Red Purple Black

كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی یه‌كێتی تۆپی پێ و بریاره‌كانی ... حه‌سه‌ن نه‌جمه‌دین

PDFPrintE-mail

یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و ته‌وای ئه‌ندامانی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-12-2011 گرێداو ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

یه‌كه‌م/رێگه‌دان به‌یاریزانی لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن (حسێن صبیح حسێن) به‌یاریكردن وه‌ك یاریزانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم به‌هۆی بونی مه‌رجی یاریكردن له‌رێنماییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان.

دووه‌م/تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی ده‌رنه‌چوو، تاقیكردنه‌وه‌یان رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-12-2011 له‌یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری.

سێیه‌م/ئاگاداری جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی (سلێمانی و شێروانه‌) ده‌كه‌ین ئاژاوه‌ نه‌نێنه‌وه‌، داوا له‌ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ردوو یانه‌ ده‌كه‌ین به‌ كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌یارییه‌كانی داهاتوو، گه‌رنا توشی سزای توند ده‌بن، وه‌غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو یانه‌ به‌ (250000) دوسه‌دو په‌نجا هه‌زاردینار، بۆ هه‌ریه‌كه‌یان.

چواره‌م/یاری نێوان یانه‌ی (ئاڵا×كۆیه‌) له‌خولی پله‌ یه‌ك به‌هۆی جنێودان به‌ناوبژیوانی ناوه‌راست له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری كۆیه‌ (هه‌ڵگورد علی) بریاردرا به‌:

ڕ-راگرتنی به‌یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی له‌ دوو یاری داهاتوو.

ب-غه‌رامه‌كردنی به‌ بری (250000) دوسه‌دو په‌نجا هه‌زاردینار.

پێنجه‌م/له‌یاری نێوان یانه‌ی (ئاشتی×چه‌مچه‌ماڵ) له‌خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كان، به‌هۆی ووتنی قسه‌ی ناشرین و ناوه‌رزشی له‌لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی ئاشتی (نه‌وزاد محمد حسن) به‌ناوبژیوانان بریاردرا:

ڕ-راگرتنی به‌یاوه‌رینه‌كردنی تیپه‌كه‌ی له‌یه‌ك یاری داهاتوو.

ب-غه‌رامه‌كردنی به‌بری (250000) دوسه‌دو په‌نجا هه‌زاردینار.

شه‌شه‌م/له‌یاری نێوان یانه‌ی (سلێمانی×شێروانه‌) له‌خولی نایاب به‌هۆی كه‌م ته‌رخه‌می ناوبژیوانی ناوه‌راست (محمد حسێن) و یاریده‌ده‌ر (فواد عمر) بریاردرا:

ڕ-راگرتنیان بۆ دوو هه‌فته‌ له‌به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كان.

ب-غه‌رامه‌كردنیان به‌ بری (100000) سه‌د هه‌زار دینار.

حه‌وته‌م/ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تازه‌ پێگه‌یشتووانی كوردستان 80  هه‌شتا ده‌قیقه‌ی ده‌بێت بۆ هه‌رگێمێك 40  ده‌قیقه‌.

هه‌شته‌م/ ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی خولی پازده‌هه‌می نایاب و هه‌شته‌می پله‌ یه‌ك و دووه‌می تازه‌ پێگه‌یشتووان.



 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.