Red Purple Black

کەی هەستی نەتوایەتیمان بەهاری بەسەر دێ........بەشدار هەریاد

PDFPrintE-mail

ئەگەر   ئێمە خۆمان بەراورد بکەین لەگەڵ گەلانی تر، زیرەکی نابەخشێ ئەگەر دان بەشتێک   دانەنێین ئەویش ‌‌نزمی هەستی نەتەوایەتیمانە. زۆر کەس لێی پرسیوم کەمن تارادەیەک دڵڕەق نیم بەرامبەر بە زمانی وڵاتەکانی دراوسێ ؟ وەڵامی من بۆ ئەوکەسە بەڕێزەو هەروا هەر بەێزێكێش لێرە ئەو پرسیارە دەکا ئەوەیە، کە ئەوان وامان لێ دەکەن ‌‌دڵڕەق ببین.بە کردنەوەی دەرگاکانی ئەوروپا ئەو کیشوەرە لە زۆر رووەوە بەرەو پێش دەڕوا. وە كردنەوەی دەرگاکانی ئێمە لە ڕوی ئەوان بۆتەهۆی ئەوەی لە هەو ڵی ئەوەدابن مافی نەوت فرۆشتنو ‌هەڵکردنی ئاڵاکەمان لە ناوچە دابڕاوەکان لێبسەننەوە. بۆیە ـمن ‌هیچ كوڕ‌دێک بەدڵڕەق نازانم ئەگەر تاڕادەیەکی پێویست دەرگای خۆی بەروویاندا دابخات. بەپێچەوانەوەکەی ئەرکێکی نەتەوایەتی پێشێڵ ‌دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کێشانەی ئێستا هەن بۆ منداڵەکانمان جێ بهێڵینو لە ئایندەش پەشیمان ببین کە لە را بردوو بەس شتێکمان وویست بەواتای ئیشکردن. قسەکانی من ئەوە ناگەینی کەمن بمەوێت قسە لەگەڵ هیچ کەس نەکەین بێجگە لە كوڕ‌د، بەڵکو دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەو هەموو گۆرانی و زنجیرە بیانیانەی ئەمڕۆ لە کوردستان هەن یاخود پەخشدەکرێن.ئەوەش خۆشەوستی ئێمە بۆ ئەوان زیاد دەکا ئەوانیش تا دوێنێ یەک چاڵ بوون لەبەردەم ئێمەدا ئەوەتە ئەمڕۆ بوونەتە میلیۆن. بۆیە من دەڵێم پێویستە ئێمە کەلتوری خۆمان بە شێوەیەکی جیا بپارێزین لەگەڵ گەلانی دنیا ئێمە ئەڵمانیاو بەلجیکاو سوێد نین هەزران کەس ڕاگرینو گوێش لە گۆرانیو فیلمی دەوروبەر بگرین. لەبەر ڕەفتاری خەڵکانی دەورو بەر پێوستە خۆمان وا نیشان بدەین کە ئێمە زۆر جیاوازترین لەئەوان.



 
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.