Red Purple Black

به‌کوردی و کورتی چرکه‌یه‌ك وه‌ستان له‌ کۆتایی ساڵی2011 ... مه‌حمود به‌رزنجی

PDFPrintE-mail

سه‌ره‌تا ئه‌ڵێم ساڵی 2011 ڕووداوی جۆراوجۆرمان تیای بینی، ڕووداوه‌کان زۆرن پر له‌ ناخۆشی و تۆزقاڵێك خۆشیش... هه‌رله‌ به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌تا تۆمه‌تبارکردنی جێگری سه‌رۆك کۆماری عیراق به‌ ئیرهاب... نامه‌وێ به‌ووردی باسی بکه‌م به‌ڵام... ئه‌ڵێم هه‌ندێ که‌س سوود مه‌ندبووه‌و هه‌ندێكیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ساڵ هات وڕۆیشت زۆر ووتار وبڕیارو ووته‌مان بیست وبینی... له‌م ساڵه‌ هه‌ندێ بڕیارو قسه‌و فه‌توای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مانیش بیست، وهه‌ندێ ڕووداوی ده‌ستکرد و سروشتی دڵ ته‌زێنیش... به‌ڵام هه‌رهه‌مووی ته‌واو بوو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو تۆمارکرا... ئه‌وه‌ی دێتیش ته‌واو ده‌بێت... به‌ڵام ده‌زانی ئه‌مه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌ته‌منان ده‌ڕوا.... بۆیه‌ به‌بۆنه‌ی کۆتایی ســاڵ چرکه‌یه‌ك له‌کاتت ده‌گرم و ئێژم...

ساڵ ده‌ڕوا و به‌جێی دێڵین.... ساڵی نوێی دێت و پێشوازی لێ ده‌که‌ین، ساڵ ده‌ڕوا و... ساڵ دێ، ساڵ لاپه‌ڕه‌کانی پڕ به‌ ڕووداو وکێشه‌ ده‌ڕوا... ساڵی نوێیش دێت به‌ لاپه‌ڕه‌ی سپی و‌ خاوێن، به‌مجۆره‌ خواحافیزی له‌ساڵ ده‌که‌ین.... وپێشوازی له‌ ساڵی نوێ ده‌که‌ین، به‌ڵێ ساڵ ده‌ڕوا ناخۆشیه‌کانیش به‌جێ دێڵین، ئاواته‌خوازین ساڵی نوێ خۆشی و سه‌رفه‌رازی بۆ هێنابێ، هه‌ڵبه‌ته‌ ساڵێك به‌سه‌ر ته‌منمان ڕابورد، له‌گه‌ڵ کۆتایی و خواحافیزی...، وپێشوازی وبه‌خێر هاتنی ساڵ... وبه‌هیواو ئاواتێکی زۆر.... چرکه‌یه‌ك له‌ تاووتوێ کردنه‌وه‌ له‌نێوان کۆتایی ساڵێك و هاتنه‌وه‌ی ساڵێکی نوێ... ساڵ کۆتایی پێ دێت وده‌ڕوا، وزۆر که‌سیش له‌و ساڵه‌ ڕۆیشتن و کۆتایی به‌ چه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیانیان هات، بێگومان ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتن هه‌ندێکیان جێگای ده‌ستیان دیاره‌و مێژوویه‌کی ڕۆشنیان بۆخۆیان تۆمار کردوه‌، وهه‌ندێکیان خه‌ریکی تێکدان و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بوون، به‌ڵام هه‌ردوو لایان چه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیانیان کۆتایی پێهات، هه‌ندێ که‌س به‌ته‌مای بونیاتنانی ژیانی نوێ بوون، هه‌ندێکیش به‌ته‌مای دامه‌زراندنی هاوسه‌رگیری، به‌ڵام کۆتایی ژیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پی نه‌دا...و.....و.....وهتد، هه‌موویان ڕۆیشتن و زۆربه‌یان سه‌رقاڵی ئاوات و خواستی جۆراوجۆر بوون... به‌ڵی ئاواته‌خواست بوون... به‌ڵام سیسته‌می ژیاننامه‌ خه‌ونه‌کانیانی پووچڵ کرد، دیاره‌ سیسته‌می ژیان له‌ئاواته‌کانیان گه‌وره‌تره‌، نه‌یانده‌زانی ئه‌م ژیانه‌ له‌ کونه‌ ده‌رزیه‌ك ته‌نگتره‌، و زۆرشتی نه‌خوازراوی لێ دێته‌پێش، به‌ڵی ڕۆیشتن...! هێشتا سه‌رجه‌م خواسته‌کانیان به‌دی نه‌هاتبوو... به‌ڵام ڕۆیشتن، هه‌ندێکیان پیتی ووشه‌ و ناویان به‌ زێر نه‌خشکراوه‌... به‌ڵام ڕۆیشتن، مێژوویش شایه‌ت حاڵی باسه‌که‌مانه‌... وجێگای ده‌ستیانیش دیاره‌، له‌لایه‌کی تر که‌سانێك هه‌یه‌ ڕۆیشتن و که‌س نایانناسێت... لاوو وپیر، گه‌وره‌ یان بچووك هه‌موویان رۆێشتن... به‌ڵام لێره‌ پرسیارێك دێته‌ پێشه‌وه‌... چه‌ند له‌وانه‌ی ڕۆیشتوون له‌لایه‌ن که‌س و کاره‌وه‌ به‌خاك داپۆشراون، یان که‌س وکاریان به‌گڵ شاردوویانه‌ته‌وه‌، یان چه‌ندیان ئاسه‌وارێك له‌دوای خۆیی به‌ جێهێشت... هه‌تا چه‌ند له‌نێو جه‌ماواه‌ر باسیانده‌کرێ...؟ ئه‌ی دوایی..؟ ئه‌وا ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتن جێگاو شوێنی دیکه‌ بوو ئارامگایان، جێگاو شوێنیکی جێوازتر له‌ جێگاوشوێنی ئێمه‌... له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ جێوازه‌... شتێکی ئه‌وتۆی به‌جێ نه‌هێشتووه‌ له‌یاده‌وه‌ری زیاتر نه‌بێ...!! ڕۆیشتنه‌ نێو لاپه‌ڕه‌کانی میژووه‌... به‌ڵێ ئه‌مه‌یه‌ نامیلکه‌ی ژیان... کۆتایی به‌ساڵ دێنین یان خواحافیزی له‌ساڵ ده‌که‌ین، وله‌چه‌ندین ساڵی پێش ئه‌مساڵ خوا حافیزیمانکرد... بگره‌ رۆزگاریش ڕاده‌بوێرین و هه‌موو ڕۆژێك که‌نیوه‌ی شه‌ودێت ئه‌و چرکه‌یه ‌دێت که‌ ‌کۆتایی به‌ رۆژێك وهاتنه‌وه‌ی ڕۆژێکێ نوێ دێته‌پێش....!!! لێره‌ کۆتایی قسه‌کانم به‌ خواحافیزی له‌ ساڵی2011 دێنم... و چرکه‌یه‌ك پێش کۆتایی ساڵ و چوونه‌ نێو ساڵی نوێ... وچرکه‌کان زۆرن له‌ زنجیره‌ی کۆتایی و چوونه‌ نێو ساڵه‌کان، ئواته‌خوازم کۆتاییه‌کی به‌خێربێت... ساڵێکی نوێ و ئامانج و ئاواتێکی نوێ... و عبره‌تمان وه‌رگرتبێت له‌ ساڵانی ڕابردوو... وهمه‌تێکی نوێ بۆ‌ساڵی نوێ... به‌ره‌و ئاواتێکی ڕوون خێرومه‌ند... وچرکه‌یه‌کی ڕێبوار... و به‌جێ هێشتنی ساڵ... وکات... و ژیان، با خۆمان پرسیارو لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌خۆمان بکه‌ین... پێش ئه‌وه‌ی که‌سێكی تر پرسیارو لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدا، بزانین چیمان کرد و چیمان به‌ده‌ست هێناو بۆ سبه‌ی چۆن چی بکه‌ین... بێگومان ژیانیش کتێبێکی گه‌وره‌یه‌... و نازناوه‌که‌ی {گه‌ردوونه}‌.....

محمود برزنجی

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it   

   


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.