Red Purple Black

"شوێنێك بۆ یاری" خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی عه‌ڕه‌بی سانفرانسیسكۆی به‌ده‌ستهێنا

PDFPrintE-mail

 

فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له‌ ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی له‌ 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌ڕه‌بی له‌ سانفرانسیسكۆی ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ستهێنا.

به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی كۆمپانیای "نارین فیلم"، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌ڕه‌بی له‌ شاری سانفرانسیسكۆ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبێنێت.

فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌م فیستیڤاڵه‌ نمایشكرا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ گرینگه‌ له‌گه‌ڵ 24 فیلمی سینه‌مایی دیكه‌ له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ ركابه‌ریدا بوو.

"شوێنیێك بۆ یاری" له‌ سێ سانسی جیاوازدا له‌ پازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌ڕه‌بی چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان، له‌وانه‌: كاتژمێر 12 نیوه‌رۆی رۆژی 14ی ئۆكتۆبر له‌ هۆڵی ئێبێركادیرۆ له‌ شاری سانفرانسیسكۆ، كاتژمێر 15/5 ئێوارێ رۆژی 14ی ئۆكتۆبر له‌ هۆڵی ژماره‌ 12ی سینه‌ما كامێڕا له‌ شاری سه‌نخۆزه‌ و هه‌روه‌ها كاتژمێر 4 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبر له‌ هۆڵی شاتۆك سینه‌ما له‌ شاری بێركلی ئه‌مه‌ریكا.

پازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌ڕه‌بی به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ رۆژانی 13 تا 23ی ئۆكتۆبری 2011 له‌ شاری سانفرانسیسكۆ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.

فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" تاكوو ئێستا له‌ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له‌ ئاستی جیهاندا نمایشكراوه‌ و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی پڕبایخی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌.

بۆ زانیاری زیاتر: http://www.  arabfilmfestival.  org/film_detail.  php?id=1082

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی كۆمپانیای "نارین فیلم".

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.