Red Purple Black

نامێلکەیەک بۆ یادی پاکی کاک حەمە شوانی شاعیر ... باوکی دوین

PDFPrintE-mail

ئەی پەپولەی

 وەرزی بەهار

هەردەم دڵە عاشقەکەت

بە دوای بەهاردا دەگەڕا

بەڵام هەڵوەرینی پایز

بوو بە نیگای خەزانت

گێژە لۆکەی بەرە بەیان

لە ناکاودا

ڕفاندیتی

ئەی شاعیری بێ ئەندازەی

داستانی خەم

لە سەر چڵێکی غوربەت

نشتیتەوە

وێنەی چۆلەکەی چڵی یاد

بە ڕەنگی

عەشقی دڵ و

دیمەنی خاک

دێڕەکانت

هۆنییەوە

ئاوازی یادەکانت

بوو بە هۆنراوەی

دڵی یاد

بەڵام

دەستی رۆژگار

بە بێ پرسیار

لە هێلانە

هەڵی گرتیی و

بووی بە شیلەی

عەشقی دڵ و

داستانی خاک

وائیستاکە

لە ماڵێکدا

بێ هەناسی

سۆزی دڵ و

شیوەنی خاک

قۆناغ

قۆناغ

دوور دەکەویت

سێ زەڕنەقووتەی هێلانە

بە ناو

ڕۆزیا و

ڕامێن و

رۆژین

لە گەڵ دایکێکی

 بێ داڵدەی چناری خەم

هێشتا هەر چاوەڕێن و

باوەڕ ناکەن و

هەر ئەڵێن

کەی دێیتەوە

ئێمەی داری

ڕەزی خەم

دار سەوز دەبێ و

دار ووشک دبێ و

نەسیمێکی سۆزی وڵات

نای لاوێنێ

دەستی چەقۆ

بە هەڕەشەن

لە بەر ئەوەی

جاریک هۆنراەوی ئازارت

بۆ نیشتمان

ئەووتەوە

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.