Red Purple Black

شەوە ئەستێرەدارەکە … شەوە ئەستێرەدارەکە- ئاراس نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها

PDFPrintE-mail

گۆرانی Vincent   ڤنسینت، که به   "Starry Starry Night"   "شەوە   ئەستێرەدارەکە" ناسراوه، گۆرانییه   که، دۆن   مکلێن   Don McLean   ﴿ ١٩٤٥ له نیو یۆرک هاتۆته دنیا، به   ناوبانگترین ئه لبوومی؛American Pie   ١٩٧١ ﴾ بۆ یادوه ری و ڕێزگتن له وێنه کێش ڤنسێنت ڤان کۆخ Vincent van Gogh   ﴿١٨٥٣ له هۆله ندا هاته دنیا، ١٨٩٠ له فه ره نسا کۆچی دوایی کرد﴾، ساڵی١٩٧١ داینا، پاش ئه وه ی که کتێبێکی له سه ر ژیانی ئه م هونه رمه نده خوێنده وه٠ گۆرانی Vincent   ڤنسینت پله ی ١ وه رگرت له ئینگلته را٠ ئه م گۆرانییه هه تا ئه مڕۆ گوێگری زۆری هه یه، به تایبه تی له کاتی سه ری ساڵی تازه دا٠ گۆرانێیه که چه ند تابلۆیه کی به ناوبانگی هونه رمه ندی وێنه کێش ڤا ن گۆخ پیشان ئه دات٠

   

  ﴿ گۆڕانی هۆنراوه ی گۆرانیVincent   ڤنسینت بۆ کوردی: ئاراس نوری ئه حمه د ته ها﴾

بۆ بینینی گۆرانییه که:

 http://www.youtube.com/watch?v=J9R20kJTByI&feature=related&fb_source=message  

شەوە ئەستێرەدارەکە

ئا ئێستا من تێگەیشتم

کە ویستت چی بەمن بڵێیت

چۆن دڵپاکیت ئازاری دایت

چۆن تۆ ویستت ئازادیان کەیت

ئەوان گوێیان لێ نەگرتیت

هەر عەقڵیشیان پێ نەدەشکا

لەوانەیە ئێستا ئەوان

لەتۆ بگەن

 


هەرچەند خۆشیان نەدەویستی

کەچی هەر تۆ دەرهەق بەوان

پڕ پڕ بوویت لە خۆشەویستی

کاتێکیش کە، لەناو ناختا

هیچ هیوایەکت شک نەبرد

لەسەر تابلۆی شەوە ئەستێرە دارەکە

ژیانی خۆت بەخت ئەکرد

وەکو هەموو ئەویندارێك

بەڵام ڤینسنت ئەبوایە پێم

بووتیتایە:

بۆ کەسانی جوانی وەک تۆ

ئەم ژیانە بێ مانایە

 


شەوە ئەستێرەدارەکە

چەند تابلۆیەکی هەڵواسراو

بە چەند دیواری رووتەوە

سەرە بێ چوارچێوەکان و

دیوارەکانیشی بێ ناو

ئەو چاوانەی کە بۆ ژیان

تیژ ئەڕوانن

هەرگیز لە بیر ناچنەوە

وەك ئەو کەسە نەناسانەی

تووشیان ئەبوو بە تووشتەوە

پیاوانی هەژار و جل شڕ

دڕکی زیوین

گوڵەباخی سووری خوێنین

لاڵوپاڵ کەوتووی سەر بەفری

سپی و خاوێن

 


شەوە ئەستێرەدارەکە

بارەکانت رەنگکە بە شین

رەنگکە بە بۆر

تەماشاکە رۆژی هاوین

ئەو چاوانەی کە تاریکی

ناو رۆحی من ئەناسنەوە

سێبەری سەر گردۆڵکەکان

بکێشە وێنەی دارستان

نێرگزەجار

بنەخشێنە کزەبای تەزیوی زستان

رەنگاوڕەنگکە

چەرچەفی بەفرینی زەوی

ئێستا من تێگەیشتم

کە ویستت چی بە من بڵێیت

چۆن دڵپاکیت ئازاری دایت

چۆن ویستت ئازادیان کەیت

ئەوان گوێیان لێ نەگرتیت

هەر عەقڵیشیان پێ نەدەشکا

لەوانەیە ئێستا ئەوان لە تۆ بگەن

 


شەوە ئەستێرەدارەکە

چەپکە گوڵە گڕاوییە

ورشەدارەکە

هەوری بەتاو، کە دەهەژان

تەمومژی مۆر هەڵگەڕاو

لە چاوەکانی ڤینسنت دا

وەک ئاوێنەی فەخفووری شین

خۆیان ئەنوان و ئەگۆڕان

کێڵگەی بەیانی گەنمڕەنگ

دووچاری کەش

لە ئازارا راکشاو

بە بێدەنگی لە ژێر دەست و

پەنجەی هونەرمەندا کێشراو

بەفر

وابزانم ئێستا باشتر

ئەزانم تۆ

 ئەتویست چی بە من بڵێیت و

چۆن دڵپاکیت ئازاری دایت

چۆنیش ویستت ئازادیان کەیت

کەچی گوێیان لێ نەگرتی

ئێستاش هەر گوێ لە تۆ ناگرن

لەوانەشە هەرگیز کە گوێ لە تۆ نەگرن

 


  ٨/١٢/١١

 

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.