Red Purple Black

مزگەوت، کلێسا، دێرو مەیخانەمالەکانی خوا لە ئەوروپا......جعفر ابراهیم رسول..ئەلمانیا

PDFPrintE-mail

ئیمام و قەشە، پیری مەیخانە

مەساج و مەی فرۆش

دیندار و بی دین

بێ هۆش و سەرخۆش

مەلهەو ڕووت و قوت

عەبا لەبەر و مەندیل و سەپۆش

هەمووی لەیەک مال

لەژێر سیستمی چاودێری سۆسیال

هەرورکو برا ڕوو لە خوا دەکەن

ژیان بەسەر دەبەن

 

  ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،

 

مزگەوت، کلێسا

دێرو پەرستگا

گشت دروست دەکرێن

وەک مالی خودا

هەریەک بەجۆرێ

دەڕازێننەوە

کەس بەکەس نالێ

کش لەتۆ پاشا

  ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،

 

بودی بە پەیکەر

هندۆس بە مانگا

جوو بە بسکی درێژ

فەلە بە وێنەی مریەم و عیسا

ئیسلام بە نووسین محمد اللە

بەرز دەنوێنن

لە ژێر یەک یاسا

 

  ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.