Red Purple Black

با هاشمی له‌ كوردستان دادگایی نه‌كرێت ... ئاوات ئالانی

PDFPrintE-mail

ئه‌ز حوكمی ئه‌وه‌ ناده‌م تاریق هاشمی تێوه‌گلاوه‌ یان نا؟ئه‌م دۆس‌ێیه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌ پشته‌ یا حزب و كوتله‌كانی ناوخۆ؟یاخود ئه‌مه‌ موئامه‌ره‌یه‌ بۆ په‌شێوی نانه‌وه‌ی زیاتر، به‌ تایبه‌ت دووای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، دانپێدانانی گیراوانی كه‌ناڵی العیراقییه‌ پیلان و سیناریۆ بێت یان ڕاستی، كێشه‌ی ناو خۆیانه‌و په‌یوه‌نی به‌ ئێمه‌ی كورده‌وه‌ نییه‌، كه‌ ئه‌ڵێم په‌یوه‌ندی نییه‌ مه‌به‌ستم كوشتنی ئیراده‌ی سوڵح و چاك سازیی نییه‌، ئه‌خلاقییه‌ن ڕێز ده‌گرین له‌ هه‌ر میوانێك بێته‌ هه‌رێم، به‌ڵام پرسیاره‌ جه‌وهه‌ریه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، ئێمه‌ برینه‌كانمان زۆر قوڵترن و به‌رپرسانی هه‌رێم پێیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، ئه‌ی چۆن ئه‌توانن گرێكوێره‌ی كێشه‌ی به‌ڕێز هاشمی بكه‌نه‌وه‌؟یاخود ئه‌مه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ بڕیاری لی پێچینه‌وه‌و سزادانی ته‌قه‌كه‌رانی حه‌ڤده‌ی شوبات و ڕۆژانی دوواتر؟

یا بۆ خۆلادانه‌ له‌ كێشه‌ی ئه‌م دوواییه‌یی زاخۆ و بادینان و سیاسه‌تی گیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌كردنه‌، ڕوماڵ كردنی كێشه‌ی هاشمی به‌و فراوانییه‌ له‌ میدیای كوردیداو خه‌ریك بونی به‌رپرسانی هه‌رێم پێوه‌ی، به‌ڕای من ته‌نها سه‌رقاڵ كردنی جه‌ماوه‌ره‌و كه‌ڵه‌كه‌ كردنی كێشه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یران و ئاریشه‌كانی ڕابردو له‌ نه‌ستی تاكی كورددا به‌ خامۆشی بسپێرن، ك‌ێ ئه‌زان‌ێ به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ وا خێران له‌ چاره‌كردنی كێشه‌ی غه‌یره‌ كورددا، وه‌ك له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ ناكۆكی كه‌وتبووه‌ نێوان كوتله‌كانه‌وه‌، هه‌وڵه‌ بێوچانه‌كانیان بینرا، خۆزگه‌ نیوهێنده‌ بۆ چاكسازی ناو ماڵی كوردیش ئازابونایه‌، دواجار ڕێزم هه‌یه‌ بۆ داواكه‌ی هاشمی كه‌ده‌ڵ‌ێ با دۆسێی دادگایی كردنم بهێنن بۆ هه‌ولێر، ڕه‌نگه‌ هاشمی نه‌ی زانیبێك كه‌ دادگاكانی هه‌رێم تاهه‌نوكه‌ له‌ پێخه‌فی حزبی نه‌هاتونه‌ته‌ده‌ر، له‌ ڕابردودا ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌گێڕاوه‌، كه‌ سزادانی جه‌للادو گێڕانه‌وه‌ی مافه‌ بۆ ماف خوراو، ئیتر ئێستا چۆن ئه‌توانن دۆسێی جه‌نابتان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.