Red Purple Black

په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كات ... دیاری محمد

PDFPrintE-mail

دوای بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه‌تیایدا كاروانچیه‌كی كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومانكرا پارتی ئاشتی دیموكراسی بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژ پرسه‌ی سه‌رانسه‌ری ڕاگه‌یاند و په‌كه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌توركیا ده‌كات

په‌رله‌مانتارێكی پارتی ئاشتی دیموكراسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وه‌ دیاری سه‌ری ساڵ بوو له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ درا به‌گه‌لی كورد له‌مباره‌یه‌وه‌

عادل كورت په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی دیموكراسی ڕایگه‌یاند كه‌تائێستا ژماره‌ی دروستی قوربانیان نه‌زانراوه‌ و زۆربه‌یان هی یه‌ك خانه‌واده‌ن ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ كه‌به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م بۆردومانه‌ كراوه‌ چونكه‌ له‌م گونده‌ بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه‌ و غه‌ریبه‌ كه‌نه‌زانرێت له‌ده‌وروپشتی گوند چی ڕووده‌دات

له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ دیارییه‌كی ئه‌ردۆگانه‌ بۆ گه‌لی كورد له‌سه‌ری ساڵدا كورت ووتی بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ڕوویداوه‌ ده‌بێت بچینه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ووتی تائێستا هیچ یه‌كێك له‌به‌رپرسانی توركیا لێدوانی نه‌داوه‌

 كورت ئه‌وه‌شی گوت كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیش بێده‌نگن له‌ئاست ئه‌و تاوانانه‌ كورت ئه‌وه‌شی ووت كه‌به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌ پارته‌كه‌یان بڕیاری داوه‌ بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژ له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان پرسه‌ی ماته‌مینی ڕابگه‌یه‌نێت

له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سۆزدار ئاڤێستا یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌ باڵاكانی په‌كه‌كه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره‌ساته‌

ووتی خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و ناوبراو داواشی كرد كه‌گه‌لی كورد خۆپیشاندان سازبكات

 و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی له‌توركیا كرد كه‌په‌كه‌كه‌ هیچ كات ئه‌و قوربانیانه‌ بیرناكات و به‌ره‌و دوا هه‌نگاو هه‌ڵناگرێت ئاڤێستا ئه‌وه‌شی گوت كه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك تۆڵه‌یان بكه‌ینه‌وه‌ و كه‌برینی دایكان ساڕێژ بكه‌ین


 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.