌ هیچه‌ چییه‌ پێیبڵێن بابیگۆرێت..ئه‌مه‌ به‌راستی چه‌ندین جار توش بوم، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌من کوردم و گۆرانیه‌که‌ کوردیه‌، له‌لایه‌ن کچان و کورانی هۆلندی و نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه‌ به‌شانازیه‌وه‌ منیان قبوله‌و خۆشیان ده‌وێم.

سه‌باره‌ت به‌کاری نوێی'دیجه‌ی رۆبێرت ووتی: به‌نیازم بگه‌رێمه‌وه‌ کوردستان هه‌رچی گۆرانی کوردیه‌ ده‌ستیان بخه‌م له‌ هۆڵندا به‌پێکهێنانیان به‌تێکه‌ل بونی پارچه‌ موزیکیه‌کانی دیجه‌ی ئه‌رشیفێک پێک بهێنم بۆئه‌وه‌ی بتوانم کاری له‌سه‌ر بکه‌م بۆ ئاهه‌نگ و بۆنه‌کوردیه‌کان.

تکایه‌ک له‌ (سه‌روه‌ر ناسراو به‌دیجه‌ی رۆبێرتۆ: به‌ده‌یان و سه‌دان کورد سه‌ردانی هۆله‌کانی دیسکۆده‌که‌ن و ده‌مێننه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم که‌ فکر نه‌که‌نه‌وه‌ که‌من گۆرانی کوردی دانابه‌زێنم، بڵێن رو‌حی کوردایه‌تی تێدانیه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ بونی زۆریک له گه‌نجه‌‌ تورکه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌دڵنیام نه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن ده‌بێت له‌نێوان گه‌نجانی کورد و تورک بگره‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێش دروست ده‌بێت بۆیه‌ نامه‌وێت ژیانیان بخه‌مه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ تورک عونسورین. منیش هه‌موو ئه‌وکوردانه‌م خۆش ده‌وێت که‌دێنه‌ هۆڵه‌کانی دیسکۆ وه‌.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it


 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.