Red Purple Black

شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

PDFPrintE-mail

به‌ به‌شداری 52 فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتاری و كورته‌ فیلم، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ پێی ڕاپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هونه‌ری سینه‌مای دهۆك سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆس فیلم"ی ئه‌ڵمانی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" و به‌ یارمه‌تی چه‌ندین ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له‌ ئه‌ورووپا و كورستان له‌ رۆژانی 12 تا 17ی دیسه‌مبه‌ری 2011 له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆكدا، 19 فیلمی سینه‌مایی، 9 فیلمی دۆكیۆمێنتاری، 24 كورته‌ فیلم له‌ سینه‌ماكارانی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی بیانی ده‌چێته‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.

به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ شاره‌كانی به‌رلین و دهۆك، له‌ڕاستیدا پردێكی هونه‌رییه‌ له‌ نێوان شارێك له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و شارێك له‌ هه‌رێمی كورستانی عێراق.

فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كان كه‌ له‌ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك نمایش ده‌كرێن، بریتین له‌: فیلمی سینه‌مایی "كوڕ" له‌ ده‌رهێنانی ئاتیلا چه‌نگیز (له‌ رۆژی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵدا)، فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، فیلمی سینه‌مایی "له‌ پاش رووخان" له‌ ده‌رهێنانی "هونه‌ر سه‌لیم"، فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری" (كیك ئۆف) له‌ ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له‌ ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی، فیلمی سینه‌مایی "باهۆز" له‌ ده‌رهێنانی كازم ئۆز، فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، فیلمی سینه‌مایی "چه‌رخ" له‌ ده‌رهێنانی چێپۆ گێوێز، فیلمی سینه‌مایی "بۆنی سێو" له‌ ده‌رهێنانی راڤین عه‌ساف، فیلمی سینه‌مایی "دۆز" له‌ ده‌رهێنانی ڤیان مایی، فیلمی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه‌" له‌ ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك له‌ ئازادی" له‌ ده‌رهێنانی ئاڕش ریاحی، فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له‌ ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن، فیلمی سینه‌مایی "گوڵی شانس" له‌ ده‌رهێنانی عایشێ پۆلات، فیلمی سینه‌مایی "مناڵانی دیاربه‌كر" له‌ ده‌رهێنانی میراز بێزار، فیلمی سینه‌مایی "پاریس له‌ تاراوگه‌" له‌ ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د زیره‌ك، فیلمی سینه‌مایی "رۆژنامه‌" له‌ ده‌رهێنانی سێدات یێڵماز، فیلمی سینه‌مایی "سێبه‌ری گوله‌" له‌ ده‌رهێنانی مه‌سعوود عارف و فیلمی سینه‌مایی "به‌خێربێن" له‌ ده‌رهێنانی فلیپ لۆریت.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك ـ به‌رڵین و له‌ به‌شی دۆكیۆمێنته‌ری ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا 9 فیلم پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌وانه‌: فیلمی "دایكانی من" له‌ ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، فیلمی "بێریڤان ـ حه‌ماسه‌ی به‌رخۆدان" له‌ ده‌رهێنانی ئایدین ئۆراك، فیلمی "هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی تۆلین داگ، فیلمی "دایكی من خوازیاری ئاشتییه‌" له‌ ده‌رهێنانی عه‌زیز جاپكورت، فیلمی "به‌ندیخانه‌ی ژماره‌ 5 له‌ دیاربه‌كر" له‌ ده‌رهێنانی جیان دێمیرێل، فیلمی "سه‌ید له‌ رێگای حه‌قیقه‌تدا" له‌ ده‌رهێنانی ئۆزكان كۆجوك، فیلمی "شێوه‌خان" له‌ ده‌رهێنانی كازم ئۆز، فیلمی "رێگای دیاربه‌كر" له‌ ده‌رهێنانی زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د و فیلمی "یه‌زیدی" له‌ ده‌رهێنانی ئانجا بریین.

هه‌روه‌ها 24 كورته‌ فیلم له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، له‌وانه‌: كورته‌ فیلمی "ماڵی مێرووله‌" له‌ ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا، كورته‌ فیلمی "له‌ با بپرسن" له‌ ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی، كورته‌ فیلمی "بابه‌ چاویش" له‌ ده‌رهێنانی ئاسۆ حاجی، كورته‌ فیلمی "بووكێك" له‌ ده‌رهێنانی هاله‌ ئه‌سوه‌ر، كورته‌ فیلمی "زه‌ماوه‌ندی گوڵه‌" له‌ ده‌رهێنانی به‌كر مه‌عرووف، كورته‌ فیلمی "په‌نیر" له‌ ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "چوونه‌ سه‌رێ و هاتنه‌ خوارێ" له‌ ده‌رهێنانی سۆلین یۆسف، كورته‌ فیلمی "ماڵ" له‌ ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باك، كورته‌ فیلمی "پارچه‌ پارچه‌ كراو" له‌ ده‌رهێنانی سه‌فین تاكی، كورته‌ فیلمی "له‌ سێبه‌ری كاتدا" له‌ ده‌رهێنانی كاردۆ مه‌نسوور، كورته‌ فیلمی "وڵاتی هێریۆس" له‌ ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌، كورته‌ فیلمی "بۆ ئێوه‌" له‌ ده‌رهێنانی سۆلین یۆسف، كورته‌ فیلمی "وه‌ره‌ به‌ربانگه‌" له‌ ده‌رهێنانی ئارین عێنان ئه‌رسه‌لان، كورته‌ فیلمی "چیرۆكی ته‌له‌فون" له‌ ده‌رهێنانی بنویسا بێریڤان، كورته‌ فیلمی "رۆژی چواره‌م" له‌ ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د، كورته‌ فیلمی "سی و با" له‌ ده‌رهێنانی ئارین عێنان ئه‌رسه‌لان، كورته‌ فیلمی "شۆڕش و شیرین" له‌ ده‌رهێنانی كاترین گه‌به‌، كورته‌ فیلمی "ده‌نگی باران" له‌ ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا، كورته‌ فیلمی "ئه‌وانی تر" له‌ ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان، كورته‌ فیلمی "شاری خه‌یاڵاوی" له‌ ده‌رهێنانی سه‌عید فیرات ئۆكجوگلۆ، كورته‌ فیلمی "Toros Canavari  " له‌ ده‌رهێنانی فیرات یاووز، كورته‌ فیلمی "ترۆما" له‌ ده‌رهێنانی جوان سه‌عید ئه‌حمه‌د، كورته‌ فیلمی "ده‌نگه‌ نه‌بیسراوه‌كان" له‌

ده‌رهێنانی فه‌رزین كه‌ریم و كورته‌ فیلمی "له‌ دوو ئاسمان" له‌ ده‌رهێنانی زه‌ین ئه‌كیوول.

شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك سه‌ره‌تا له‌ رۆژانی 11 تا 18ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌رڵین "كلاوس وۆوێریت" Klaus Wowereit   له‌ شاری به‌رڵین له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو و ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ رۆژانی 12 تا 17ی دیسه‌مبه‌ری 2011 له‌ شاری دهۆكیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ زانیاری زیاتر: http: //www. kurd-filmfestival. com  /

راگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین ـ دهۆك.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.