Red Purple Black

وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕاده‌گه‌یه‌نێت: تارق هاشمی، یان هه‌رسه‌ركرده‌یه‌كی تر كاتێك پلانی كوشتنی عێراقیه‌كان داده‌ڕێژێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكرێت، وه‌هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری لی بكات له‌تاوانه‌كه‌ی به‌شداره‌. ... كۆچه‌رعه‌لی- هه‌ولێر

PDFPrintE-mail

مامۆستا شوان قه‌ڵادزه‌یی وته‌بێّژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌رباره‌ی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان لیستی عێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا وتی: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ به‌غدا ڕوده‌دات، ته‌سفیه‌كردنی حیساباتی ڕابردووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، ده‌ركه‌وتنی ئاشوب و فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ عێراقیه‌كان له‌ ئیسَتاو داهاتوودا، مانای یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه‌یه‌.

وتیشی: مانای مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كلتوری به‌عسیه‌، له‌هه‌ناوی سه‌ركرده‌كاندا بۆ دروستكردنی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا.

سه‌باره‌ت به‌وتۆمه‌ته‌ی، كه‌ ئاراسته‌ی تارق هاشمی كراوه‌، وته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: ئه‌گه‌ر سیناریۆی سیاسی و شانۆگه‌ری نه‌بێت، جێی خۆیه‌تی هاشمی، یان هه‌رسه‌ركرده‌یه‌كی تر كاتێك پلانی كوشتنی عێراقیه‌كان داده‌ڕێژێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكرێت، وه‌هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری لی بكات له‌تاوانه‌كه‌ی به‌شداره‌.

له‌لایه‌كی تر له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان كوتله‌كانی به‌غدا قه‌ڵادزه‌یی وتی: جێی خۆیه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی به‌هێزكردنی به‌هاری كوردستان بده‌ن كه‌ له‌ 5/3/1991 هاتۆته‌ ئاراوه‌، ئه‌ویش به‌چاكسازی به‌رده‌وامی كرداری و چه‌سپاندنی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاترو سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و فراوان كردنی زیاتری پانتایی ئازادی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تره‌وه‌، وه‌سوود له‌گۆڕانكاری یه‌كانی وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیاو شۆڤێنیه‌كانی تر وه‌ربگرین، تابه‌هاری كوردستان جێگیربێت و وه‌رزه‌كانی له‌كاتی خۆیاندا به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕن و جی گۆركی یان پێنه‌كرێت.

له‌كۆتایشدا وتی: ئێمه‌ هه‌ر كاتێك ئه‌و پڕه‌نسیپانه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ ئاماژه‌مان پێكردن جێبه‌جی بكرێن و ناوماڵی كوردستان تۆكمه‌ ده‌بێت ئێستاش به‌باشترین ده‌رفه‌ت و فرسه‌تی زێڕین ده‌زانین بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سه‌ر وه‌ریه‌ تۆمار بكات گه‌ل و مێژوو ستایشی ده‌كات


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.