Red Purple Black

حه‌ڤده‌ی شوبات و ڕوداوه‌كانی زاخۆ) ... حه‌مه‌ره‌ش ئه‌حمه‌د

PDFPrintE-mail

  (17) ی شوبات و ڕوداوه‌كانی زاخۆ) ... حه‌مه‌ره‌ش ئه‌حمه‌د

هه‌ردوو روداوه‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی كوردستان كه‌یه‌كه‌میان رۆژی 17ی شوبات له‌سلیمانی روی داو ئه‌وی تریان رۆژی 2/12/2011 له‌زاخۆڕویدا یه‌ك ئاماجی سیاسیان هه‌بوو ئه‌ویش پێشگرتن له‌ گه‌شه‌ سه‌ندن ولار كردنی هاوسه‌نگی سیاسی و تێكشكاندنی هه‌یبه‌تی پارتی بوو، 17شوبات هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو كه‌زیاتر بۆشایی و زه‌مینه‌ سازی بۆنه‌یاره‌كانی پارتی دروست كرد به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی كه‌ده‌مێك بووهێزێكی سیاسی له‌مه‌ته‌ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ربنكه‌و باره‌گاكانی پارتی دابوون به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی پارتی بوه‌ستێنن و پێی بڵێن ململانێی ی ن ك و گۆران چاومان غافڵ ناكات له‌ گه‌شه‌كردنی پارتی، وه‌ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ بزانین ململانێكانی ناوخۆی ی ن ك و به‌تایبه‌ت جودابوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆشایه‌كی سیاسی و ته‌نزیمی گه‌وره‌ی له‌شاری سلێمانی دروست كردو دۆخێكی وای هێنایه‌ ئاراوه‌ ئه‌گه‌ربه‌گژداچوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌به‌رامبه‌ر پارتی و لقی چوارنه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ دڵنیام پارتی ده‌چۆقۆناغێكی نوێوه‌ كه‌ده‌بوه‌ جێگای ئیره‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كانی تر، به‌دیدی من روداوه‌كانی زاخۆش هه‌مان ئامانجیان هه‌بوو به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌و پلانێكی جیاوازترچوونكه‌ ئه‌گه‌رله‌ پیلانی 17ی شوبات پارتی و لقی چوار به‌ئامانج گیرا بێت ئه‌وه‌ له‌روداوه‌كانی زاخۆ ئه‌زمونی گه‌لی كوردستان وشه‌ری مه‌زهه‌بی و له‌باربردنی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاین و ئاینزاكان به‌ئامانج گیرابوو، دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كوردیه‌كانی سوریا و نزیك كردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا كه‌ له‌بنه‌ره‌تدا هێزگه‌لێكی سیاسی زۆر له‌توركیا ئه‌م نزیك بونه‌وه‌ی توركیاو په‌كه‌كه‌یان به‌لاوه‌ په‌سند نیه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌رله‌سه‌رده‌ستی كورد روبدات، بۆیه‌ به‌رونی چاوه‌روانی وه‌ها په‌رچه‌ كردارێك ده‌كرا كه‌دوژمنانی گه‌لی كوردستان په‌نای بۆبه‌رن هه‌رله‌و ڕوانگه‌شه‌وه‌ بوو شاری زاخۆی سه‌رسنوری هه‌ردوووڵاتی توركیاو سوریا وه‌ك ده‌سپێكی پشێویه‌كان دیاری كرا، كه‌واته‌ كۆی هاوكێشه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن له‌گه‌ڵ لاسه‌نگ بوونی هاوسه‌نگی سیاسی له‌كوردستان وچوونه‌ پێشه‌وه‌ی پارتی له‌ئاسته‌ جیاجیاكان ده‌بێت چاوه‌روانی روداوی كتوپروگه‌وره‌ تریش بین، بۆیه‌ له‌ونێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ حزب ولایه‌ن سیاسیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك و پێكه‌وه‌ ژیانی سیاسیه‌نه‌ بكه‌نه‌ پرنسیپی هاوخه‌باتی نه‌ك په‌رته‌وازه‌یی وخۆبه‌سته‌نه‌وه‌ به‌هێزی ده‌ره‌كی، ، ،


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.