Red Purple Black

ئێمه‌ بۆ باكمان له‌ مردنی ئینسانه‌كان نیه‌؟!! ... نه‌به‌ز بازیانی

PDFPrintE-mail

له‌ بیرمه‌ زۆر جار باوكم باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم كه‌ ساڵان ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك بمردایه‌ به‌ روداوێك، ئه‌وا ته‌واوی شارو ئه‌وناوچه‌یه‌ ئه‌ی بیسته‌وه‌ و هه‌مووان به‌ سه‌ر سورمانه‌و ه‌ تا مووده‌تێك هه‌ ر با س باسی ئه‌و رووداوه‌ و چۆنیه‌تی روودانی بوو.. به‌ڵام وه‌لی مه‌خابن ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌بینین و ده‌یبیستین، رۆژنیه‌ هه‌واڵی مردنی زیاتر له‌ چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون و كه‌م ئه‌ندام بوونی هاوڵاتیان نه‌ یه‌ته‌ به‌ر گوێمان، ئه‌ویش به‌ هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌، به‌س ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسورمانه‌ هێنده‌ راهاتووین به‌ووشه‌ی رووداوی هاتووچۆ زۆر باكمان له‌ مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ نیه‌. ره‌نگه‌ له‌ ئێستادا خوێنه‌رپێم بڵێ نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ خۆرا فیشه‌ك ئه‌نێ به‌ ئاسمانه‌و چۆن قسه‌ یه‌كی وه‌ها له‌و جۆره‌ ئه‌كات، ئاخر منیش ئه‌ڵێم له‌ خۆوه‌ نیه‌و ئه‌گه‌ر باكمان هه‌بووایه‌ ئه‌وا به‌ پێی یاسای هاتووچۆ مامه‌ڵه‌مان له‌ گه‌ڵ ئه‌و ئوتومبێله‌ ده‌كرد كه‌ ده‌ی هاژووین. من نامه‌وێت له‌ بابه‌تێكی وه‌ها كورت دا بكه‌ومه‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ خراپی رێگاو بانه‌كان و پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌و شێوه‌ ئاسانه‌ی ئه‌ی بینین و چه‌ندان گرفتی دیكه‌، ئه‌وا بابه‌ت گه‌لێكی گه‌وره‌ له‌ خۆ ده‌گرێًت، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ باس له‌و پاره‌یه‌ ناكه‌م كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆوه‌ له‌ بری سه‌رپێچیه‌كان كه‌ له‌ شۆفێرانی وه‌ر ده‌گرن، كه‌ ئه‌توانن هه‌ر به‌و پاره‌یه‌ سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی پێ نۆژه‌ند بكه‌نه‌وه‌. به‌تایبه‌ت تر له‌ دووای دانانی كامێره‌ی چاودێری خودا نه‌ی برێت پاره‌ ی ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌ زیاتر بووه‌.. من ره‌خنه‌ ناگرم له‌ وه‌رگتنی پاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رپێچی و ده‌ست خۆشیشیان لێده‌كه‌م چوونكه‌ له‌ هه‌موو دنیا، له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رپێچی كردندا، یه‌كێك له‌ سزاكان غرامه‌كردنه‌. به‌ڵام خۆ ئه‌كرێت له‌و پاره‌یه‌ هیچ نه‌بێت به‌شێكی ته‌رخان بكرێت بۆ رێگاو بان و شه‌قامه‌كان؟. له‌ چه‌ند شه‌وی رابردوودا له‌ رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ ئاماری ئه‌مساڵی 2011ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ بڵاو كرایه‌وه‌ و تێیدا ته‌نها له‌ ماوه‌ی ساڵی 2011دا له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا 749كه‌س به‌ رووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، و هه‌روه‌ها 8817 به‌ رووداوه‌كانی هاتووچۆ بریندار بوونه‌، هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان برینیان سه‌خته‌ و به‌شێكیشیان كه‌مئه‌ندام بوون". ئاخر ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ ی مردن و برینداربوونه‌، مه‌ترسیترنیه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر كه‌ ئه‌مرۆ بووه‌ته‌ مه‌ترسیترین كاره‌سات كه‌ رووبه‌روی مرۆڤایه‌تی ئه‌بێته‌وه‌؟ ئاخۆ بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار بیرێك له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ چیتر رێگه‌ به‌ چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك نه‌دات به‌ دانانی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ی هاورده‌كردنی ئه‌و رێژه‌ بێشوماره‌ی ئوتومبێل به‌م رۆژگاره‌ بۆ ناو كوردستان، كه‌یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان، كه‌ ئینسانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بكاته‌ قوربانی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته‌. ئاخۆ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌ست نیشان بكه‌ین و هه‌وڵی چاره‌ كردنی بده‌ین؟ ئاخۆ كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كۆمفرانسێكی نیشتیمانی ساز بكه‌ین كه‌ سه‌رجه‌م كه‌ سه‌ شاره‌زا جیاجیاكانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ تیایدا به‌ژدار بێت و به‌ جدی كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆری ئوتومبێله‌ له‌كوردستاندا بكه‌ین...

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.