Red Purple Black

دیداری شانۆی كوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ... حه‌مه‌سوار عه‌زیز

PDFPrintE-mail

به‌ به‌شداری زیاتر له‌ (60) شانۆكار له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له‌ رۆژانی 18_19_20/12/2011 له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر دیداری شانۆی كوردی ڕێكده‌خات، له‌م دیداره‌ به‌ شێوه‌ی كۆنفراس قسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌ش ته‌وه‌ری گرنگی بواری شانۆ ده‌كرێت، ته‌وه‌ره‌كانیش بریتین له‌ (بایه‌خدان به‌ شانۆی منداڵ، كاراكردنی گروپ و تیپه‌ هونه‌رییه‌كان، شانۆی كوردی و په‌یوه‌ندی و كۆمه‌نیكه‌یشن، رۆڵ و پێگه‌ی ژن له‌ شانۆ، رۆڵی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌ پاراستنی مافی شانۆكار، گرنگیدان به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن له‌ بواری خوێندنی زانستیی شانۆ).

شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك شانۆكار له‌ هه‌ر چوار شاره‌كه‌ی كوردستان ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و شانۆكارانیش به‌ گوێره‌ی ویستی خۆیان ده‌توانن به‌شداری له‌ یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ بكه‌ن و له‌ كۆتاییشدا كۆمه‌ڵێك پێشنیازو ڕاسپارده‌ پێشكه‌ش به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و بواره‌ ده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی كاراو جیددی به‌دواداچوون بۆ كار كردن به‌ بڕیارو ڕاسپارده‌كان بكرێت.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.