Red Purple Black

ئەڵێن ڕێوی کێ شایەتتە !؟ ئەڵێ کلکم.. سارا ڕەشید ئەفەندی

PDFPrintE-mail

ئێستاش لە کوردستانی ئێمەدا ( باشووری کوردستان ) سیاسەت بووە بە رێویەکەی کە تەنها کلکی شایەتێتی، ئەمەش هەر جارەو بە رەنگوروویەکی تازەو دەمامکێکی نوێوە دێنە پێش چاوی کۆمەلگاو میللەت. خوا هەلناگرێت سیاسەت مەدارەکانی کوردیش بەشەهادەی ماڵەوە لەسەر کورسی وحوکمی پارە دەکەن، تەنها ئەوەی دوو قاچی هەیە میللەتە ئەگینا سیاسەت بووە بەو جەجاڵە و هەردەمەو بە گرفتێکی نوێوە دێنە پێش چاوی میللەت، ئێ خوا هەڵناگرێت میللەتیش نابیناو نا بیستە هەرچی ڕایکرد بە دوو قاچ میللەت شوێنی ئەکەوێت جا نازانێت هەڵەیە یاخود راست  !  ؟
سیاسەتمەدارانی کورد لە مافی سڤیل و مافە ئابووری و نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان دەخوات، هەر زۆر بێشەرمانەو لەسەر خۆ لەوڵاتی ئێمە پێکەوە ژیانی کۆمەڵگا بەستنەوەی بەیەکەوە بۆ سالانی پێش مەسیحیەت و پێش ئیسلام هاتووە بگرە زۆر لە مێژە ماڵ بە ماڵ وگەڕەگ بەگەڕەک لە جوەلەکەو لە کرست ولە ئێزیدی وکاکەیی و هاواری و یارسانی زەردەشتی و موسلمانیش، وە زۆر لە ئاینی تر کە ناکرێت لێرەدا باس لەهەموو ئاینەکان بکرێت و پێکەوە ژیانی نەتەوەین و جیا لە کوردنین و هەمووشیان بەیەکەوە کوردن، چۆن موسلمان خۆی بەتاکە نەتەوە دائەنێت لە کوردستاندا دەبێت واش بیر بکاتەوە کە ئایینە جیاکانی تریش بە هەزارەها سال پێش لە ئیسلام وموسلمان هەر هەبوون بەلگەی تەواو نەخشەی کوردستان حاشا هەڵنەگرە و ئەم ڕاستیانە دەخاتە روو، وە هەرچیەکیش بین هەلبەتە هەموومان دەگەرێینەوە ژێر سایە و سێبەری خوایەک کە ئەویش خوای تاک وتەنهایە نەکەسی لێبوە نەکەسیشی لێدەبێت، وە دەبێت هەموو لایەنەکانیش رێز لە یەک بگرن هەر یەکەو بە پێی کتێبە ئاسمانیەکانی خۆیان بەڕێوەی دەبەن بەلام نابێت شەرع وئایین پێش یاسابکەوێت چونکە دەستوور یاسا دا ئەمەزرێنێت لە هەموو شوێنێکی ئەم دونیایە دەستوور نووس هەیەو یاسا هەیە نەک تاکە حزب و تاکە دەسەلات چونکە گەر وابێت لە هەر کوێیەکی گێتیدا ململانێ وکێشمە کێشمی تاک رەویی خۆپەرستی دەست پێدەکات وشیرازەی ئابووری ونەتەوەیی تێک دەچێت دەست خستنە ناو هەر کارێکی نابەجێی لەو شێوەیی ئەم هەفتەی کە لە زاخۆ ودهۆک ڕوویدا.
سەلاحەدین بەهادین دەلێت " قەدەری‌ پارتی‌ ئەوەیە تەسلیمی‌ ئەم حەقیقەتە ببێ کە یەکگرتو هەیە و دەبێ رێز لە عەقڵ و لۆژیک بگرێ و دان بە بەرپرسیاریەتی‌ خۆی‌ لەو رووداوانەدا بنێ وەکو حیزبی‌ دەسەڵاتدار و دەسەڵاتی‌ حزبی‌ لەو دەڤەرە ".
وە هەر لەدەقێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بەرزانی دەڵێت " به‌ هه‌موو لایه‌كیش راده‌گه‌یه‌نم كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌عه‌دا له‌ مه‌سیحی و ئێزیدی بكرێت یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ به‌رگرییان لێ بكه‌م زۆرم پێ ناخۆش بوو كه‌ ئه‌م هه‌موو شوێنانه‌ سووتێنران و له‌وه‌ش زیاتر زۆرم پێ ناخۆش بوو كه‌ چه‌ند باره‌گایه سوتێنران.ئه‌وه‌ی له‌ زاخۆ روویدا شتێكی كه‌م نه‌بوو، من نازانم چۆن یه‌كێك حه‌ق به‌خۆى ده‌دات خه‌ڵك هانبدات ئه‌و كاره‌ ناشارستانییه‌ بكه‌ن و خۆشی بكات به‌ بڕیارده‌رو به‌ كه‌یفی خۆی بڕیاری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێن بدات!؟ من كه‌ هه‌ڵبژێردراوی 70%ی خه‌ڵكی كوردستانم ئه‌و حه‌قه‌ ناده‌مه‌ خۆم، په‌رله‌مان ته‌نها ده‌زگایه‌كه‌ كه‌ یاسا ده‌ربكات و هه‌ر یاسایه‌كیش ده‌ربكات به‌ هه‌موومانه‌وه‌ ده‌بێت پابه‌ندى بین سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌، رێنوێنی توندم داوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ توندترین رێوشوێن بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگه‌ گرتن له‌ هه‌ر فه‌وزا و پشێویه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی تێكدانی پێكه‌وه‌ ژیان و ته‌بایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان".
لەم دوو ووتارەی سەرەوەدا کە بەرێزان کاک مەسعود بارزانی کاک سەلاحەدین بەهادینەوەیە تێدەگەین کە هەر یەکەیان بێ ئاگایی خۆیان دەردەبرن لەم رووداوەدا، بەلام لە نوچەو دەنگ و باسەکانی رۆژانەیاندا کە تایبەت یەگگرتوو وادادەنێت لەسووتانی شوێنەکان و بارەگاکان بەدەستی ئەنقەست قورئانی پیرۆز سوتێندرابێت زیاتر جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەوان بێتاوانن لەو کارەی کە کراوە وە ئەو شوێنانە کە سوتێنراوە هیچ ئاگایان لێی نییە، بەڵکو کارێكی هەلبەستراوی پارتییە بۆئەوان، لە نێو کۆمەلی سڤیل وحیزبە سیاسیەکانی تریشدا بە شێوازی جۆراوجۆر باس دەکرێت وبگرە دەستی مەلایانی ئاینی وهەندێ کاری تێکدەری وپشێوی تاکە کەسی مەسئوولەکانی دەزانن لەمەوە گواستراوەتەوە بۆ کۆمەلگاو بۆ دەسەلاتیش لەم رەوشەی ئێستاماندا کە کورد بە چەند قۆناخی ناخۆش و ئالۆز تێپەڕیوە رۆژانە بە چەندەها کەس لە ولاتانی دراوسێمانەوە کورد دەکوژن وتاوانباردەکرێن، بۆ ئێوەی دەسەلات باش نیە کە بێ هیچ بیرکردنەوەو تێروانین بۆ مەسەلە هەنووکەییەکانی ئێستای کوردو کوردستان کاری وا هەلەشە ئەنجام بدەن. دەبێت بەهەموو لایەک کاری باشتر بکەن بۆ پێکەوە ژیان وخۆش کردنی باری ئابوری ولات کە لەئێستاماندا زۆر گرنگەو هەموو لەیەک پێویستی بەوەیە کە وولات هێمن وئارام بێت بەتایبەتی لەم کاتەدا ئالۆزیەکی زۆر هەیە لە نێوان ولاتانی دراوسێمان وخۆ ئامادەکردنیان بۆ راوکردنی کورد جا ئەگەر ئێمە بە زمانی ساویلکە قسەبکەین وەک مندالێکمان لێهاتووە تازە فێری کغ وگاڵ بووین ورک لە هەموو شتیکی ناشایستەو نەوتراو دەگرین، هەر بۆیە بەباشی دەزانم کە هەندێک ئەزموون لەولاتانی تر وەربگرین حزب کلی نەچیتە هەموو سوچوو پەنایەکی ولاتەوە ئاین نەکرێت بە بەشێکی گەورەی یاسا چونکە ئاین تەنها باورە کە خودی کەسێتی دەیپەرستێت کار کردن بە ئاین کار کردنە بە ئاگر چونکە کە هەموومان دەزانین تەنها کورد ناژی لە کوردستان بگرە زۆر ئاین و مەزهەبیتر هەن، وە ئەگەر بگەرێینەوە بۆ خۆ هەلقوڕتانی ئەم حزبانەی کە لەمەیدانن و سەرمایەیەکی زۆرو داهاتێکی زۆریان تەنها بۆ خۆیان هەلگرتووە ئەو شوێن وکارگەو کۆمپانیاو بازرگانیانەی ئێستای کوردستان لە%٩٠ هی ئەوانە وکەسی ترناتوانێت بێ مۆلەتدانی ئەوان کاری وا بکات هەر یەکەی بەناوی خۆیەوە لەگۆرەپانی کوردستاندا تۆپ تۆپێنی میللەت دەکات
کاک مەسعود خودی خۆی ئەوەی دووپات کردەوە کە هێڕشکردنە سەر برا مەسیحیەکان ئێزیدیەکان بەزاندنی ‌هێڵی سورە، به‌ڵكو له‌سه‌روو هێڵى سووریشه‌وه‌یه‌. له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا نوێنه‌رانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دیدوبۆچوونى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى خسته‌ڕوو و به‌ تێكڕاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ زاخۆ و هه‌ندێك شوێنى دیكه‌ڕوویدا، شتێكى ناخۆش و ڕووداوێكى تاڵ بوو كه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك عیبره‌تى لێوه‌ربگرن.

سارا رەشید ئەفەدنی - ئەڵمانیا
٦/١٢/٢٠١١ 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.