Red Purple Black

ئه‌شقی یه‌ک لایه‌نه … کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی

PDFPrintE-mail

ئه‌ی دڵ ئه‌ممان وام لێ مه‌که

به شوێن هه‌نگاوه‌کانی سه‌رابدا مل بنێم و

خۆم له تابووتی لاشه‌مدا بتنێژم

ئه‌ی دڵ ئامه‌نه‌تی تۆ و چاوم

مه‌هێڵه کوڕێکی بێ دڵ داگیری کاو

سه‌دان ئه‌شکی دڵپڕی به پێ په‌روا پێ بڕێژم

ئه‌ی دڵ وه‌سیه‌ت بێ نه‌که‌ی

گیرۆده‌ی ئاهه‌ بێ کۆتاییه‌کانی ئه‌شقێکی یه‌ک لایه‌نه‌م که‌ی

لێت ئه‌پاڕێمه‌وه ئه‌ی دڵ

تازه ترسکاییه‌کی خه‌نده‌م ڕازی کردووه له ئاسمانی ژینم هه‌ڵبێ

به تاریکی ئه‌شقێکی شێتی یه‌کلایی لێم ون نه‌که‌ی

نازانم

نازانم بۆ هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌ی دڵ

ئه‌م کوڕه نامۆیه‌ی ماوه‌یه‌که تۆ شه‌و و ڕۆژ

له‌سه‌ر زارته‌ و لای پێنووسم ناوی ئه‌به‌ی

هه‌رگیز دڵی لای تۆ نییه

ئه‌ی دڵ تۆ چاوه‌ڕوانی موعجیزه‌یه‌کی ڕۆژێ

له‌سه‌ر ئه‌ژنۆکانی دانیشێ و ئه‌‌نگوستیله‌ی ئه‌شقت پێشکه‌ش کات

ده له‌م خه‌یاڵانه ده‌رچۆ که به‌ره‌و فه‌نابوونت ئه‌به‌ن و تێبگه

خۆشه‌ویستی به زۆر نییه

ئه‌ی دڵ ئامانه‌تی تۆو که‌رامه‌تم

من نامه‌وێ ئه‌و بزانێ

تۆ به‌م جۆره بۆی ئه‌سووتێی

نامه‌وێ به‌زیی به من و تۆدا بێته‌وه ئه‌ی دڵ کاتێ

دڵی لای کچێکی بێ وه‌فایه و خۆشی ناوێی

نامه‌وێ هه‌رگیز بزانێ

چه‌نێ ئازار تێکه‌ڵ هه‌ناسه‌کانمه‌ و

چۆن گشت شه‌وێ ده‌ست ئه‌که‌مه ملی پارچه موزیکێک و

تێر به‌سه‌ر شانی نۆته‌کاندا ئه‌گریم

نا نامه‌وێ ئه‌و بزانێ

کاتێ له‌گه‌ڵم ئه‌دوێ ئه‌توێمه‌وه و

ئه‌مه‌وێ هاوار که‌م خۆشم ئه‌وێی، به هه‌وای ئه‌م ئه‌شقه‌ی تۆ ئه‌ژیم

ئه‌ی دڵ توخوا به‌سه و له‌بیری که

نه‌کا ڕۆژێ هه‌واڵی ژن هێنانی بۆ ئامێزی مه‌رگێکی ناوه‌ختت فڕێ بات

سه‌رت بخه سه‌ر شانی گۆرانییه‌ک و ئه‌و له یاد که ئه‌ی دڵ

دوور نییه وشه‌کانی تۆ بکاته پردێ

تا به کچی خه‌ونه‌کانی خۆی ئه‌گات

هه‌رچیت کرد و بیکه‌ی ئه‌ی دڵ

ئه‌و هه‌رگیز ئه‌شقی چاوانت نابینێ

هه‌ستیش بکا خۆشت ئه‌وێ ڕه‌نگه بڕوا و

وه‌ک هاوڕێیه‌کیش نه‌تدوێنێ

ده‌با ئه‌م نهێنییه هه‌ر خۆم و خۆت و پێنووسه‌که‌م و

چاوی چه‌ن خوێنه‌رێ بیزانن و به ئه‌و نه‌گات

نه‌کا ئه‌م ئه‌شقه یه‌کلایه‌نییه وه‌ک بووکه‌شووشه‌یه‌ک بمشکێنێ و

فاتیحایه‌کی بێ من‌تیش به‌سه‌ر ترپه‌کانی تۆیا دادات....!

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.