Red Purple Black

هه‌ر سێ‌لایه‌نی ئیسلامیی به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن

PDFPrintE-mail

تایبهت 

سهرچاوهیهكی ئاگادار ڕایگهیاند, ههرسێلایهنی یهكگرتووی ئیسلامی, بزووتنهوهی ئیسلامی و كۆمهڵ سهرقاڵی لێكۆڵینهوهن بۆ ئهوهی بهشداری لهكابینهی نوێی حكومهتی ههرێمدا بكهن و ههرچی بزووتنهوهی گۆڕانیشههێشتا بڕیاری كۆتایی نهداوه  .

ئهو سهرچاوهیهوتیشی: ئهگهرچی یهكگرتووی ئیسلامی ئێستا لهكێشهدایهلهگهڵ پارتی بهڵام یهكگرتوو خوازیاری بهزووترین كات كێشهكانی چارهسهر ببن و بهشداری كابینهی نوێی حكومهت بكات چونكهبارودۆخی دارایی یهكگرتوو زۆر سهختهو سهركردایهتی یهكگرتووش دانی بهوهداناوهكهیهكگرتوو بههۆی كێشهی داراییهوهبهرهو دواوهههنگاو دهنێت.

وتیشی: ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی و عومەر عەبدولعەزیز و باڵی موحافیزکاران سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتی ئەندامانیانن بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا و هەرچی هادی عەلی و مەولود باوە موراد و باڵی ریفۆرمخوازانن دژی ئەو بڕیارەن و رایانگەیاندووە، یەکگرتوو بەشداری حکومەت بکات هەڵوێستی توندیان دەبێت تا دەگاتە بەجێهێشتنی ریزەکانی یەکگرتوو.

سهرچاوهئاگادارهكهوتیشی: بزووتنهوهی ئیسلامیی ئێستا بهشداری حكومهتهو داوایان لهپارتی كردووهبودجهكهیان بۆ زیاد بكات هاوكارییان بكات بۆ ئهوهی كهناڵی ئاسمانی (ڕابوون) كهماوهیهكی زۆرهپڕۆژهكهیان ئامادهكردووهبكهنهوه  , ڕهزامهندی خۆشیان نیشانداوهبۆ بهشداریكردن لهحكومهتی نوێدا.

ههر بهپێی زانیارییهكانیشی ژمارەی لە مەکتەب سیاسی كۆمهڵ بهنیازن و بریاریانداوەلهدووساڵیداهاتوویحكومهتهكهیپارتیبهشداریحكومهت بكات.

سهرچاوهكهوتیشی: كۆمهڵ بۆتهدوو بهرهو و ژمارهیهك مهكتهبی سیاسی لەوانەش: قاسم مستەفا و عەبدلوستار مەجید و مەڕوان گەڵاڵی لهگهڵ ئەوهدان كهبۆ ڕزگاربوونیان لهكێشهی دارایی بهشداری حكومهت بكهن و لهبهرامبهریشدا عهلی باپیر ئهمیری كۆمهڵ و ئارام قادر سهرۆكی لیستی كۆمهڵ لهپهرلهمانی كوردستان و ژمارهیهك لهمهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی دژی بهشداریكردنن لهحكومهتدا.

سهرچاوهسیاسییهكهوتیشی: ئیسلامییهكان لهبارودۆخێكی خراپی داراییدان بهڵام ئهمهخۆكوشتنهكهبیانهوێبهشداری حكومهت بكهن چونكه  % دهنگهكانیان لهههڵبژاردنی داهاتوودا كهم دهكات.

ئهو زانیاریانهلهكاتێكدایه  ، یهكگرتووی ئیسلامی و كۆمهڵ دوو لایەنی ئۆپۆزسیۆنیكوردستانن و وهك بزووتنهوهیگۆران تا ئێستا هیچ رونكردنهوهیهكیلهسهر دوو ساڵیداهاتوو ئهوهیرانهگهیاندوهكهبهشداریحكومهت نهكات.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.