Red Purple Black

ئابڕوومەندی مۆراڵە … ئاراس نوری

PDFPrintE-mail

لە جیهانی مۆدریندا، ئەو جیهانەی بۆڕی بە زۆرێك لە ترادیشنە پووتەکان داوە و، هەڵدەکشێت بەرەو بڵندایی و مرۆڤ ئەگەیەنێتە ئاستی ئەوەی شیاوی هەڵسوکەوت بێت، بەپێی ئەو تەکنەلۆجیا بێ هاوتایەی ئەمڕۆ پێیگەیشتووە و بە زۆر شتی تریش ئەگات، ئەبینین هەندێك کورتەباڵا ناگەنە بارستایی بڵندی کەسە جوانەکانی دەوروپشتیان کەچی هەوڵ ئەدەن ئەوان داگرن بۆ بارستایی نزمی خۆیان.

بۆ نموونە تا دوێنێ بوو زۆرێك لە تاکەکانی ئەم نەتەوەی کوردە بەدبەختە، وەك کەری جەجاڵ دوای دوژمن ئەکەوتن و ملی هاونیشتمان و بگرە هاوڕێ و دۆستەکانی خۆشیان ئەشکان، کەچی ئەمڕۆ ملیان بەرز کردۆتەوە و توانج و سووکایەتی بە کەسانێك ئەکەن کە هەرگیز، ئامادە نەبوون بەلای ئەو جەرەتاوەشا بڕۆن کە ئەو   کورتەباڵایانه   بە شانازییەوە مەلەیان تیا ئەکرد؟

تۆ بڵێیت کۆنەبەعسییەك بتوانێت بەوە خۆی بشواتەوە کە ئەمڕۆ وەك پیاو هاتووچۆی مزگەوت ئەکات و یان وەك ژن ئاودامان خۆی داپۆشیوە و توانج ئەگرنە کەسانێك سەری بەرزی بۆ دوژمن دانەنەواندووە و وەك ئەو ملی خەڵکانێکی نەشکاندووە؟

باشە ئەوە چ خوایەکە، که   لە ناپاك خۆش ئەبێت و وڵاتپارێزێك ئەخاتە دۆزەخەوە؟!!

ئەی ئەوە چ لۆجیکێکە تا دوێنێ بوو جەستەو ویژدانی لای دوژمن بە بارمتە دانابوو، ئەمڕۆ جەستەو ویژدانی بە پیرۆزتر ئەزانێت لەوەی، که خۆی خاوەنی جەستە و ویژدانی خۆیەتی و وەك ئەو بە دوژمنی نەتەوەکەی نەبەخشیوە و لە مەزاتخانەی رسواییدا هەڕاجی نەکردووە؟  

ساڵانێکی زوو لە کوردستاندا گوایە بۆ ئابڕوومەندی عەبا و پەچەیان ئەگرتەوە، ئەوانەش کە چاویان لێ نەدەکردن کافر و بێ دین پۆلینیان ئەکردن، تا ئاشکرابوو ئەوانەی لەشی خۆیان ئەفرۆشن و سیخوڕی لە نەتەوەکەیان ئەکەن هەموو خۆیان ئەپێچنەوە، ئەوانەی راشکاوانەش رووی خۆیان ئەکردە خەڵکی خاوەنی کەسایەتی بڵندی خۆیانن، ئیتر عەبا و پەچە لەکۆمەڵگادا نەفرەتی لێکرا.

ئێستاش زۆر هەن لەژێر عەبا و پەچەی رەشی ژیانا خۆیان شاردۆتەوە و جەستەشیان بۆ بەرژەوەندی هەڕاج ئەکەن و توانج ئەگرنە ئەوانەی جەستەی خۆیان لا پیرۆزە و لە تەرازووی ئەوانا جێگەی نابێتەوە.

لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا ئەو کۆمەڵگایەی ملیۆنەها لەو بابەتە دواکەوتوانە پەنای بۆ ئەبەن و هەموو سووکایەتییەکێش قوبوڵ ئەکەن هەر بەو مەرجەی وەریان بگرن  .   هەر لەو کۆمەڵگا پێشکەوتووانه دا کەسایەتی وای تیایە، هەر مانگەی دۆستێك ئەگۆڕێت، کەچی یەك درۆ ناکات، جاسووسی بەسەر کەسانی وڵاتەکەیەوە ناکات، یارمه تی ئه   وکه سه دواکه وتووانه ئه دات بۆ ئه وه ی ئه  وانیش پێشکه وون ,لە کارەکەیدا خاوێنە و ناپاکی و گەندەڵێ ناکات، یەك دەقەش لە کارەکەی بەفیڕۆ نادات، بەزەیی بە موڵکی گشتیدا دێتەوە و رێزی ئەگرێت، بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی ئامادەیە هەر کاتێك رۆحی ببەخشێت، بە درۆ لەسەرەوە بۆت پێناکەنێت و لە ژێرەوە گازت لێ بگرێت، ئەوەی ئەیڵێت و ئەوەی ئەیکات خۆی بە خاوەنی ئەزانێت، پەیمانی درۆت پێ نادات.

باشە ئەمانە دەچنە خانەی ئابڕوومەندییەوە، یان ئەوانەی بە درۆ دینداری ئەکەن و خۆیان بە پارێزەری کولتووری عەمارەپۆ ئەدەنە قەڵەم و کەچی بە پێچەوانەی هەموو ئەو مۆراڵە جوانانەی سەرەوەن؟

لەم کۆمەڵگا هەناسە ساردەی ئێمەدا زۆر هەن ئەگەر خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی ژیانیش بێت، کەچێ حەسوودی بەوە دەبەن ئەگەر هەژاریش بێت بەڵام خاوەنی ئەو مۆراڵانەی سەرەوەن کە ئەم کورتەباڵایانه نیانە، خاوەنی بارستاییەکی بڵندی مرۆڤایەتین کە ئەمان هەرگیز ناتوانن پێی بگەن، بۆیە زۆرن ئەوانەی ناگەنە ئەو بەرزاییەی خەڵکی بە دەستی هێناوە و کەچی هەر لە هەوڵی ئەوەدان دایانگرن بۆ بارستایی نزمی خۆیان.

زۆر هەن ساڵەهایە لە هەندەرانی پێشکەوتوودا ئەژین و هەر لە قاوغە دەغەزارەکەی خۆیان نایەنە دەرەوە، بوون به بار به سه ر ئه و کۆمه ڵگا هۆشیارو آزادانه وه، زۆر هەن ئیستاش لەم کۆمەڵگا پێشکەوتوانەوە فێری ئەوە نەبوون کە مافی ئەوەت نیە بچیتە ناو ژیانی یەکێکی ترەوە و تانە و توانجی بۆ بهاویت. زۆر هەن ئێستاش نەگەشتوونەتە ئەو ژیرییەی خەڵك چ ژیانێکی تایبەتیی هەبێت ئەوە کێشەی تۆ نیە و لەسەری مەڕۆ. زۆر هەن ئێستاش وا ئەزانن کە باسی تەپۆڵکەیەك لەکەموکووڕی خەڵك بکەن، ئەوا ئەتوانن چیایەك لە کەموکووڕی خۆیانی پێ بشارنەوە، ئەوەی لەخەڵك ئەڵێت بێگومان خۆی زۆر ناتەواوە. چونکه ئه و که سانه بێ ئابڕوون٠

ئێستا گەیشتینە ئەو راستییەی کە ئابڕوومەندی بەشی خوارەوەی جەستەی ئادەمیزاد نیە، بەڵکو ئابڕوومەندی زۆر لەسەرەوەیە، ئەوەتا لە مێشکی مرۆڤی بەختەوەردا.

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.