Red Purple Black

بەپەلە بەپەلە بەپەلە .. کۆمەڵکوژیەکەی کوردستانی باکوور کارەساتێکی نامرۆڤانەیە پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ھەڵوێستیان ھەبێت … ديارى محمد

PDFPrintE-mail

رۆژی ٢٨ ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ھەڵستان بۆ لێدانی کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی لە کوردستانی باکوور، کە لە ئەنجامدا (٣٥) کەسی کاسبکار لە رووداوەکە شەھید کران.


لەو بارەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکیاندا ئەم رووداوە بە کارەساتێکی نامرۆڤانە وەسف دەکەن‌و داوا دەکەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێنە دەنگ. ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:



بەداخ‌و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ھێڕشە دوژمنکارانەکەی سوپای تورکیامان بیست، کە لە شەوی (٢٨) لەسەر (٢٩) لە شاری شەرناخی باکووری کوردستان کرایە سەر کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی و کاسبکار، لە ئەنجامدا جارێکی دیکە ئەزموونی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد لەلایەن وڵاتانی داگیرکارەوە دوبارە بوویەوە، کە بووە ھۆی شەھیدکردنی (٣٥) ھاووڵاتی، بێگومان کارەکە کارێکی نامرۆڤانەیەو، دژی ھەموو پڕەنسیپێکی ئایینی‌و مرۆییە، بەتایبەتی کە ئەم وڵاتە دانی ھێناوە بەوەی بە ھەڵە کارەکەیان کردووە.

ئێمە وەک زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئیدانەکردن، داوا دەکەین رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‌و وڵاتانی دونیا بێنەدەنگ لەو زوڵم‌و ناھەقییەی بەرامبەر بە گەڵێکی چەوساوەو بەشخوراو کراوە.

لە کۆتاییدا لە خوای گەورە داواکارین سەبووری خانەوادەکەیان بدات‌و، شەھیدەکانیش بخاتە بەھەشتی بەرینی خۆیەوەو، ئەم کارەش ھەنگاوێکی دیکەی کوردانەی بەدواوە بێت، بەوەی کورد نێو ماڵی خۆی یەک بخات‌و، ھاووھەڵوێستی‌و تەبایی‌و برایەتی لە ناومان قوڵتر ببێتەوە، ئەم وڵاتانەش بەخۆیان دابچنەوە، بۆ ئەوەی لە بری شەڕ‌و کوشتار پەیامی ئاشتی‌و مافدان بەرز بکەنەوە.

مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه‌.