Red Purple Black

کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان لقی هه‌نده‌ران،

PDFPrintE-mail

دیسان کۆمه‌ڵ کوژی و مه‌رگه‌سات

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ جارێکیتر دوژمنانی گه‌له‌ سته‌م دیده‌که‌مان له‌ تاوانێکی‌تری نامرۆڤانه‌دا ڕووی ڕاسته‌قینه‌‌ی خۆیان ده‌رخست و ده‌ستیان به‌ خوێنی 38 که‌سی‌تر له‌ ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له‌ شرناخ سوور کرد . ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان لقی هه‌نده‌ران شه‌هید بوونی ڕؤڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌ کارێکی زۆر نامرۆڤانه‌ ئه‌زانین و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین و ده‌ستی تاوان بۆ ئوردوغان و حکۆمه‌ته‌که‌ی درێژ ئه‌که‌ین و ڕسوایان ئه‌که‌ین چونکه‌ ئۆردوغان فرمێسکی تیمساحی بۆ فه‌له‌ستینی‌یه‌کان ئه‌ڕژێ‌و فه‌رمانی ڕه‌شه‌ کوژی بۆ گه‌لی کورد ده‌رئه‌کات و خۆش حال ئه‌بێت به‌ ڕشتنی خوێنی ڕؤڵه‌کانی گه‌لی کورد. لێره‌وه‌ داوا له‌ ئۆردوغان ئه‌که‌ین خوێنی ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ ببێته‌ هۆی وه‌ستانی شه‌ڕ و دان‌نان به‌ مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و دروستکردنی حکومه‌تێکی دیموکراتی ئاسووده‌یی ئه‌به‌خشێته‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی توورکیا . وه‌ داوا ئه‌که‌ین له‌ و ووڵاتانه‌‌ی که‌ چه‌ک دروست ئه‌که‌ن با له‌ کوشتنی مرۆڤ تاقی نه‌که‌نه‌وه‌ چونکه‌ گه‌لی کوردستان بۆته‌ تاقیگه‌ی چه‌که‌کانتان . بۆیه‌داوائه‌ که‌ین‌ ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌شه‌کوژی‌یه‌ بکه‌ن.

له‌کۆتایدا سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ئه‌که‌ین و ته‌مه‌ننا ئه‌که‌ین ئه‌مه‌ دوا ناخۆشی بێت بۆ گه‌له‌که‌مان.

   

لقی هه‌نده‌رانی

سوێد  29/12/2011

 

 

 

   


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.