Red Purple Black

داهێنانه‌ پزيشکى يه‌ مه‌زنه‌کانى ساڵى 2011 ... جمال مه‌لاقه‌ره‌

PDFPrintE-mail

هاوتاسازى (محاکاة) ئه‌ندامه‌کانى مرۆڤ و سه‌رکه‌وتن له‌ په‌رپێدانى فاکسينى (لقاح) دژه‌ شێرپه‌نجه‌

جده‌، قاهيره‌: د. عه‌بدولحه‌فيز خۆجه‌ و د. مه‌دحه‌ت خه‌ليل / رۆژنامه‌ى ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت 30/کانونى یه‌که‌م/2011

ساڵى 2011 گه‌لێ په‌ره‌پێدان و دۆزينه‌وه‌ى وروژێنه‌رى له‌ دونياى پزيشکيدا به‌ خۆوه‌بينى. گه‌لێ دامه‌زراوه‌ى ته‌ندروستى جيهانى، گرنگترينى ئه‌م ده‌ستکه‌وت و دۆزينه‌وه‌ پزيشکيانه‌یان له‌ م ساڵه‌دا ده‌رخست، له‌وانه‌ هاوتاسازى ئه‌ندامه‌کانى له‌ شى مرۆڤ به‌ به‌کارهێنانى چاپکارى بايۆلۆلجى سێ ره‌هه‌ند (طابعات بيولوجية ثلاثية الأبعاد). و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ى خانه‌ قه‌دیه‌کانى مرۆڤ (إستنساخ خلايا جذعية بشرية) له‌ تاقيگه‌کان، وبه‌کارهێنانى سه‌گى پۆليسى له‌ ئاشکراکردنى توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌. ئه‌گه‌ره‌کانى زيان گه‌ياندن به‌ ته‌ندروستى مرۆڤ له‌ ئه‌نجامى به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى ده‌ستى (مۆبايل)ه‌وه‌. ده‌رهێنانى ئه‌نتى بايۆتيکا (مضادات حيوية) له‌ سيسرکه‌و کلۆ (کولله‌) و بۆق. إستبدال الهرم الغذائي بالصحن الغدائي (به‌هۆى تێنه‌گه‌يشتنم له‌ مه‌به‌سته‌که‌ى هه‌روه‌ك خۆى نوسيومه‌ته‌وه‌). ته‌کنۆلۆژياى نوێ بۆ ئاشکرا کردنى نه‌خۆشى ئه‌لزه‌هايمه‌ر، پێش سه‌رهه‌لدان و ده‌رکه‌وتنى ماکه‌کانى به‌ ده‌ساڵ. راگه‌ياندنى سه‌رکه‌وتن له‌ به‌کارهێنانى ده‌رمانێکى نوێ دژ به‌ نه‌خۆشى مه‌لاريا (له‌رزوتا). سه‌رکه‌وتن له‌ دورستکردنى ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئايدز ( له‌ده‌ستدانى به‌رگرى له‌ش)، رێ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ ده‌گرێ و ساغه‌کانيش له‌ توشبونى ده‌پارێزى. دۆزينه‌وه‌ى نهێنى په‌يوه‌ندى نێوان به‌کتريا و شێرپه‌نجه‌ى رێخۆڵه‌ ئه‌ستوره (‌ قۆلۆن).

ساڵى 2011 پێشکه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه‌بينى، له‌ بوارى هاوتاسازى ئه‌ندامه‌کانى له‌شى مرۆڤ له‌ تاقيگه‌کاندا به‌به‌کارهێنانى ( چاپکارى بایۆلۆجى سێ ره‌هه‌ندى)، که‌ له‌رێگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ ده‌توانرێ ئه‌ندامانى له‌شى مرۆڤ دورستبکرێ و ئه‌ندامه‌ له‌کارکه‌وتوه‌کان چاکبکرێنه‌وه‌ و بگۆڕدرێن. هه‌روها سه‌رکه‌وتن له‌ دورستکردنى مادده‌ و ستراکتورى ئه‌وتۆ که‌ له‌ ئێسك ده‌چێ و ده‌کرێ له‌ راستکردنه‌وه‌ى ئێسك و ددان به‌کاربهێنرێ. هه‌روها تيمیکى ترى لێکۆڵه‌ره‌وان توانيان خانه‌ى پێست له‌به‌ربگرنه‌وه‌ و بيڕشێنن به‌سه‌ر رووى پێست بۆ چاره‌سه‌رکردنى خانه‌ سوتاوه‌کان و هه‌وکردنه‌ گيره‌کانى پێست (التقرحات الجلدية المستعصية).

 

وه‌رگرتنى له‌ رۆژنامه‌ى ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت / جمال مه‌لاقه‌ره‌


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.