Red Purple Black

شیكاری به‌شێك له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌یدكاكه‌ و وه‌ڵامێك بۆ به‌رێز حازم مه‌خموری ... نازم شه‌ده‌ڵه‌یی

PDFPrintE-mail

له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ به‌رنامه‌ی رووداو و مێزوو ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سه‌یدكاكه‌ سازكرا كه‌ سی به‌ش بوو له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ دا زۆر شتمان بۆ روون بۆوه‌
1- حزبه‌ شۆرشگێره‌كان به‌ تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی هه‌رده‌م لافی ئه‌وه‌یان لی ده‌دا كه‌ خه‌باتیان بۆ كورد كردووه‌و قوربانیان داوه‌ به‌ڵام له‌م به‌رنامه‌دا بۆمان روون بۆوه‌ كه‌ له‌ شاخیش هه‌ر خه‌ریكی به‌ كوشتن دانی كوری كورد بوون به‌ كورد و كوردیان چه‌وساندۆته‌وه‌ و خه‌ڵكی لادێكانیان ئازار داوه‌ ماڵیان لی ساندوون بۆ نموونه‌ كوێخوا عه‌وڵا بیست رۆز ئه‌سپی له‌ جووتیارێك ساندبوو كه‌واته‌ ئه‌م منه‌ته‌شیان له‌سه‌ر كورد نه‌ما وه‌ چه‌نده‌ها شتی تریش
2-كاره‌ساتی هه‌كاری كه‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مێزووی شۆرشی سه‌ده‌ی بیستی كورده‌ تاكو ئێستا پارتی ده‌ڵی یه‌كێتی هاتبوو بۆشه‌ر بۆیه‌ لێماندان یه‌كێتیش ده‌ڵی نه‌خێر ئێمه‌ چووبوین چه‌ك بێنین له‌ سوریا به‌ڵام ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی بۆمان روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی و پارتی ئه‌و كاتیش دوزمنی یه‌ك بوون به‌ڵام ئه‌وجاره‌ یه‌كێتی بۆ شه‌ر نه‌چووبو به‌ڵكوو بۆ چه‌ك چووبون له‌ ناو قسه‌كانیشیدا چه‌ند جارێك ده‌ڵی من قیاده‌ موه‌قه‌ته‌م خۆش ده‌ویست كه‌ به‌رێز حازم مه‌خمووری له‌ نووسینێكی له‌ كوردستان پۆست ره‌خنه‌ له‌م قسه‌یه‌ ده‌گرێت به‌رێزم گه‌ر كه‌سێكی وورد بین بیت تی ده‌گه‌یت ئه‌م قسه‌یه‌ دوو مانا هه‌ڵده‌گرێت یه‌كه‌م ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ كه‌ ئه‌و كاتیش هه‌ر پارتی خۆش ویستووه‌
دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تێبگات كه‌ بووختان به‌ قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ ناكات و ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌یه‌ هیوادارم به‌ ووردی گوی له‌ به‌رنامه‌كه‌ رابگریته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌كه‌ت نه‌مێنێت به‌رێزم سه‌یدكاكه‌ ده‌ڵێت قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میتی توورك هه‌بوو له‌ ئێستادا جه‌لال تاڵه‌بانی ناوێری له‌به‌ر پارتی ئه‌م قسه‌یه‌ بكات به‌رێزت ده‌ڵێی ئه‌م باس كردنه‌ی كاره‌ساتی هه‌كاری زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ كتێبی بیره‌وه‌ریه‌كانی چونكه‌ ئه‌و كاتی سۆسیالیست بوو
یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ت ئه‌و كاتی یه‌كه‌م چاپی ئه‌م كتێبه‌ ده‌رچوو ساڵی 1997 بوو كه‌ ئه‌و كات سه‌ید كاكه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی بوو سۆسیالیست نه‌بوو
دووه‌مین تۆ ده‌ڵێی له‌ كتێبه‌كه‌ ئیدریس ی تاوانبار كرد به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌كه‌ بی تاوانی ده‌كات به‌رێزم برۆ كتێبه‌كه‌ به‌ ووردی بخوێنه‌وه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئیدریس تاوانبار ناكات نه‌ك هه‌ر سه‌ید كاكه‌ هیچ كه‌سێك ئیدریس تاوانبار ناكات چوونكه‌ ئه‌وه‌ی باسی كاره‌ساتی هه‌كاری بیستبێت ده‌زانێت قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ دزی ئیدریس بووه‌ و له‌كه‌ڵ مه‌سعود بوون ئه‌مه‌ یه‌كێتیه‌كانیش وا ده‌ڵێن نازانم تۆ له‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌م زانیاریه‌ت وه‌رگرتووه‌ وه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ چۆن باسی كردووه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان باس كردنه‌
سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مه‌ هێرش كردن نه‌بوو به‌ڵكوو راستی رابردووی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ وه‌ له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌ش ده‌ستخۆشی له‌م كاره‌ی ئێستای كاك نه‌وشیروان كرد هیوادارم به‌ دڵێكی فراوان ره‌خنه‌كانم وه‌ربگریت
3-سه‌یدكاكه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بزانم كه‌سێك هه‌یه‌ كوردی پی رزگار ده‌كرێت یان قیاده‌ی كوردی پی ده‌كرێت من چه‌ك له‌ دزی ماڵی بارزانی هه‌ڵده‌گرم شۆرشیان له‌ دز راده‌گه‌یه‌نم كه‌واته‌ ماڵی بارزانی گه‌وره‌ دیكتاتۆری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن
ئێمه‌ی كوردی زوڵم لێكراو هه‌قه‌ له‌به‌ر چاومان بێت كه‌ كه‌سێك راستبه‌كانی ئه‌م مێزووه‌مان بۆ باس ده‌كات و به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ره‌خنه‌ی تووند له‌ باروو دۆخی ئێستا ده‌گرێت
وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ووردی گوی بگرین چۆن یه‌كێتی رسوا كرد ئاواش پارتی و ماڵی مسعودی رسوا كرد به‌ڵام پێویست بوو پێشكه‌شكار پرسیاری زیاتری سه‌باره‌ت به‌ پارتی لی كردبا نه‌ك هه‌ر یه‌كێتی و نه‌وشیروان و كوێخوا عه‌وڵا.

 



 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.