Red Purple Black

به‌یاننامه‌ی دژی کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد له‌ لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری تورکیاوه‌

PDFPrintE-mail

بۆ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان!

بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا!

بۆ کۆروکۆمه‌له‌ جیهانیه‌کان!

بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان!

دیسان ده‌ستی تاو

ان و زوڵم دژی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵملێکراوی کورد له‌ پارچه‌یه‌کی تری نیشتمان به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمان ئه‌نجام دارا، دیسان کۆلێک خه‌ڵکی بێ دیفاح، که‌ بۆ په‌یدا کردنی نانی شه‌ویان رێگا سه‌خت و پر له‌ مه‌ترسیه‌کان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی پاروه‌ نانێک په‌یدا بکه‌ن بۆ تێرکردنی زگی ماڵ و مندالیان که‌وتنه‌به‌ر هێرشی سوپای جه‌هل و نه‌زانی، ئه‌م جاره‌ش هه‌ر وه‌ک جاره‌کانی دیکه‌ بێ گوێدانه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی مرۆیی کۆمه‌لێک له‌ خه‌ڵکی سڤیل و بێ گوناهی شه‌ڵالی خوێنکرد.

به‌داخه‌وه‌ شه‌وی 29ی دیسامبری 2011 له‌ گوندی (روبوسکی) قیلابان لە سنووری شێرناخی هاوسنوری هەرێمی کوردستان فرۆکه‌ شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا بێ گوێدانه‌ هێچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و مرۆیی کۆمه‌لێک خه‌ڵکی کۆڵبه‌ری کوردیان که‌ له‌م ناوچه‌یه‌ کاریان ده‌کرد دایه‌ به‌ر بۆمبا و ناپاڵمه‌کانی خۆیان و به‌داخه‌وه‌ 35 که‌س بوونه‌ قوربانی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 30 ساڵ بوون.

ئێمه‌ له‌ " کەمپینی کۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بێنن" به‌توندی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ مه‌حکوم ده‌که‌ین و داواکاریشتن له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆروکۆمه‌له‌ جیهانیه‌کانیه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان که‌ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک مه‌حکوم بکه‌ن و دوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بکه‌ن که‌ بۆئه‌م کرده‌وانه‌یان سنورێک ده‌بنێن و داوای لیبوردن له‌ گه‌لی کورد له‌ کوردستان بکات.

هه‌روه‌ها داواکاریشمان له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستانه‌ که‌ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ مه‌حکوم بکه‌ن و چیدیکه‌ به‌ ئاسانی ئه‌م روداوانه‌ پشت گوێ نه‌خه‌ن و هه‌ڵوێستان هه‌بێ له‌ به‌رامبه‌ر سوپای داگیرکه‌ردا و به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌کمان بتوانین کارێکی وابکه‌ین که‌ له‌داهاتوودا له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ کرده‌وه‌ی ئاوا دڵته‌زێن دژی رۆڵه‌کانی کورد دو‌باره‌ نه‌بێته‌وه‌.

ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی

" کەمپینی کۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بێنن

29ی دیسامبری 2011

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

http://www.facebook.com/stopkillde

004745554560


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.