Red Purple Black

شاری پڕ ململانێ سلێمانی وەک نمونە … سەمیرە عبدڵا

PDFPrintE-mail

شاری سلێمانی وەکو مەڵبەندی ڕۆشنبیری و مێژووی و پایتەختی بابانیەکان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە زۆر زوڵم لێکراوە و بەشێوەیەکە کەتائێستا ململانێ سیاسیەکان ڕێگەیان گرتووە لەبەرەو پێش چوونی ئەم شارە دەمێکە باجی خراپی ھەڵوێست و مامەڵەی ناشیرینی بەرپرسان دەچێژێت بەڵام کاتێک پارتی گەڕایەوە سلێمانی چاوەڕوانی زۆر دەکرا بەڵام بەھۆی بوونی ھەندێ بەرپرسەوە کەھاتن بۆ ماوەیەک نوێنەرایەتی پارتیان کرد لەسلێمانی بەڵام نەیانتوانی وەکو پێویست دڵی خەڵکی خۆش بکەن بەڵام پێش کۆنگرە پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانێکی خێرای کرد لەلق و مەکتەبەکان گەنجێکی خوێن گەرم و دڵسۆز بۆ گەل و نیشتیمانیان کردە بەرپرسی لقی چوار ھەوڵ و کۆشش و سەردان و دەرگا کراوەیی ھاوخەم و بەشداربوونی لەژیانی ڕۆژانەی خەڵکی سلێمانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی تەنگاوکرد و یەکێتی کەوتە دابەشکردنی خەڵات و کۆکردنەوەی چینی جیاواز بەبیانوی سەیرسەیرەوە خەڵاتی دابەش دەکرد و تەواوی ئەو لایانەی تریش کەشاری سلێمانیان کردووە بەیاریگا بۆ یاریە دۆڕاوەکانیان زۆر پلان و بەرنامەیان دانا بەڵام ھیچی سەری نەگرت، .

لەئاستی زۆر باڵادا بوونی کەسێکی وەکو ھیوا ئەحمد تەنگەتاوی کردن و دواجاریش بەبیانوی پشتگیری کردن لەتونس و میسر کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕان بەپشتگیری یەکێتی پەلاماری بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانیان دا زیانێکی زۆری پێکەوت ئەوەی ڕوویدا ئاساییە بەڵام ئەوەی ڕوودەدات و قسە دەکرێت سەیرە چونکە ئێستا باسی دادگا و تەقەکەر و نازانم چەندین شتی تر دەکرێت بەڵام ئەوەی دادگاکان و لیژنەی پەرلەمان و ڕێکخراوەکان باسیان لێوە نەکردووە ئەوەیە کە دەبێت پێش تەقەکەران بزانرێت ھاندەران کێن چۆن ئامادەکاری بۆ کراوە چۆن بڕیاردرا ھێرشبکرێتە سەر بارەگای لق و چەند کەس بەرد بھاوێژن ئێستا ئەوەی دێتە سەر شاشە مەزڵومە و ناگوترێت زاڵمی ڕاستەقینە لەم ڕووداوە کوڕەکەی مەلا ئەمین و ستافی گۆڕان و پاڵپشتەکانی ئەون لەکۆمەڵ لەبەرئەوە پێش ئەوەی ھەرکەسێک بانگی دادگا بکرێت دەبێت چونکە ئەگەر کەسێک ویژدانی ھەبێت و بەچاوێکی خاوەن بەزەییانە سەیری ئەم وێنانە بکات باش بۆی دەردەکەوێت کەئەو بەرپرسەی ئەوان لەجموجۆڵەکانی ترسان شایەنی ئەو تۆمەتانە نیە کەدەدرێنە پاڵی ئەو زاڵم نیە بەڵکو مەزڵومە ئەو غەدری نەکردووە بەڵکو غەدری لێکراوە ئەو خوێنی ئەبەخشی خوێنی نەئەڕشت ئەو نەخۆشی بەسەردەکردەوە کەسی نەخۆش نەدەکرد.

ئەو خەڵکی داوەت دەکرد و بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانی دەکرد ئەو لەگەڵ خەمی خەڵکی دەژیا و نەیدەویست کەس خەمی ھەبێت ئەو بەشداری خەمی دەکرد و نەیدەخواست کەس خەمبار ببێت ئەگەرچی لەنزیکەوە کاک ھیوام نەدیوە بەڵام بەدیقەت گرتن لەفەیس بووکە تایبەتیەکەی بۆت دەردەکەوێت ئەگەر گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و یەکێتی ڕێگەیان دابایە ژیان جۆرێکی تر لەسلێمانی گوزەری دەکرد بەڵام لایەنەکانی تر کەخۆیان بەنەیاری دەسەڵات ناساندووە نەدەتوانن خزمەت بکەن نەھیچ کارێکی باشیشیان لەدەست دێت،

ئەم جۆرە لەھەڵس و کەوتیان لەدژی کەسێک کەدەیەوێت لەشاری سلێمانی خزمەت بەچینی ھەژار و ناوەند بکات ئەوا دڵنیابوون لەوەی بەرژەوەندییەکانیان دەکەوێتە مەترسیەوە و لەزۆر شوێنیش ئەوە بیستراوە کەلەکۆبونەوەکانیان لەئاستی ھەرەبەرز تەئکیدیان لەوە کردۆتەوە کەئەگەر ڕێگری لەبەرپرسی لقی چوار نەکەن،

ئەوا ئەو ڕێگریان دەکات بەڵام لەڕاستیدا نیەتی ئەو بەرپرسە ئەوە نەبوو ڕێگری لەھیچ لایەنێکی سیاسی بکات بەڵکو زۆربەی کارەکانی بوون بەکلتور و لایەنە سیاسیەکان تەقلیدیان دەکردەوە لەوانە مەڵبەندی(١)ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەبەناوی کەسانی خەمخۆر کەوتە بەخشینەوەی خەڵات بەسەر ئەو کەسانەی ساڵانێک خزمەتیان کردووە لەبوارە جیاجیاکان بەڵام دواتر ئەم خەڵاتانە کۆتاییان ھات و ئێستا ھیچیان لەبەرنامەدا نەماوە لەبەرئەوە دەبێت خەڵکی سلێمانی ئەو ڕاستیە باش بزانن کەدۆستیان کێیە؟ ئەی دوژمنیان؟ کێ بوو خوێنی جەستەی خۆی ئەبەخشی پێیان؟ ئەی کێ بوو لەخۆشی و ناخۆشیدا بەشداربوو لەگەڵیان؟ ئەی پێچەوانەی کاک ھیوا ئەحمد مستەفا کێی تر ھەیە دۆستایەتیتان بکات کێ ھەیە خوێنی جەستەی خۆیتان پێببەخشێت؟ باوەڕناکەم ھیچ کەسێک ھەبێت بەڵکو ئەوانەی ئێستا لەمەیدانەکە بوونیان ھەیە ئەوانە بازرگانی بەخوێنی ڕۆڵەکانتانەوە دەکەن و بەشداری خۆشی و ناخۆشیتان ناکەن لەبەرئەوە ئێستا باشتر وایە گەل خۆی بڕیار لەسەر مێژووی لایەنە سیاسیەکان و ئەو چەند مانگە بدات کەھیوا ئەحمد بەرپرسی لق بووە دادگایەک دروست بکات بۆ حکومدان لەسەر ئەوەی کێ بوو ١٧ی شوباتی دروست کرد؟ کێ بوو بازرگانی بەخوێنی گەلەوە کرد؟ ئەی کێ بوو خوێنی جەستەی بەخشی ؟ ئەی کێ بوو بەگوێرەی توانای خۆی بەشداری لەخۆشی و ناخۆشی جەماوەری سلێمانی دا ئەکرد؟ کێ بوو بەرپرسەکانی تری فێری کلتورێک کرد کەئەرکی سەرشانیانە خزمەتی خەڵکی بکەن؟ کێ بوو بەرپرسەکانی فێرکرد دەرگاکانتان واڵا بکەن و گوێ لەجەماوەربگرن؟ دەبێت خەڵکی سلێمانی و لەسەرووی ھەموویانەوە لایەنە سیاسیەکان ئەم ڕاستیە تاوانباری سەرەکی لە ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر ئێوەن نەک بەرپرسی لق.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.