Red Purple Black

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌(ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆ)ه‌وه‌

PDFPrintE-mail

زۆربه‌ی ئه‌و خوێنه‌ره‌ به‌رێزانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئاگاداری هه‌ندإ له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بوون ئه‌و راستیه‌یان له‌به‌رچاو روونه‌ كه‌ به‌شێك له‌و بڵاوكراوانه‌ له‌بۆنه‌ی جۆربه‌جۆردا چه‌ندین ناهه‌قیان به‌رامبه‌ر ئێمه‌ كردووه‌و زۆر پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵی ناڕه‌وا له‌دژمان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

جۆری پڕوپاگه‌نده‌كان زۆربوون هه‌ر له‌هه‌وڵدان بۆ زڕاندنی ناوو ناوبانگی كه‌سێتیمان تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌یان جار هه‌واڵی ناڕاست به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌مان له‌كه‌نالڕ چوار   و كۆڕه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وانه‌ی پیشه‌یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ بووه‌ هیچ كات ده‌ستیان له‌وه‌ نه‌پاراستووه‌ كه‌ بۆ هه‌ر ماوه‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی نوێیان پێبووه‌.

سه‌رده‌مێك قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ئه‌ڤین ئاسۆ كچی (ئاسۆی قومری) پیاوی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس بووه‌، ئێمه‌ هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ئه‌و هه‌واڵه‌مان ره‌تكرده‌وه‌و رامانگه‌یاند هیچ بنه‌مایه‌ی راستی نییه‌.

به‌دوای ئه‌وه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرا ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئێمه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ین به‌فیتی میتی تورك یان ده‌زگا ئیسرائیلیه‌كان به‌رێوه‌ ده‌چێت، به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستان كه‌وته‌نه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مۆنتاژكراو به‌فۆتۆ شۆپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی كه‌سانێكی تر به‌ناوی ئێمه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ی خواستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵه‌ ناڕاستانه‌یان هه‌بووه‌ زۆرجار قسه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌مه‌به‌ستی ناوبانگ په‌یداكردن ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌كاتێكدا خۆیان زۆر باش ده‌زانن ئارامۆو ئه‌ڤین نه‌پێویستیان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ بووه‌ له‌سه‌ر خۆیان و نه‌ له‌سه‌ر شانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست ویستویانه‌ خۆیان پێبگه‌یه‌نن.

ئه‌وانه‌ی به‌وردی چاودێری كاره‌كانی ئێمه‌یان كردووه‌ زۆر به‌باشی ده‌زانن له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌پرۆژه‌ی بچوك ده‌ستمان پێكردووه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ورده‌ ورده‌ خۆمان پێگه‌یاندووه‌و گه‌شه‌مان به‌پرۆژه‌كان داوه‌ تا گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌و له‌هیچ قۆناغێكی كاركردنیشدا باكمان به‌و قسانه‌ نه‌بووه‌ كه‌ له‌سه‌رمان ده‌كرێت، چونكه‌ پێمان وابووه‌ سامانی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ پاڵپشتی و ده‌ستخۆشی و ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ری ئه‌و بینه‌ره‌ ئازیزانه‌ و كه‌سانی پسپۆرو شاره‌زا بووه‌ كه‌ به‌په‌رۆشی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانمانه‌وه‌ بوون.

ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاست و پروپاگه‌نده‌ ناڕه‌وایه‌نه‌دا بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردووه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌ی راستیان تێدابووه‌، به‌ڵكو پێمان وابووه‌ هه‌موو ئه‌و بینه‌رانه‌ی ته‌ماشای كاره‌كانی ئارامۆو ئه‌ڤینیان كردووه‌ ده‌زانن هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ باجی ناوبانگ و سه‌ركه‌وتنه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی ره‌واجیان بۆ ئه‌و جۆره‌ پروپاگه‌ندانه‌ په‌یدا كردووه‌ ئێمه‌ رێگه‌ی یاسایمان نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر، چونكه‌ هه‌میشه‌ پێمان وابووه‌ كاری ئێمه‌ سه‌نگه‌ر گرتن نییه‌ له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌ڵكو هه‌میشه‌ له‌رێی به‌رنامه‌ی باش به‌كوالێتی به‌رزو ستانداری جیهانی وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌مان داوه‌ته‌وه‌.

له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا هه‌ندإ رۆژنامه‌و گۆڤارو كه‌نالڕ كه‌ توانیویانه‌ راستگۆیی خۆیان بپارێزن، هیچ كات خۆیان نه‌داوه‌ له‌قه‌ره‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌و نه‌بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ندإ كه‌س دژی ئارامۆو ئه‌ڤین به‌رپایان كردووه‌.

ئه‌وه‌ی زیاتر هانیداین له‌ئێستادا ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بخه‌ینه‌ روو، ئه‌وه‌ بوو له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی به‌دوای ناوبانگدا ده‌گه‌ڕێن هه‌واڵی ناڕاستیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ی وازهێنان یان ده‌ركردنی ئێمه‌ له‌كه‌نالڕ چوارو كۆره‌ك، به‌دوای ئه‌وه‌شدا قسه‌و باسی ئه‌وه‌ هێنرایه‌ ئاراوه‌ كه‌ گوایه‌ ئێمه‌ داوامانكردووه‌ له‌كه‌ناڵێكی دیاریكراوی ئاسمانی كار بكه‌ین، به‌ڵام داواكه‌مان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌موو بینه‌رانی كه‌نالڕ چوارو كۆڕه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان تێدا نییه‌، بۆ دڵنیایی هه‌موو لایه‌كیش ئێمه‌ له‌و دوو كه‌ناڵه‌ نه‌ به‌رێوه‌به‌رو بوین نه‌فه‌رمانبه‌ر هه‌تا له‌كاره‌كه‌مان دوربخرێینه‌وه‌، به‌ڵكوه‌ ئێمه‌ هاوبه‌ش (شه‌ریك) ین له‌هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌داو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر بڕیارێك بۆ دانانی هه‌ركه‌سێك له‌پۆستێكی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ به‌بإ ده‌نگ و ره‌زامه‌ندی ئێمه‌ ئه‌نجام نادرێت.

به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌هیچ جۆرێك داوامان له‌هیچ كه‌ناڵێك نه‌كردووه‌ كاریان له‌گه‌لڕ بكه‌ین هه‌تا داواكه‌مان ره‌ت بكرێته‌وه‌.

سه‌رقاڵبوونی ئێمه‌ به‌هه‌ندإ پرۆژه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ وایكردووه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا خۆمان به‌دوور بگرین له‌ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر شاشه‌كانی كه‌نالڕ چوار و كۆڕه‌ك تیڤی، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ هه‌میشه‌ بڕیارده‌ری ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ بوین.

هاوكات هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئارامۆو ئه‌ڤین له‌قۆناغێكی داهاتوودا به‌كاری نوێوه‌ ده‌رده‌كه‌وینه‌وه‌ و بۆ زانیاری زیاتر له‌ هه‌ر بابه‌ت و پرسیارێك كه‌ ده‌تانه‌وێت راستی بزانن سه‌ردانی لاپه‌ره‌ی فه‌رمیمان له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌ فه‌یسبوك بكه‌ن.

خۆشه‌ویستیمان قبولڕ بكه‌ن

ئارامۆ و ئه‌ڤین

30ی دیسه‌مبه‌ری 2011


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.