Red Purple Black

زاگرۆس : ئه‌گه‌ر ستایلێکی جیا پێشکه‌ش نه‌که‌م که‌وابێ پیویست ناکات کارێک دوباره‌ بکه‌مه‌وه‌ که ‌هه‌بێت … شاخه‌وان ئه‌کره‌م _هۆڵندا

PDFPrintE-mail

کچه‌ شانۆکارێک هه‌میشه‌ به‌ دیمه‌نه‌کانی و یستویه‌تی بۆ‌ هۆلندی و ئه‌وروپیه‌کان رون بکاته‌وه‌ که‌ گه‌نجانی کوردی کوردستان هه‌میشه‌ خاوه‌ن به‌هره ‌و توانای خۆیانن. پراو پر به‌کاری شانۆ توانیویه‌تی حه‌ق بداته‌ ئه‌و ده‌ورانه‌ی که‌پێی ده‌سپێردرێت بۆیه‌ له‌ ناخی زاگرۆس دا هه‌میشه‌ هه‌ستی به‌ به‌هره‌یه‌کی تر کردوه‌ ئه‌وه‌یش گۆرانی وتنه‌، ئه‌م کچه‌ گه‌نجه‌ که‌ له‌ هۆلندا ده‌ژیت و خاوه‌ن چه‌ند به‌هره‌یه‌کی هونه‌رییه‌ به‌باشمان زانی توانا و چالاکی ده‌ربخه‌ین، زاگرۆس خاوه‌ن ده‌نگ و ستایلیکی جیایه ‌و ده‌یه‌وێت تێکه‌ڵمان بکات له‌گه‌ڵ ئاواز و گۆرانی به‌ هه‌سته ‌ناسکه‌که‌ی ئیستاش چاوه‌رێی به‌رهه‌مه‌که‌ین، به‌خۆشحالیه‌وه‌ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ی دایه‌وه‌ و لیمان پرسی " 
 بۆ له‌شانۆوه‌ بۆ گۆرانی ووتن؟

 

زاگرۆس :

زاگرۆس :

پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کاری شانۆ بکه‌م من به‌نیازی گۆرانی ووتن بووم و به‌ به‌رده‌وامی به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵ و چالاکیه‌ هونه‌رییه‌کانم کردووه‌ به‌ گۆرانی ووتن.
 ئه‌ته‌وێت به‌ گۆرانی ووتن چی ده‌ربخه‌یت ؟ هه‌ست ده‌که‌یت به‌ گۆرانی ووتن خۆت بدۆزیته‌وه‌و خه‌ڵکیش له‌ خۆت ڕازی بکه‌یت؟

 
زاگرۆس :
به‌ گۆرانی ووتن ئه‌مه‌وێت تواناکانم ده‌ربخه‌م له‌ بواری هونه‌ردا. زۆر به‌ ئاسانی له‌ گۆرانی ووتن دا خۆم ئه‌دۆزمه‌وه‌ چونکه‌ هه‌م هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ئه‌که‌م و هه‌م خزمه‌تی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌م ئه‌که‌م.  تۆش وه‌ک هه‌ندێک له‌ گۆرانی بێژه‌کان به‌جلی(ئیغرا)ئه‌ته‌ویت جه‌ماوه‌ر بۆ خۆت دروست بکه‌یت؟

 

زاگرۆس : نه‌خێر... جونکه‌ جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆست به‌جل و به‌رگ دروست ناکرێت، من له‌گه‌ل ستایلی گۆرانیه‌کانم جل و به‌رگ ئه‌پۆشم.
 ئیستا ده‌یان گۆرانی بیژی کج هه‌ن که ‌گۆرانی ده‌ڵین زۆربه‌شیان ده‌نگیان له‌یه‌ک ده‌جێت و یه‌ک ستایلیان هه‌یه‌ ؟ ئایا تۆش به‌هه‌مان ستایلی ئه‌وان کارده‌که‌یت‌ ؟
 

زاگرۆس : من ستایلی خۆمم هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێ و توانایه‌کی جیا پێشکه‌ش نه‌که‌م که‌واته‌ پێویست ناکات کاریک دوبار بکه‌مه‌وه‌ که‌ له ‌کاتیکدا ئه‌وکاره‌ هه‌بێت، من ده‌نگم جیاوزه ‌و له ‌دوارۆژدا ئینشه‌الله‌ توانای ده‌نگم زیاتر ده‌رئه‌خه‌م له ‌به‌رهه‌مه‌کانمدا.

 کێ هاوکاری به‌رهه‌م هێنانت ده‌کات له‌روویی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه‌ ؟

زاگرۆس : باوکم هاوکاری زۆرم ده‌کات وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری کاره‌کانم وه‌ بۆ هه‌موو شوێنێک له‌گه‌لم دایه‌، له‌روی مادیشه‌وه‌ هه‌موو سه‌رفیات و مه‌سروفاتی له ‌سه‌ر ئه‌رکی خۆمه‌ به‌بێ هاوکاری هیج لایه‌ن و سپۆنسه‌ریک.


 چ هونه‌رمه‌ندیک زیاتر کاریگه‌ری هه‌یه‌له‌سه‌رت ؟

زاگرۆس : سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده‌ نه‌مر وگه‌وره‌کانی کورد کاریگه‌ریان هه‌یه‌ به‌‌سه‌ر مه‌وه‌، هه‌میشه‌ش‌ سود له ‌هونه‌ری فۆلکلۆر وه‌رده‌گرم.

 ئه‌وگۆرانییه‌‌یی به‌نیازی به‌رهه‌می بهینیت بۆکیت وتوه‌ ؟

 

زاگرۆس : ناوه‌که‌ی جاری ئاشکرا ناکه‌م، گۆرانیه‌که‌م له‌ هۆنراوه‌ی باوکمه‌ وه‌باس له‌‌روخساری کورێک ده‌کات که‌ چۆن جوانی ئه‌وکوره‌ سه‌رنجی منی بۆ خۆی راکێشاوه‌.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.