Red Purple Black

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم سه‌قامگیر بێت پێویست ده‌كات: سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ پارتی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ یه‌كێتی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ گۆران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ یه‌كگرتوو بێت ... به‌هادین ئه‌حمه‌د

PDFPrintE-mail

 زۆر له‌ ده‌وڵه‌ته‌كانی دونیا له‌ كاتی ته‌نگه‌ژه‌و بارودۆخی ناله‌باردا په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر حكومه‌تی هاوبه‌ش، بی گومان حكومه‌تی هاوبه‌ش به‌شی خۆی كێشه‌و گێره‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك دام و ده‌زگاو ئه‌زمونه‌كه‌ به‌ هی خۆیان بزانن و كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵ كار نه‌كاته‌ سه‌ر تێكرای ره‌وشه‌كه‌و له‌ ئه‌نجامدا هه‌موو ئه‌زمونه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بارودۆخی ئه‌مرۆی باشووری كوردستان كه‌ به‌شێكه‌ له‌و عێراقه‌ی كه‌ له‌ به‌رمیلێكی باروت ده‌چێت، له‌وه‌یه‌ هاوبه‌شیه‌كی وا له‌ حكومه‌تدا له‌ باشووری كوردستان له‌ ئه‌نجامدا كارو كرده‌وه‌ی پۆزه‌تیف بێته‌ كایه‌وه‌، هیچ نه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافیه‌ت و كاراكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و شتێكیش له‌ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام بی گومان نابێت هیچ رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل بێت و ته‌نها رێكه‌وتن بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی چه‌ند حزبێك یان چه‌ند كه‌سێك یان دانانی كه‌سێك له‌ پۆستێك بی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بێت و موماره‌سه‌ی بكات، ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆیدا به‌ ته‌واوه‌تی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات و هیچ كۆسپ و رێگریه‌ك نه‌بێت له‌ موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ئه‌م ره‌وشه‌ی له‌ باشووری كوردستان دروست بووه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵناگرێت حزبێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر بخرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ملاملانێكه‌ و ئه‌نجامی باشیشی لی نابێته‌وه‌، له‌م بارودۆخه‌دا ناشكرێت حزبێك بتوانێت زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكه‌وه‌ بنات و خۆی حوكم بكات، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ كه‌رت بوونی ئه‌م هه‌رێمه‌و ئه‌و یه‌كگرتنه‌ شه‌كلییه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش نامێنێت.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.