Red Purple Black

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ حزبی زه‌حمه‌ت كێشان وبزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی به‌وده‌رده‌برد؟؟؟ ... چاودێرێك

PDFPrintE-mail

پاش راپه‌رینه‌جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی به‌هاری 1991 كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان حزبه‌كانی ئه‌و كاته‌ی كوردستان كه‌وتنه‌ مل ملانیه‌كی ناته‌ندروست بۆ گرتنه‌ ده‌ست وقۆرغ كردنی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌ گوره‌كه‌ی ئه‌و وه‌خته‌ (ی ن ك) و (پ د ك) كه‌له‌وكاته‌دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری زۆر بوون. له‌به‌رواری 19/5/1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كرا بۆ پێك هێنانی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌رجه‌نده‌ پاك وبێگه‌رد نه‌بوو پربوو له‌ غه‌لو غه‌ش به‌ تایبه‌تی له‌لایه‌ن (پ د ك) كه‌له‌وكاته‌دارێك كه‌وتبوو له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسی روخاودا كه‌ ئه‌و جاشه‌كوردانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری موسڵ مابوون بیان نێری بۆ كوردستان تا ده‌نگ بده‌ن به‌ (پ د ك) ئه‌وه‌ بوو رێژه‌ی دنگه‌كانی زاخۆ و دهۆك له‌رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتربوو. به‌ره‌ی كوردستانی له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ لێبودنێكی ده‌ركرد بۆ پیاوه‌كانی به‌عس و مسته‌شاره‌كان وجاشه‌كان كه‌له‌و كاته‌دا به‌ (فه‌وجی خه‌فیفه‌) ناسرابوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و جاشانه‌ دورخه‌نه‌وه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی وه‌ (پ د ك) ئه‌و لێبووردنه‌ی قۆسته‌وه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی جاشه‌كانی خزانه‌ نێو ریزه‌كانی خۆیه‌وه‌ به‌وه‌ش (پ د ك) به‌شی شێری به‌ركه‌وت له‌و جاشانه‌ ئه‌وش بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌بتوانێت سوودیان لێوه‌ربگرێت بۆ ته‌وازنی باڵانس له‌گه‌ڵ (ی ن ك) له‌زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ (پ د ك) لاوازبوو یاخود هه‌ركه‌سی نه‌بوو، وه‌له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دواخراو ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ردوو حزبی گه‌وره‌ مشتومریان بوو كه‌چۆن ئه‌و ئه‌نجامه‌ راگه‌یه‌نن ده‌ره‌نجام رێكه‌وتن به‌په‌نجا به‌په‌نجا واته‌ ففتی به‌ففتی كه‌ئه‌وه‌ زۆر دوربوو له‌ دیموكراسیه‌وه‌ خۆیان به‌ئاره‌زوی خۆیان یاریان به‌ده‌گه‌كان كرد. كابینه‌ی یه‌كه‌می حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان راگه‌یاند به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال فواد كه‌سه‌ر به‌ (ی ن ك) بوو وه‌ خوالێخۆش بوو (جه‌وهه‌ر نامیق) كرا به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان واتا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان هه‌ردوو حزبی زلهێزدا دابه‌ش كراو وه‌ك خێر چه‌ند پۆستێكیان دا به‌حزبه‌ كانی تر. له‌وكاته‌دا گه‌ر وه‌زیرێك سه‌ربه‌لیستی (ی ن ك) بوایه‌ جێگرێكیان بۆ دانابوو سه‌ر به‌لیستی (پ د ك) بوو ئه‌وه‌ش بوو به‌نوكته‌ له‌ناو خه‌ڵكدا له‌جیاتی بڵێن جێگری فڵان وه‌زیر ده‌یانگوت رێگری فڵان وه‌زیر. حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربوو به‌ڵام له‌ئاست داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندانه‌بوو نه‌یده‌توانی بریاریك ده‌ربكات به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات وه‌كه‌سی شیاویان نه‌ده‌خسته‌ شوێنی شیاو مل ملانیه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا رۆژ به‌رۆژ ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند تاكارگه‌یشته‌ سه‌رئه‌وه‌ی وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیت كراویان لێهاتبوو به‌رامبه‌ربه‌یه‌ك ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر كێشه‌ی ریزه‌ دوكانه‌كانی كوره‌كه‌ی حه‌سۆمیرخان بۆمبه‌ ته‌وقیت كراوه‌ كه‌ ته‌قیه‌وه‌ شه‌ری براكوژی له‌نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا هاته‌ ئاراوه‌ رۆژ به‌رۆژ شه‌ره‌كه‌ قورستر ده‌بوو هه‌رلایه‌ك هه‌وڵیی ده‌دا لاكه‌ی تر بسرێته‌وه‌و پشگیری ئه‌قلیمی و ناوخۆیی به‌ده‌ست بیه‌نێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین حزبۆكه‌ی كۆپی كراو دروست بوو. هه‌ردوو حزب به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان كه‌شه‌ره‌كه‌ی نێۆیان درێژه‌پێدا كه‌وتنه‌ په‌لكێش كردنی سوپای بێگانه‌و به‌عس بۆ سرینه‌وه‌ی یه‌كتری ئه‌وه‌بوو له‌ 31/ئاب/ 1996 پارتی دیموكراتی كوردستان سوپای دۆراوی به‌عسی په‌لكێش كرد بۆ سه‌ر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان تا له‌ده‌ستی هیزه‌كانی (ی ن ك) ده‌ربكاتوو بیداته‌وه‌ ده‌ست (پ د ك) كه‌ئه‌وكاته‌ وه‌ك دۆراوێكی شه‌ری ناوخۆی لێهاتبوو. 31 ئاب حزبه‌كانی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ره‌ی دژه‌گه‌ل به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌و حزبانه‌بوون كه‌پشگیری ئه‌و ده‌ست وه‌ردانه‌ی سوپای به‌عسیان نه‌كرد له‌شه‌ره‌كه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی (پ د ك) ئه‌ویش پێك هاتبوون له‌ پێنج حزب.

  1- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

  2- حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان.

  3- حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان

  4- حزبی پارێزگارانی كوردستان.

  5- بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان.

ئه‌م حزبانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هاوپه‌یمانیه‌كیان به‌ست بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی كه‌ كراله‌نێوان (پ د ك) حزبی به‌عسی روخاودا دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان باره‌گاكانیان گواسته‌وه‌ بۆ سنوره‌كان له‌ قاسمه‌رش جێگیر بوون. (پ د ك) به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا دوایان كه‌وتبوو بۆ سه‌رسنور تا چه‌ند جاریك تێك شكاو پاشان گه‌رده‌لوولی تۆڵیان هه‌ڵگیرسان (پ د ك) خۆی بۆ نه‌گیرا زۆربه‌ی هێزه‌كانی به‌خودی مه‌سعه‌د به‌رزانیشه‌وه‌ له‌رێگه‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیا. ئه‌م شكانه‌ به‌لای پارتیه‌وه‌ زۆر قورس بوو بۆ یه‌بریاریدا بوو تۆڵه‌ له‌هاوپه‌یمانه‌كانی (ی ن ك) بكاته‌وه‌ سه‌ره‌تای تۆڵه‌كه‌ به‌ر حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان كه‌وت كه‌ ئه‌و حزبه‌ی له‌ قادر عه‌زیز سه‌نده‌وه‌و دایه‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵك كه‌سی نزیك له‌ (پ د ك) وه‌ تۆڵی دووه‌م له‌بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان بوو كه‌له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتیان خزانه‌ ناو ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه‌ بۆ نانه‌وه‌ی كێشه‌ تا بتوانن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ لاوازبكه‌ن یان تۆڵه‌ی ئه‌و كاته‌یان لێبكاته‌وه‌. (پ د ك) ئه‌وه‌شی بۆ چووه‌ سه‌ر كه‌له‌و رێگه‌وه‌ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ داوای له‌دادگا كرد كه‌ مۆڵه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ وه‌رگرێته‌وه‌ رێگریان لێبكات له‌ كاركردن. دادگاكانی كوردستانیش سه‌ربه‌خۆیی خۆیان نیه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی خزبه‌كاندایه‌ هیچ سه‌روه‌ریه‌كی نیه‌ بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی بریاره‌كه‌ی ده‌ركر به‌فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی (پ د ك) وه‌تا ئێستاش نه‌زانراوه‌ ئه‌و بریاره‌ له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ ته‌سدیق كراوه‌ یان نا به‌ڵام به‌و پێیه‌ی (پ د ك) باڵا ده‌سته‌ له‌دادگادا هه‌روه‌ك چۆن له‌روداوه‌كانی 17 شوباتی سلیمانی و روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بادینان چۆن لیژنه‌یاسایی یه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌مان شتیان گووت كه‌ سه‌ركردایه‌تی (پ د ك) ده‌یانگوت...

                                     چاودێرێك


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.