Red Purple Black

نامه‌یه‌ك بۆ هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێك … نارین شاوری - شاهید حاڵی ڕووداوه‌كه‌

PDFPrintE-mail

چۆن بتان به‌خشین له‌نازی بابه‌ بێبه‌شتان كردین چۆن بتان به‌خشین له‌هه‌ست و سۆزی باوكایه‌تی بێبه‌شتان كردین بێبه‌شتان كردین له‌وه‌ی كه‌نازانین باوك له‌ماڵه‌وه‌دا ئه‌ركی چیه‌ لێتان خۆش نابین ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕۆژێكمان مابێت ئه‌ویش بۆ ئێوه‌یه‌ لێتان خۆش نابین له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك بن به‌دواتانه‌وه‌ین"

لێره‌بن له‌ئه‌وروپابن له‌ژێر زه‌وی یاخود له‌ئاسمان بن ئێمه‌ی منداڵانی شه‌هید لێتان خۆش نابین هه‌قی ئه‌و خوێنه‌ به‌ناهه‌ق ڕژاوه‌تان لێوه‌رده‌گرینه‌وه‌، .

وه‌كو شاهیدێكی ڕووداوه‌كه‌ به‌مافی خۆمی ده‌زانم نامه‌یه‌ك بۆ بكوژه‌كان بنێرم و پێیان بڵێم ئێوه‌ی زاڵم ئه‌وكاته‌ی كه‌زۆر نامرۆڤانه‌ كه‌س و كاری ئێمه‌تان له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا خه‌ڵـــــتانی خوێن كرد و ڕێگه‌تان نه‌دان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناومان ئه‌وا دڵنیابن ئێمه‌ وه‌كو شاشه‌ی تیڤی ئه‌و كاره‌ساته‌ دێنینه‌ پێش چاومان و پێتان ده‌ڵێین لێتان خۆش نابین و وه‌كو ڕاوچی به‌دواتانه‌وه‌ین تائه‌وكاته‌ی ده‌كه‌ونه‌ ته‌ڵه‌كه‌وه‌ ئه‌وكات پێتان ده‌ڵێین ئێوه‌ چیتان له‌ئێمه‌ كرد، .

ئێمه‌ ده‌مێكه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ چۆن تۆڵه‌ی خوێنی باوكمان بكه‌ینه‌وه‌، . ده‌مێكه‌ سه‌یری وێنه‌ ڕه‌ش و سپیه‌كانی بابه‌ و كاكمان ده‌كه‌ین سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌وانیش له‌ژیان بونایه‌ چی ڕووی ده‌دا؟.

ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕێگه‌تان پێدابونایه‌ ئێمه‌ش ئێستا بێباوك نه‌ده‌بوین به‌ڵام ئێوه‌ی جه‌للاد ئێوه‌ی بێبه‌زه‌یی ئێوه‌ی دوور له‌په‌روه‌رده‌كراوی هه‌ست و سۆز ده‌ستی زوڵم و زۆرداریتان گه‌یشته‌ گیانی بابه‌ و به‌ره‌و ئاسمان به‌ڕێتان كرد،

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست زۆر هیلاك بوویت تائه‌وه‌ی گه‌یشتیته‌ ئێره‌ بزانیت چی ڕوویداوه‌ لێره‌ ده‌چینه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی نیگه‌رانی و سكاڵامان له‌دژی هه‌ریه‌ك له‌مسته‌فا سه‌ید قادر و تۆفیق كانی وه‌تمانه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی تر...

ئێمه‌ ده‌مێكه‌ شوێن پێی ئه‌م به‌رپرسانه‌ هه‌ڵده‌گرین و هه‌موو چركه‌یه‌ك ئاگادارین له‌وه‌ی چی ده‌كه‌ن ڕۆژانه‌یان چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ن چونكه‌ ئێمه‌ی خاوه‌ن هه‌ق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو سه‌ركرده‌ زاڵمه‌یه‌ كه‌ده‌ستیان سووره‌ به‌خوێنی باوك و براكانمان ئێستا ناكرێت به‌ئازادی بسوڕێنه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌زانین كات شه‌ڕی ناوخۆیه‌ به‌ڵام ئه‌وان بێچه‌ك بوون ئه‌وان دیلی جه‌نگ بوون ده‌بوایه‌ ڕێزیان بگیرێت و نه‌كوژرێن، .

به‌ڵام ئێوه‌ كاتێك هه‌ست و سۆز له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ویژدانتان نامێنی دڕنده‌ ئاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دیلی جه‌نگ ده‌كه‌ن ئێمه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه‌لێتان خۆش نابین.

نازانم ئایا ئێوه‌ شوێنی ئێمه‌ ده‌زانن ئایا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌له‌مێژووتان چ تاوانێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ئه‌سته‌مه‌ به‌له‌ناوچونیشتان ڕه‌ش ببێته‌وه‌، .

ئێمه‌ (97) منداڵ بووین ئه‌وكاته‌ ئێستا زۆربه‌مان خوێندنمان ته‌واوكردووه‌ كه‌له‌ساڵی 1996 له‌شاری ڕانیه‌ یه‌كێتی 46 كه‌س له‌باوك و برای ئێمه‌ی به‌یه‌ك ده‌قیقه‌ شه‌هید كرد ئێستا بۆمان ده‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی چاویان لێی بووه‌ چۆن زاڵمانه‌ ناوبازاڕ و شه‌قامه‌كانی ڕانیه‌ به‌خوێنی كه‌س و كاری ئێمه‌ سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌، .

ئایا ده‌شێت ئێمه‌ ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كه‌س و كارمان كراوه‌ بیرمان بچێته‌وه‌ نا ئێمه‌ گوی بۆ كه‌س ناگرین بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش بین ئێمه‌ خاوه‌ن مافین و سازش له‌سه‌ر خوێنی باوك و براكانمان ناكه‌ین، .

چاوه‌ڕی مه‌بن هیچ دۆخێكی سیاسی ئه‌م كوردستانه‌ ئێمه‌ ساردبكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌خوێنی شیرینترین كه‌سمان به‌هه‌ده‌ر بچێت دڵنیابن لێمان په‌نجه‌ ئه‌كه‌ین به‌چاوتان دا چونكه‌ ئێوه‌ چل و شه‌ش كه‌سی ئێمه‌تان كوشت به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ 97 كه‌سین هه‌موومان خاوه‌ن مافین و له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك بێت چاوه‌ڕی بن پێتان ده‌گه‌ین و هیچ كاتێك وا هه‌ست مه‌كه‌ن كه‌پانزه‌ ساڵ تێپه‌ڕی كردووه‌

 به‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌ڵام كه‌س لێتانی نه‌پرسیوه‌ ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ی دایكمان شینی ئه‌گێڕا منداڵ بووین به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌مێشكمان ئه‌خولایه‌وه‌ كه‌ڕۆژی ئێمه‌ش دێت و ئێمه‌ش هه‌روا بچوك نابین لێتان خۆش نابین چونكه‌ ڕۆژمان دێت دڵنیاتان ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ له‌كۆتاییدا به‌ناوی هه‌ر (97) كه‌سه‌كه‌ پێتان ده‌ڵێین چاوه‌ڕی بن گه‌یشتینه‌ لاتان...

نارین شاوری شاهید حاڵی ڕووداوه‌كه‌

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.