Red Purple Black

كه‌مپینێك بۆ پشتیوانیكردنی رۆژنامه‌نووسانی كوردی باكوور

PDFPrintE-mail

رای گشتی،

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،

رۆژنامه‌نوسانی جیهانی وكوردستانی،

ده‌وڵه‌تی توركیا جگه‌ له‌ ئازاردانی هاووڵاتیانی كورد و زێندانیكردنی سه‌ركرده‌كانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ست پێكردووه‌ بۆ زێندانیكردنی ده‌نگی ئازاد و بیرو رای ئازاد كه‌ رۆژنامه‌نوسانه‌ كه‌ دادگای نۆیه‌مینی شاری ئه‌سته‌نبوڵ به‌فه‌رمانێك باره‌گای رۆژنامه‌ی ئۆزگورم گونده‌م و ئاژانسی دیجله‌ و و گۆڤاری مۆدیرنیه‌ت و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی تر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی وان و دیاربه‌كر ومێرسین و ئزمیر وئه‌سته‌نبوڵ وئه‌نكه‌ره‌ 37 رۆژنامه‌نوس گیراون، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ پێشلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌ رێزنه‌گرتنه‌ له‌ بیروا ونوسین و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، ناكرێت له‌م بابه‌ته‌ گرنگ وهه‌ستیاره‌دا ئێمه‌ كورد له‌هه‌ركویه‌ك هه‌ین بی ده‌نگ بین و ته‌ماشای بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ین به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان هه‌ڵویست بنوێنین و ده‌نگی دڵێری خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ وده‌نگی هاوپیشه‌و براكانمان بگه‌یه‌نینه‌ هه‌موو دونیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری سیاسیه‌تی توركیا بن، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م به‌شداربن له‌م كه‌مپینه‌ بۆ پشتیوانیكردنی ده‌نگی ئازاد.

سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپین

جه‌لال هۆرێنی

jalalhoreeny@yahoo. com

  07701920334

07501114825


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.