Red Purple Black

بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان به‌بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان مۆله‌تی كاركردنیان لێسه‌ندرایه‌وه‌ ... چاو دێرێكی سیاسی

PDFPrintE-mail

بارتی دیموكراتی كوردوستان كه‌مسعود بارزانی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی ده‌كات تۆزقاڵه‌زه‌ره‌یه‌ك باوری به‌دیموكراسیی و فره‌ حیزبی نیه‌، بارتی بوه‌ته‌ دێوه‌زمه‌ ده‌سه‌لاتی ره‌شی خۆی به‌سه‌ر كوردوستان دا سه‌پاندوه‌ یه‌ك مه‌جالی نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ هیچ كه‌سێك كه‌ سه‌ر به‌خۆیان نه‌بی كه‌ به‌ئازادیی بیرو رای خۆی بڵی بارتی كه‌ پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كار بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردوستان و دروست بونی ده‌وڵاتی كوردی ده‌كات به‌لام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر پارتیه‌ بوه‌ته‌ رێگر له‌ رێی سه‌ر به‌خۆی كوردستان و بون به‌ده‌وڵات ئه‌وه‌تا بارتی ئه‌یه‌وێت خۆی تاكه‌ حیزب بێت وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌مو سه‌روه‌تو سامنی ئه‌م وه‌لاته‌ دا كرتوه‌ بوه‌ته‌ جاسوسی هه‌مووه‌لاتانی داگیركه‌رو یه‌كه‌م حیزب بوه‌ كه‌ شه‌ری براكوژی هیناوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌ كوردستان بازۆر نه‌گه‌رینه‌وه‌ دواوه‌ چونكه‌ پیسای تاكو چیلكه‌ی تێوه‌ربده‌ی بۆنی پیسی زیاترده‌بێت، بۆ یه‌ نامه‌وێت له‌وه‌زیاتر باسی رابردوبكه‌م خه‌ڵكینه‌ ته‌ماشابكه‌ن پارتی له‌ چه‌ند رۆژه‌ی رابردودا چ په‌شێوێكی نایه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی بادینان به‌ فیتی بارتی به‌شیوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو خه‌ڵكی هاندا له‌ رێگای دامو ده‌زگاكانی باراستنه‌وه‌ كه‌ به‌ناوی خه‌ڵكی موسلمان و به‌تایبه‌تی له‌ زاخۆی سه‌ربه‌رز له‌ ریگای مه‌لایه‌ك كه‌سه‌ر به‌ خۆیان بو هانی خه‌ڵكی دا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌ كان و مه‌ساج و دوكانی مه‌ی فرۆشه‌كان وه‌ وه‌هه‌ر خۆشیان خه‌ڵكیان هاندا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌ گاكانی یه‌گرتوی ئیسلامی و سوتاندنی ته‌واوی باره‌ گاكانیان له‌ م سنوره‌ به‌ته‌لفزیۆنو رادیۆ كانیانیشه‌ وه‌ جا هه‌ربه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون زۆر هه‌ولیاندا ئاژاوه‌ بخه‌نه‌ نێوان موسولمان و ئاینه‌كانیتره‌وه‌ به‌تایبه‌تی مه‌سیحیه‌كان به‌لام خۆش به‌ختانه‌ سه‌ركه‌وتونه‌بون و رسوابون، بارتی دیموكراتی كوردستان بۆ له‌ ناوبردنی حیزبه‌سیاسیه‌كان دوباره‌ بیلانێكی ژه‌هراوی دارشتوه‌ له‌ رێگه‌ی سیخوره‌ كانیانه‌وه‌ بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆلات له‌ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان له‌ ریگه‌ی به‌ناو داگا كه‌ زۆر به‌ی دادوه‌ره‌كان سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنن له‌ گه‌ل رێزم بۆ هه‌مو دادوه‌ره‌ دلسۆزو به‌په‌رۆشه‌كان بۆ پیشه‌كه‌ی خۆیان ئه‌وانه‌ی ویژدانی خۆیان نافرۆشن ئه‌م سیناریۆیه‌ی بۆ له‌ ناو بردنی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان ریك خراوه‌ هیچی وای كه‌م ترنیه‌ له‌و سیناریۆیانه‌ی كه‌ بۆ له‌ ناوبردنی باره‌ گاكانی یه‌ كگرتو رێكیان خستبوو بارتی نادیموكراتی كوردوستا چاویان به‌رای نادات به‌كوردستانێكی دیموراتو سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌ته‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان ناتوانن كۆنگره‌ ببه‌ستن به‌هۆی بونیان به‌دوبه‌شه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بیانویكی زۆر لاوازو بێمانایه‌ هۆیی سه‌ره‌كی پارتی خۆیه‌تی له‌ ریگه‌ی ئه‌و سیخورانه‌یه‌وه‌ كه‌ دروستی كردون بۆ نانه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان، چۆن هه‌ر وه‌كو پێشتر بۆ له‌ ناوبردنی پارتی پاریزگاران شه‌ری دژ راگه‌یاندن و باره‌ گاو مالو منالی گوندی كه‌لكی ویران و ده‌ربه‌ده‌ركردن وه‌ك چۆن حیزبی زه‌حمتكیشانی كرده‌ دوبه‌ش و چۆن چه‌نجارێك كیشه‌ی له‌ به‌رده‌م بێشكه‌وتنی یه‌ كگرتو دروست كردوه‌ وه‌ك چۆن ئێستاش ئه‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان له‌ناوببات به‌لام خه‌یالی خاوه‌ به‌رێزان بارتی حیزبێكی دكتاتۆرو عه‌شائیرێكی زۆر دواكه‌تووه‌ ئه‌مه‌ ش ره‌فتاره‌ كانی ئه‌ حه‌قیقه‌ته‌ ده‌سه‌لامێنێت بۆ پارتی شوره‌ییه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكرات خوازی بی كێشه‌ بێئه‌وه‌ی یه‌ك خیانه‌تی نیشتیمانی كردبێت كه‌ خۆیان غه‌رقن له‌ خیانه‌تو كوشتن و سوتاندن و وێران كاریی و دزیو رفاندن و قۆرغ كردنی هه‌مو شتیك ئه‌وان ئابه‌م شیوه‌یه‌ رێز له‌ ئیراده‌ی خه‌لكێكی دیموكراس خوازو خاون میژوێكی پاكو برایانه‌و ئینسانیانه‌ئه‌گرن ئه‌ ی هاوار بزوتنه‌وه‌ی دیوكراسیخوازان كه‌ی وه‌له‌كوی بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ته‌ری ئه‌منی قه‌ومی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردوستان دروست بكات ئه‌ری كی به‌م درۆیه‌ شاخ داره‌ برواده‌كات ئه‌مه‌ جێگای بێكه‌نینه‌ زۆر دوره‌ له‌راستیه‌وه‌ بزتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان بزوتنه‌وه‌یه‌كی میان ره‌وی ئاشتی خوازی دیموكراسیخوازه‌ ته‌نها كاربۆ به‌دیموكراسیكردنی كۆمه‌لگاو به‌سه‌روه‌ری كردنی یاساو داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤه‌ ئێمه‌ به‌چی خه‌ته‌رمان له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی كوردوستان دروست كردوه‌؟ خۆ ئیمه‌نه‌بوینه‌ هۆی دروست كردنی شه‌ری ناوخۆو كه‌ هه‌زاره‌ها رۆلای ئه‌م ولاته‌ی تیدا به‌كوشت چو و خۆئه‌وه‌ ئیمه‌نه‌بوین سه‌روه‌تو سامانی ئه‌م ولاته‌مان به‌هه‌ده‌رداوه‌ له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون هه‌رچی مومته‌لاكاتی ئه‌م ولاته‌بو به‌شۆفل و به‌ هه‌مو پێداویستیه‌كانی خزمه‌ت گوزاریه‌وه‌ كردبێتیانه‌ ئه‌ودیو سونوره‌كانه‌وه‌ خۆ ئه‌وه‌ئه‌وان نه‌بون گومركه‌كانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان خستبێته‌ ژێر كۆنترۆلی حیزبه‌كه‌یانه‌وه‌ خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون سجنی تایبه‌تی و ده‌زگای داپلۆسێنه‌ریان هه‌بوبێتو كوری كوردی ئه‌م وه‌لاته‌یان تێدا رزاندبێت خۆ ئه‌وه‌ئه‌وان نه‌بون قه‌سرو سۆپه‌ر ماركێتو كۆنپانیاو باغو سه‌روه‌تێكی زۆریان به‌پاره‌و پولی ئه‌م ولاته‌ كریبێت خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون به‌ ده‌موچاوی ده‌مامك داره‌وه‌ رۆژنامه‌نوسو سیاسیانی ئه‌م ولاته‌یان تیرۆر تۆ قاندبن خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون ریگای ئازادیه‌كانی خه‌ڵكیان له‌ خۆ پیشاندان و كۆبونه‌وه‌ دژی گه‌نده‌لیو فه‌سادی ئیداریو نه‌بونی خزمه‌ت گوزاری رێگریان لێبكه‌ین خۆئه‌وه‌ئه‌وان نه‌بون هه‌ره‌شه‌ له‌ خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆو نوسه‌رو رۆژنامه‌ سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌م وه‌لاته‌ده‌كه‌ن خۆ ئه‌وه‌ئه‌وان نه‌بون خه‌لك له‌سه‌ر بیرورایی جیاواز ده‌رفێنین و تیهه‌ڵای ده‌كه‌ین خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون له‌سه‌ر خۆ پیشاندان ده‌ربرینی ناره‌زای گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌ خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون هیرش بكه‌ینه‌ سه‌ر مالو سه‌روه‌تو سامانی خه‌ڵكی خۆ ئه‌وه‌ده‌ئه‌وان نه‌بون ده‌ست درێژی بكه‌نه‌ سه‌ر باره‌گاكانی حیزبه‌كان و بیان سوتینین خۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بون سوپای داگیركه‌رانی كوردستانیان هینایه‌ سه‌ر براكانمان ئه‌م هه‌مو شتانه‌و به‌سه‌دان شتی تر له‌م جۆرانه‌ كه‌ كه‌س هه‌ر باسی ناكات ئایه‌ دادگای بیدای هه‌ولێر و دادگای ته‌میزی بارتی دیموكراتی كوردستان ئیوه‌ به‌ بریاری بارتی بریارتان له‌ سه‌ر لیسه‌ندنه‌وه‌ی مۆ لات له‌ دیموكراسیخوازان نه‌دا ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌مانه‌ خه‌ته‌رن بۆ ئه‌منی قه‌ومی یان حیزبێك كه‌ به‌شداری خۆبێشاندانێكی ئاشتیانه‌و سلمیانه‌ بكات بۆ نه‌مانی كه‌نده‌لیو خزمه‌ت گوزاری و ئه‌م هه‌موشتانه‌ كه‌ بێشتر باسم كرد به‌راستی من سه‌یرم لێدێت چۆن شه‌رم نایانگرێت كه‌باسی كێشه‌ی ناوخۆی دیوكراسیخوازان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ كیشه‌یه‌كی ناوخۆیه‌ و ئه‌بێت هه‌ر له‌ناوخۆی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ چاره‌ سه‌ربكرێت نه‌ك وه‌زاره‌تیی ناوخۆ بیكاته‌ بیانو بریاری دادگای بۆوه‌ربگرێت بۆ لیسه‌ندنه‌وه‌ی مۆلات دیموكراسیخوازان زۆر نه‌رمییان نواندو وه‌زۆر بشو درێژیان كردوه‌ وه‌زۆر سه‌برو ئارایان كرتوه‌ به‌لام ئه‌كه‌ر بێتو بریاره‌كه‌ یاسا پێشێل بكان مندڵنیام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ناتوانن ملكه‌چی بریارێك بن كه‌ نا داد په‌روه‌رانه‌بێت وه‌ بۆیه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ داوا له‌ به‌ریز سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان كاك مسعود بارزانی ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م بریاره‌ دادگای ته‌میز كه‌ بریارێكی زۆر بێوژدانانه‌و ناداد په‌روه‌رانه‌یه‌ هه‌لبوه‌شینیته‌وه‌و پێویسته‌ رێز له‌ ئیراده‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بگیریتو پێكه‌وه‌ژیان و فره‌ حیزبی له‌ كوردوستان بپارێزێت داواكارم دادگای ته‌میز له‌ یاسا ده‌رنه‌چێت و سومعه‌ی دادگاكه‌ له‌ده‌ست نه‌دات له‌ژێر گوشاری هیچ له‌یه‌نێكدا. . .

   


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.