Red Purple Black

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ سه‌رۆكێكی به‌هێزو خاوه‌ن ئه‌زمون هه‌یه‌؛ ... هه‌ردی شیخ قادر- ئه‌مریكا - واشنتۆن

PDFPrintE-mail

پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان   ته‌مه‌نێكی كورتی ماوه‌   دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی دوسال له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌، ئێستا له‌ راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ زۆر به‌گرینگی باس له‌ گۆرینی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ستراتیژییه‌ی له‌نێوان پارتی ویه‌كیه‌تیدا هه‌یه‌ به‌پێی راگه‌یندنه‌كان بارتی دیموكراتی كوردستان دو كاندیدی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م بۆسته‌ یه‌كێك له‌م دوكاندیده‌ به‌رێز نیچیر بارزانیه‌ كه‌ ئیستا جێكری سه‌رۆكی بارتی دیموكراتی كوردستانه‌ وه‌ كاندیدی دوه‌م به‌ریز د. رۆژنوری شاوه‌یسه‌ به‌لام ئه‌وه‌ی لاله‌ی من شیاوتریانه‌ به‌ریز نێچیر بارزانیه‌ خۆ هه‌مومان ده‌زانین كه‌ به‌ریوه‌بردنو به‌ریوه‌جونی حكومه‌ت كارێكی وا ئاسان نیه‌، به‌لام پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كه‌سیكی لێهاتوی خاوه‌ن ته‌جروبه‌ ی وه‌ك رێزدار نێچیر بارزانی زۆر شیاوتره‌ من هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم هه‌رچه‌نده‌ من وه‌ك چاودێریكی سیاسی ره‌خنه‌م له‌ ئه‌دای سیاسه‌تی ئێستای بارتی هه‌یه‌ كه‌موكوری زۆره‌ به‌لام زۆر باشتره‌ له‌ لایه‌نی سیاسی دیكه‌ی سه‌رگۆره‌ پانه‌كه‌ وه‌ زۆر زیاتر هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی مافه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كورد ده‌دات من له‌وبروایه‌دام كاك نیچرڤان بارزانی زۆر دلسۆزانه‌ترو به‌خزمه‌تكوزارێكی زۆر باشه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ خزمه‌تی خه‌لكی كوردوستان ده‌كات به‌بێی جیاوازی ئینتیمای حیزبی و ناوچه‌گه‌ریه‌تی و ئاینی و ره‌گه‌زی ئه‌مرۆ هه‌ریم بیویستی به‌ كه‌سیكی خاوه‌ن ئه‌زمونو خاوه‌ن ته‌جروبه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م قۆنا غه‌ لی مان ده‌خوازیت كه‌ كه‌سایه‌تیكی به‌هیزی دیموكراسخواز كه‌ بتوانیت له‌ كاره‌كانیدا سه‌ر به‌خۆبیت یاخود به‌ده‌ربرینیكی رۆشنتر كه‌سێكمان ده‌ویت كه‌ په‌یامی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری و ئیداریو بازرگانی له‌م هه‌ریمه‌دا داكۆكی ئه‌خلاقیانه‌ له‌ دژی گه‌نده‌لیو دزیو به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی ئه‌م خه‌لكه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌ بكات وه‌ ئیمه‌ كه‌سیكمان ده‌ویت كه‌ هه‌یبه‌تو هێزی هه‌بێت بۆ گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاساو داكۆكیكی له‌ مافه‌كانی مرۆف و به‌دیموكراسیكردنی كۆمه‌لگا كه‌مان و جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حكومه‌ت من دلنیام ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ بكات ته‌نها كاك نیچرڤان بارزانیه‌ كه‌سایه‌تی كاك نیچرڤان بارزانی ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگا یان ده‌سه‌لاتو تاك ئاشت بكاته‌وه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بنه‌ بنه‌مای متمانه‌و بێكه‌وه‌ ژیان دیموكراتیانه‌ی له‌ نیوان خه‌لكو ده‌سه‌لاتدا من دلنیام كاك نیچیر ڤان ده‌توانیت له‌ كه‌ل ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هاوكیشه‌كان رابگریت و ئه‌ركو مافیان بپاریزیت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و هاولاتی بوون واته‌ رێگاگرتن له‌ توندو تیژی سیاسی و كۆ مه‌لایه‌تی و وه‌ گرتنه‌ به‌ری رێكای یاسای بۆ چاره‌ سه‌ری پرسی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆیه‌ ده‌ست خۆشی له‌ بارتی دیموكرات ده‌كه‌م كه‌ زۆر ژیرانه‌و واقعیانه‌ سه‌ركه‌وتوبونه‌ كه‌ كه‌سێكی شیاوی وه‌ك كاك نیچیرڤانیان كاندید كردوه‌ من دلنیام بیشبینی ئه‌وه‌ده‌كه‌م بۆ قۆناغی ئه‌مرۆی سیاسمان تاكه‌ كاندید ته‌نها كاك نیچیر ڤان ده‌توانیت حكوموتیكی سه‌ركه‌وتومان بۆ بیك بهینیت بۆیه‌ ئه‌كه‌ر بیتو بارتی دیموكراتی كوردوستان جكه‌ له‌ كاك نیچرڤان هه‌ر كه‌سیكیی دیكه‌ كاندید بكات ئه‌وه‌ به‌ دلنیایه‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ئیفلیج ده‌بیتو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌نیت جونكه‌ سه‌رۆكیكی به‌جورئه‌تو خاوه‌ن بریارمان ده‌ویت كه‌ هاوسه‌نگی سیاسی و ناوچه‌یی و كۆمه‌لایه‌تی رابگریت.



هه‌ردی شیخ قادر ئه‌مریكا - واشنتۆن


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.