Red Purple Black

بۆ ساڵی نوێ ... به‌ندی عه‌لی . . کۆتایی 2011

PDFPrintE-mail

له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانی روحه‌وه

بۆ هه‌واری مانگ و هه‌تاو

له‌م گه‌ڵاڕێزانی سۆزه‌وه

بۆ دره‌ختی

هه‌میشه‌ بۆ عیشق خوڵقاو  

له‌دووڕیانی غوربه‌ته‌وه

بۆ شاری ده‌روازه‌ واڵا

به‌ڕووی هه‌موو بێ شارێکا

له‌مه‌زاری به‌کۆمه‌ڵی

هه‌زاره‌ها ڕێبواره‌وه

بۆ ئه‌وێی کانیی هه‌ڵقوڵاو  

له‌ڕێی هه‌موو ڕێبوارێکا

له‌ته‌متومانی ده‌هرێکی

سه‌رقاڵه‌وه‌ به‌خه‌م چنین

بۆ نیشتمانی سایه‌قه‌و

ساماڵی ئاسمانی چاو شین

له‌قوڵایی دڵێکی

به‌ڕیکه‌وت له‌مه‌رگ جێماوه‌وه

بۆ ئه‌وانه‌ی

هه‌رگیز له‌بیرم ناچنه‌وه

بۆ ئێوه‌ی بۆن خۆشتر له‌گوڵ

ئێوه‌ی ئازیز وه‌ک هه‌ناسه‌و

وه‌ک نوری چاو  

دوو هه‌زارو دوانزه‌ سڵاو


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.