Red Purple Black

قاوەیەكی تاڵ . . قاوەیەكی شیرین ... چنار نامیق

PDFPrintE-mail

   تەمەن   د  ە  ڕ  و   ا   و

          من هەر قاوەی تاڵ فرەكەم

                   چیرۆكی ئەم قاوەیە

بۆ كەینێ دەگەڕێتەوە؟

 قاوە                   و   چكلێت

دوو تامی دژ

                لێ هەندێ جار رێكدەكەوێت،

هەردوكیان یەك رەنگ ئەنوێنن

              وەك      روخساری قاوەگرەوەكە

              دەمێ      لە فنجانەكە دەڕوانێت

 لێ          نەئاشنای تامی ئەوم و

 نە روخساری تەلسماوی قاوەگرەوەكە. .

 

 

بیرمە          

           جارێك      داوای قاوەیەكی تاڵم لێكرد

ئەو           بۆهەمیشە       تەمەنمی تاڵ كرد

گشت جارێك        هەر هەمان قاوەم

           لە هەمان فنجان بۆدێنی

 

هەمیشە پرسیارێك هەیە

تەنیا لەخۆمی دەپرسم

گەر حەز بەتاڵی ناكەین،    بۆچی دەبێت بیخۆینەوە ؟

           ئەبێت ئەویش قەدەر نەبێت

وەكو چیرۆكی ئەم بونەم

بەبێ ویستی خۆم هێنامیان

 ئاوا گەردوون لێناگەڕێ

لەگەڵا فڕكردنی قاوەكەدا،

كاغەزی چكلێتەكە لابەرم

تا ژیان كەمێك شیرین بێت

 

 

 

 

 

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.